تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



بۆچرووک
[[1-بۆ+چرووك]]
«نت.»، «مک.» ئەو بۆنه یه که لە برژاندنی گۆشت و سووتانی ڕۆن و له هەوادا بڵاو د بێتەوه، ئەو بۆنەی له کەبابخانان هەڵدەستێ. * «سیه.» بۆ چڕووک.
بۆچوون
[[3-بۆ/2+چوون]]
«مست. لا.» 1- بەرەو کەسێک یا شتێک ڕۆیشتن:: بۆیان چوون ڕایان کرد. 2- لێکدانەوە و گەیشنه ئەنجام لەسەر مەسەلەیەک بە جۆرێکی وا که تەواو دڵنیایی تێدا نەبێ:: من وای بۆ دەچم کە ئەو ماسته بێ موو نیه. زۆربەی زانایان بۆ ئەوەی چوون که زمانی کوردی، زمانێکی هیندو ئوروپاییه.
بۆچک
«ست.»، «سن.، جن.» تم: بچووک
بۆڕاندن
«مست. لا.» 1- دەنگی خۆ دەرخستنی ڕەشە وڵاغ:: گاڕانە که هەر بە ڕووکاری ئاوییدا شۆڕ بۆوه تێکڕا بۆڕاندیان. 2- «مج.» کەسێک «لەبەر هەرچێکی بێ» به دەنگی بەرز دەنگێکی چەشنی دەنگی گا و... لە خۆی دەرخا.:: دارێکیان لێدا وەک گا بۆڕاندی.
بۆڕخواردن
[[1-بۆڕ+خواردن]]
«مست. لا.» تێکشکان، ژێر کەوتن، قسه پێنەمان:: کۆنه پەرست له بەرانبە ر پیاوی ئازادیخوازا زوو بۆڕ دەخوا.
بۆڕه
[[2-بۆڕ+5-ئه/1]]
«نت.» دەنگی پاتاڵ، دەنگی ڕەشه وڵاغ.
بۆڕژوازی
«نا.»، «کئێر» چینی سەرمایەدارکه له قۆناغی سەرمایەداریدا دەسەڵاتی دەوڵەت و و هەموو ئامرازەکانی دروست کردنی «وسائل الانتاج» به دەستەوەیه. *«کعر.» بۆرجوازی/2.
بۆڕیه
«نا.»، «کئێر.» ئامرازێکی مووسیقایه قەدیم له «کەڵەشاخ» دروستیان کردووه ئێستا له مەعدەن «بەکەمێک گۆڕینەوه» هەر لەسەر شێوەی کەڵەشاخ دروست دەکرێ فووی پێدا دەکەن دەنگی لێوه دێت.* شێپوور.کەڕەنا. «سن.» بۆق.
بۆڕیه ژن
«نفا.» ئەو کەسەیه بۆڕیه لێدەدا.
بۆکز
[[1-بۆ+كز]]
«نت،.»، «مک.» 1- بۆنی چێشتێ که به بنی مەنجەڵەوه سووتابێ و له کاتی خواردنیا هەستی پێ دەکرێ. 2- «سیه. جن.» تم: بۆ سۆ/2.
بۆکڵیشه
«نت.»، «سن.» تم: بۆدڕن.
بۆگه مرخه
[[١بۆ+ گەمرخە؟ ]]
نت.»، تم: بۆگنخ
بۆگەن کردن
مست. لا.»، «کعر.» 1- ڕزین و بۆن پەیدا بوونی میوەجات. 2- مانەوەی گۆشت و ئەو جووره شتانه و بۆن گرتنیان. 3- مانەوەی مردووی ئادەمیزاد و کەلاکی گیاندارانی دیکه و بۆن لێ هەستانیان. 4- «مج.»، «کن.» بۆنی مانەوەی هەموو شتێک و هەموو کەسێک لە شوێنێک یا بێ ئەوەی ڕێژیمی پاتشایەتی بۆگەنی کردووه و به کەڵکی ئەم زەمانه نایەت.
بۆگەنتک
[[1-بۆ+ گه‌نت «گه‌ند» +ند]]
«نت.»، «سیم.» «جۆره بۆگەنێکە له میوه ی ڕزیو و هێندێ شتی تر دێ. « «خا.»، ب1، ل- 135» .
بۆگەنیو
[[بۆ‌+بۆگه‌نیو «مف:گه‌نین]
نت.» «مک.» تم: بۆگەن.
بۆگەنیوبوون
مست. لا.»، «مک.» تم: بۆگەن کردن.
بۆڵ
«نا.»، «سیم.، سن.» دەنکی ترێ.:: ڕێشی بابا بۆڵی درێژۆکەیه. ترێ ڕەشەکه بۆڵی خڕه.* «مک.» گلوو. «سن.» گله، گلی. تێبــ.- له لەهجەی جنووبی زمانی کوردیدا: گلوو= هەڵمات گله = کڵۆ، دەنگ، گلەگلە = دانه دانه. «تم: لۆری، ل-124» .هس
بۆڵاندن
مست. لا.» 1- لەبەر خۆوه و بەناڕەزاێتی بە جۆرێکی وا قسەکردن کە خەڵکی نیزیک گوێیان لێبێ بەڵام هەمووی تێنەگەن و قسەکان به تەواوی و ڕێکوپێکی له دەم دەرنەچن.:: هەر دە ڕۆی و دەیبۆڵاند. ٢- دەنگێکی لە دەمی ورچی تووڕه دێته دەر.:: هەر دەڵەی ورچه دەبۆڵێنێ.* «سن.» بۆڵانن بۆڵە کردن، خۆته کردن، بۆڵە بۆڵ کردن.
بۆڵمازوو
[[ بۆڵ+مازوو]]
«نت. «مک.»، «سیم.» جۆره ترێیەکه، دەنکی خڕه وەکوو مازوو هەر بەقەد مازوویێکیش گەورەیه. هێشووی پڕ و توێکڵی ئەستوور و ڕەنگی زەردی شینباوه. «بۆڵمازوو» و «مسکی» و «مێخی» و «ڕەزاقی» و «گون توڵه» و «کلکه ڕێوی» و «عوشاقی» «پیرەمێرد، ل-279
بۆڵه
نا.» قسەی لەبەر خۆوه له خەڵک لێی حاڵی نە بن. ئەنجامی بۆڵاندن.:: پیرێژن هەر هەنگاوێک دەرۆیشت و بۆڵەیێکی لێوه دەهات.*«سن.» خۆته.