تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



تێک بەردان
[[ تێك «ده‌_یه‌ك» +به‌ردان]]
، «مست، مت» 1- هاندانی دوو یا چەند کەس یا چەند دەسته ئینسان یا گیانداری تر و بەگژ یەکیا کردنیان:: ئەو قسانەت بۆیەیه تێکمان بەردەی. 2- «مج» فیتنەیی کردن.
ئاگر تێ بەردان
«مستـ. متـ.» ١- ئاگر بە سووتەمەنی یا هەرشتێکی ترەوە نان، بەمەبەستی ئاگر کردنەوە، یا زیان پێ گەیاندن: زۆر سەرمایە، خێرا سۆبەکە ئاگر تێ بەردە. هەندێ پووش و پەڵاشمان ئاگر تێ بەردا و خۆمان پێ وشک کردەوە. ٢- «کنـ.» ڕق هەڵساندن و تووڕەکردنی یەکێک بەقسە یا بەکردەوە: ئەوە چت پێ گوتووە وا ئاگرت تێ بەرداوە. ئەم قسەیە چ بوو کردت ئاگرت دەم «دەئەم» کابرایە بەردا. ٣- «کنـ.» ا» زیانی ماددی و ئازاری مەعنەوی بەکەسێ یاشوینێک گەیاندن: لە شکری ئەمەریکا هەموو ویتنامی ئاگر تێ بەردا و سووتاندنی. ئەوەندەمان پێ خەرج کرد ئاگرمان تێ بەردا. ب» ئیجادی حاڵەتی بەزەیی پێداهاتن و زگ پێ سووتان لە دڵی کەسێکدا: هێندە دەکڕووزێتەوە ئاگر دەپیاو بەردەدا. ● «ڕەببی ئاگر دە گیانی بەربێ» تووک و نزایە و کینایەی داودی مردن و لەناوچوونی کەسیکە. * ئاگرپێوەنان، ئاوور تێ بەردان.
بەردان
[[8-به‌ر +دان «فع» ]]
«مست، مت» 1-تم: ئازاد کردن/1::حەپسه سیاسیەکانی عێڕاق له شۆڕشی چاردەی تەمووزا بەردران. 2- تم:ئازاد کردن/ 5::جوامێر ژنەکەی بەرداو ه و ژنێکی دیکەی هێناوه. 3-تڕکە ندن::هەر منداڵە که یەکێکی بەردەدا و دایکی چەپۆکێکی پێدا دەدا. 4-دەست هەڵگرتن له پاسەوانی باغ و بێستان، له پاییزاندا له بەر ئەوەی هیچی تر «بەر» نادات::بێستانەکەی ئاغا سەید جامییان بەرداوه ئیمڕۆ منداڵان چوو بوون سێ چوار ترێزوویان دیتبۆوه.
بەرۆک بەردان
«مست. مت.» واز له کەسێ هێنان شەڕ لە یەکێ لادان. دەست له کەسێ هەڵگرتن «سەد جارم گوت تۆم ناوێ، ئیتر بەسیه و پێی ناوێ،. بەرده، بەرده، بەرده! دەبڕۆ بەرۆکم بەرده» «فولکلۆر». * یەخەبەردان.
ئاو بەردانەوە
[[ئاو+بەردانەوە]]
«مستـ..، متـ..» لە ئەستێڵ یا هەر شوێنێکی تر، کە ئاوی تێدا کۆبووبێتەوە، ئاو ڕەوانەی شوێنێکی دیکە کردن، بۆ هەر مەبەستێ بێ.: ئاوەکەی بەردا بۆوە و خۆی لە بن سێبەرێکدا پاڵی دابۆوە، ئەو ئاوە بەردەنەوە بۆ تووتنەکانتان. *ئاو بەرەوەدان. //ئاو گرتن.
بەردانەوه
[[1-به‌ر/4+دانه‌وه]]
، «مست.، مت» خستنه خوارەوەی شتێ یا کەسێ له شوێنێکی بەرز ڕا: فڕۆکه بۆمبای بە ردایەوه پەرداغەکەی بە ردایەوە و شکاندی
ئاگربەردانەوە
«مستـ. متـ.»، «سیمـ.» ئاگرتێ بەردان، سووتمان پەیداکردن لە شوێنێ.: چەتەکان ئاگرێکیان بەردایەوە خێرا کوژاندیانەوە.