تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



بەردەمەڕمەڕ
«نت.» بەردێکه لە تیرەی ئەو بەردانە ی لە «کالسێۆم» دروست بوون. پاش ئەوەی له «کان» دەردێنرێ به شێوەی تایبەتی لێک و لووس دەکرێ و بریقەیێکی تایبەتی هەڵدێنێ، تا ئەندازەیێک ڕوونه، له کاروباری بەنایی و ڕازاندنەوه «دێکۆڕ» ی د ەر و ژووری خانوو بەکاردێت، زۆر ڕە نگی هە یه و گەلێ شتی دیکەشی لێ دروست دەکرێ. تێبــ.ینی: آ» ئەم وشەیه وەختێک دەکار دەکرێ که باسی «بە رد» ه کە بی لە حاڵەتی پێش ساف کردن و ساوینەوەدا. ب» بە قسە ی ژابا «تم: ل-395» وشەی «مەڕ مەڕ» له «ماڕماڕۆس» ی یۆنانی وەرگیراوه و فڕەنسی پێی دەڵێن «ماڕ بڕ» و لاڕووس «تم:؛ ل- 550» دەڵێ ئەم وشەیه له «مارمۆر» ی لاتینی خوازراوەتەوه.