تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



بەجێ مان
مست. لا.» 1- دوا کەتنی کەسێ له هاوڕێکانی:: کوڕینه یەواش بڕۆن مامه حمە هەر بەجێ دەمێنێ. 2- مانەوەی کەسێ یا شتێ لە شوێنێک:: قەڵەمەکەم له سەر مێزەکه به جێماوە. ئێمه هاتینەوه و خسر ەو لەوێ به جێ ما.
بەجێ
ست.» حاڵی کارێکی که به شێوەیەکی ڕێک و پێک ئەنجام درابێ، بەو جۆرەی پێویسته، بە چەشنێکی لێوەشاوه.:: زۆر بەجێیە ئەگەر بچن لە خەسته خانه سەرێکی لێ بدەن
بەجێ هانین
مست. مت.»، «سیم.» تم: بەجێ گه یاندن.
بەجێ گەیاندن
مست. مت.» ئەنجام دان، جێ بەجێ کردن، پێکهێنان:: نیەتمه دوو ڕەکەعەت نوێژی حازرێ ئەم سبەینەی بە جێ دەگەیێنم، پەیمانێکی دابوو بە جێی نەگەیاند.* «سن.» به جێ هێنان، «سیم.» بەجێ هانین.
ئەمری خوا (خودا) بەجێهێنان
(کن.) ١- جێبەجێ کردنی ئەو فەرمانانەی خوا کردوویە. ٢-تم: ئەمری خوا کردن
ئەمەگ بەجێهێنان
(مست. لا.) پاداشت دانەوە، خزمەت کردنی کەسێک بەرامبەر بە ماندووبوونی بە کارێکەوە، وەفا بەجێگەیاندن. ((.... زۆری نەخایاند دایکیشی ئەمەگی بەجێهێنا و دوای باوکی کەوت بۆ شاری خامۆشان...))، (قزڵجی: پێکەنین-١٠١).
بەجێهاتن
مست. لا.» 1-وەدی هاتنی ئاوات و مەبە ست و ئارەزوو. 2- جێ بە جێ بوونی کارێک.
بەجێگه هاوردن
مست. مت.»، «سن.» تم: به جێ گەیاندن