تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



بەرخەلەوان
[[به‌رخه‌ل+3-ئه‌/2/وان]]
«نت.» شوانێکی ڕانی بەرخان دەباته لەوەڕ. * «مک.» بەرغەلەوان، بەرخەوان. «بک.» بەرخ ڤان.
بەرخستن
«مست. لا.» تم: بەر فڕێدان.
بەرخوردار
[[4- به‌ر/1+خور «خواردن» +دار «ئم.» ]]
«سفا.» ئەو کەسەی کەڵکی له کار و زەحمەتی خۆی نەتیجەی باشی دەست کەوتبێ «بەری لێ خواردبێ».
بەرخورداربی
ڕستەیەکه بۆ چاکه خواستن و دڵ ڕاگرتن به یەکێک دەگوترێ، جاروبارەش بە پێی جێگا و شێوەی قسه کردن دەگۆڕێ و بۆنێکی تووڕەیی و ناڕەزایی لێدێ.
بەرخۆڵه
[[به‌رخ/1+ئۆڵه/٢]]
«نت.» 1- بەرخێ کە هێشتا ساوا بێ. 2- «مج.» دایک بۆ خۆشەویستی منداڵی خۆی پێ دەلاوێنێتەوه. «ئۆخەی بەرخۆڵەی شیرینم، یاخوا مەرگت نەبینم» .
بەرخی نێر
«نت.» 1- تم: بەرخەنێر.2- «کن.» منداڵی نێرینه.
بەرخی نێر بۆ سەربڕینه
«کن.» پیاو بۆ ئەوەی که لە پێناو شتێکا خۆی بەخت کات. تێبــ.ینی: ئەوە ئاشکرایه که مەڕداران «بەرخی مێ» سەر نابڕن.
بەرخە نێر
«نت.» بەچکه نێرینەی مەڕ. «قەومە کان بەو زاته وا حوکمی لەسەر بەحر و بەڕە + بەرخە نێری گەر نەنێرێ هەرکەسێ خاوەن مەڕه» «ڕ ەزا- 150» .
بەرخەبەبە
[[كو. عا]]
«نت.»، «مک.» بەرغەبەبه.
بەرخەل
[[به‌رخ/1ئه‌ل «گه‌ل» ]]
«نت.» ڕانێکی هەمووی بەر خ بێ.* «مک.» بەرخەگەل. بەرغەل.
بەرخەمێ
[[به‌رخ/1+3-ئه/2+مێ]]
«نت.» بەچکه مێیینەی مەڕ.
بەرخەوان
[[به‌رخ/1+3-ئه/2+وان]]
«نت.» تم:بەخەلەوان «بۆخۆت ئەحواڵی لادێ چاک ئەزانی+ یەکێ جووتیار. یەکێکی بە رخەوانه» «گممەلا، ل-24» .
بەرخەوەند
«نت.»، «مک.» تم: بەرژەو ند.
بەرخەگەل
[[به‌رخ/1+3-ئه/2-گه‌ل]]
«نت.» تم: بەرخەل.