تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



بەخت وەرگەڕان
[[ بەخت+وه‌‌رگه‌ڕان]]
مست. لا.»، «مک.» چەواشەبوونی ئەحواڵی کەسێک لەباشی ڕا بۆ خەراپی.::دە ک ڕەببی تەخت و بەختی و رگەڕێ
1-بەخت
[[په: به‌خت]]
هێزێکی نادیاره، ئادەمیزاد له زۆر کۆنەوه بۆ خۆی ڕەچاو کردووه و لای وایه هەر چاکه و خراپەی بەسەری دێ لەو هێزەوەیه.
2-بەخت
نمس.» تم: بەخت کردن، تێبــ.ینی: آ) بەلای منە وه ئەم وشەیه و «بەخشین» و «بەشینەوه» و «پەخش» و «بەش» هەموویان له سەرچاو یەکەوە کەوتوونەتەوه و لە ڕێگای گۆڕان و گەشە کردنا به قۆناغی زمانی «پەهلەوی» دا تێپەڕیون که قۆناغی پێش قۆناغی ئێستای زمانی کوردییه و لێک ترازاون و هەر لکەی ڕچەی تایبەتی خۆی گرتۆتە پێش و مانای جۆربەجۆریان هێناوەته گۆڕ. ئەم وشەیە و «1- بەخت» له سیغەی مەفعوولی ئا وێستاییدا «بەخته» ماونەوه و تۆزێ گۆڕانیان بەسەردا هاتووه و ماناکەشیان دژ وەستاوه. ب» ئەم وشەیه به تەنیایی لەزمانی کوردیدا دەکار ناکرێ و به هۆی فیعلی مساعدی «کردن» مەسدەری «بەخت کردن» لێ داتاشراوه.
بەخت ڕەش
[[ به‌خت / 1+ ڕه‌ش]
ست.» 1- تم: بەدبەخت. «ڕەشه بەختم بە خەڵک سەگ دەوەڕێ»، «ڕەشەمێ بوو، به من پشیله وە ڕی» «پیرە مێرد» 2- ئافرە تێکی شووی کردبێ و له ما ڵو مێردی ناڕازی بێ. «د ەک بەخت ڕ ش خۆی.... بۆ مێردی کردی.» .
بەخت کردن
[[ 2- به‌خت + كردن] ]
مست. مت.» له دەست دەر کردنی شتێک، ماڵی خۆ بێ جێ تەخشان پەخشان کردن، دۆڕاندن لە قومارا. ئەو هەموو ماڵەی بۆ بەجێ مابوو ساڵێ وەرنەسووڕابۆوە هەمووی بەخت کرد. هەزار دیناری بە پۆکەر بەخت کرد.
بەخته
«نا.» 1- «بەرخەنێرێکی لەدوو ساڵان گەور تر بێ.» «جێد.»، ل- 14». 2- «بەران و سابرێن» «خا. ب1، ل-142». 3- «بەران، خرت، سابرێن.» «معر.. کشت، ب1. ل-42.» 4» مک.» به ڕانی خەسێنراو.
بەخته باران
[به‌خت/1+3-ئه/2+باران/1]
نت.»، مانگی «مایس» دەکەوێته «نیسان» و حوزەیران، سی و یەک ڕۆژه. سێەم مانگی بەهار.. تێبــ.ینی: بۆیه ئەم ناوی لێندراوه چونکوو خۆی لەو مانگانه نییه به شێوەیەکی ئاسایی بارانی تێدا ببارێ، بەڵام ڕێی دەچێتی ببارێ و ڕێشی تێدەچێ نەبارێ، بارین و نەبارین بە بە خته.
بەختی نوستوه
کن.» هەمیشه تێدەشکێ و دەکاراندا سەر ناکەوێ.
بەختی وەک سەگ دەوەڕێ
کن.» هەر کارێکی دەستی بداتێ سەردەکەوێ.
بەختیار
[[1-به‌خت/1+یار]]
ست.» 1-تم: بەختەوەر:: خۆی بە بەختیار دەزانێ. 2- ناو بۆ نێرینه.
بەختیاری
[[به‌ختیار+2-ئی]]
حمس.» 1- حاڵەتی کەسێکی خاوەن بەخت و بەختەوەر.:: بە ختیاری لەمە زیاتر چۆن د بێ؟ 2- ناوی عەشیر تێکی گەوره و ئازایه، عەشیرەتی لووڕی گەوره. تێبــ.ینی: گومانم لەوەدا نییه که ناوی ئە م عەشیر ەته پەیوەندێکی دەگەڵ «بەخت» و «یار» دا نییه که وشەی بەختیاری ئیمڕۆ هەیەتی و باش دە زانین وشەیێکی تازەیه، بەڵام بە دووری نازانم که ئەم ناوه له «ئەپا خذیذره، ئەپاختەره» ی ئاوێستایی به مانای «باکوور= شیمال» که له زمانی پەهلەویدا بۆته «ئەپاختە ره» کەوتبێتەوه. «تم: معین، بورهان، ج1، ل-204» .
بەختەبەران
[به‌خت/1+3-ئه/2+به‌ران]
نت.» بەرخێکه له دوو ساڵ گە ورە تر بێ و خاو ەنی هەڵیبژاردبێ له دوا ڕۆژا ببێته «بەران»، بەڵام هێشتا نەزانێ لەکاتی خۆیا بۆ «بەران» د ست دەدا یان نا.
بەختەوەر
[ به‌خت/1و 2+ئه‌وه‌ر]]
ست. مک.» خاو ن بەخت، کەسێ بەختی هەبێ.:: منداڵی بەختەوەرییه * «کعر.» بەختیار.
بەختەوەری
[[به‌ختەوەر+2-ئی]]
حمس.» تم: بەختیاری /1.
بەدبەختی
حمس.» ئەنجامی بێ ئیقباڵی.
بەدبەخت
[[په:ڤه‌تبه‌خت]، [به‌د/4+1-به‌خت/1]]
ست.» ئەو کەسەی دەست بۆ هەر کارەی دەبات بە دەستیەوە نایەت، کەسێکی بەختیار نەبێ. * بێ ئیقباڵ، بێ تاڵع، بێ شانس.
بەربەخت
[[1-به‌ر/4+1-به‌خت /1]]
«نت.» کچێکی وادەی مێردکردنی هاتبێ.
خۆبەخت کردن
[[1-به‌خت/1ڕه‌ش]]
مست. لا.» گیانی خۆ دۆڕاندن، سەر له ڕێگای شتێکا دانان. مردن لە پێناو نەتەوه