تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



بەدخووکردن
مست. مت.» 1- گۆڕینی ڕەوشت و خووی کەسێک له چاکی ڕا بۆ خراپی. 2- یەکێک فێری ڕەوشتی خراپ کردن.:: داده گیان ژنی چاک به منداڵەکەمان لێ بەدخوو مەکه.
بەدخوویی
حمس.» 1- ئەنجامی کاری کەسێکی بەدخوو، ڕەوشت خراپی. 2- «مج.» فیز، تڕزلی.
بەدرڕەووشتی
ست.» تم: بەدخوویی
بەدرەقە کردن
مست. مت.» بۆ ڕێز لێگرتن «// پێشواز کردن»، بۆ پاراستن له مەترسییان، بۆ پێشاندانی ڕێگا، دەگەڵ کەسێ ڕۆیشتن.. تێبــ.ینی: من بۆم ساغنەبۆوه که بنج و بناوانی وشەی «بەدرەقه» چیە و لەکوێرا هاتووه و داخوا وشەیەکی کوردی پەتییه یا لە زمانێکی بێگانه خوازراوەتەوه. مامۆستا تۆفیق وەهبی «تم: هبێد-10» وەکوو هێندێ وشەی خوازراوەی تر هیچ نیشانەیەکی لەبەر دەم ئەم وشەیه دانەناوه ئەمه وا دەگەیەنێ که ئەوان ئەم وشەیه بە وشەیە کی کوردی دەزانن. مردۆخ «تم: ب1، ل126» له هاوتا عەڕەبیەکانی ئەم وشەیەدا «بەدرەقه» ی نەنووسیوه و به وشەیەکی کوردی داناوه. دوکتۆر معین «تم: فەرهەنگ، ج1، ل- 482» ئەم وشەیه ی به عەڕەبی داناوه کەچی «المنجد» م سەنگ و سووژن دا، وشەی «بەدرەقه» م تێدا نەدۆزیەوه. ب» بەدرەقە کردنی کەسێ ئە وە ناگە یێنی که هەتا ئا خری دەگەڵی بڕۆن.
بەدرەمه
[[؟]]
نا.» جۆرێ مێش هەنگوینی کەوی نەکراوه. ڕەشه له هەنگی ماڵی بچووکتره و ڕەنگی ڕەشه، درێژتر و چالاکتریشه. زیاتر له قەڵەشتی ڕەوەزه بەرداندا شانه دەکا که به زەحمەت پیاو دەتوانێ بیگاتێ و هەر بۆیەشه هەنگوینەکەی که پێی دەڵێن هەنگوینی شەمەترێلکه یا شەمەتلێنکه و لە هەنگوینی ئاسایی باشتر و خۆشتره زۆر کەم دەست دەکەوێ و یەکێکه لەو شته نایابانەی که له کوردستانەوه بۆ هەندەران بە دیاری دەبە ن تێبــ.ینی: من ئەم وشەیەم نەدەزانی و تەنیا هەنگوینی شەمەترێلکەم بیستبوو، «خا.»، «هبێد» و «معر.» هەر سێکیان ئەم وشەیان نووسیوه و من لەوانەم وەرگرتووه و بۆ مانا لێکدانەوەکەشی زیاتر له فەرهەنگی کشتوکاڵی مامۆستا شێخ مارفی قەرەداغی کەڵکم وەرگرتووه.* «مک.» شەمەترێلکه ؟ «سیم.» شەمەتلێنکه؟
بەدزمان
ست.» 1- ئەو کەسەیه جوێن بەخەڵک دەدا. * «مک.» زمان پیسی. «سن.» بەدزوان، زوان تاڵ، جوێن فرۆش. جنێو فرۆش. «جن.» بەدزوو
بەدسرشت
ست.» ئەو کەسەی که بەتەبیعەت حەز له ئازار دان، زیان پێ گەیاندن و ناڕەحەت کردنی خەڵک بکا و خراپەی خەڵکی بێ خوش بێ.
بەدسەکوت
ست.» تم: بەدچاره.
بەدشکڵ
ست.» 1- ئادەمیزاد یا هەر شتێکی دیکه که شکڵی ڕێک و پێک نەبێ و دیمەنی نەچێته دڵەوه. 2- تم: بەدقەواره.
بەدعەمەل
[[كو.عا]]
ست.»، «کئێر.» تم: بەدکار.
بەدفەڕ
ست.» 1- کەسێکی به کردەوه یا به قسه ئازاری خەڵک بدا. 2- منداڵی بزۆز و شە ڕانی و شەیتان. تێبــ.ینی: دەنگی «د» لەم وشەیەدا به جیرانەتی دەنگی «ف» دەگۆڕێ به تەواوی وەکوو دەنگی «ت» له دەم دەر دەچێ، له وشەی «بەدفەڕی» و «بەدفەساڵ» یشدا هەروایه.
بەدفەڕی
حمس.» ئەنجامی کردەوەی مرۆڤی بەدفەڕ.
بەدمەس
ست.»، «سن.» تم: بەد مەست.
بەدمەست
ست.»، «کئێر.» کەسێکی لە کاتی خواردنەوەی ئارەق و شەراب و... و... دا هەرا و هۆریا بکا و خەڵک ئازار بدا و قسەیان پێ بڵێ و شەڕوشۆڕ بنێتەوه یا دەست بوەشێنێ. تێبــ.ینی: دەنگی «س.» لەم وشەیەدا تۆزێ تیژە و له «ص» ی عەرەبی نزیک دەبێتەوه
بەدمەستی
«حمس.» ئەو کارانەی پیاوی بەدمەبەست دەیانکا.
بەدناو
«ست.»، «کعر.، سن.» کەسێکی ناو بانگی به خراپه دەرکردبێ. * بەدنێو.
بەدناو کردن
«مست. مت.» دەربارەی کەسێک لەناو خەڵکا به خراپ دوان و ناو زڕاندنی له کۆمەڵگادا .
بەدناوبوون
«مست. لا.» ناوزڕانی کەسێک لەبەر کرداری خراپ، لە هەر بابەتێک بێ.
بەدناوی
«حمس.» به خراپه ناو بانگ دەرکردن.
بەدنێو
«ست.»، «مک.» تم: بەدناو.