تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



بۆچاڵ
[[1-بۆ+چاڵ]]
«نت.»، «مکسیه.، سن.» بۆنێکه لەو گەنم وجۆیه و ئاردی ئەوان دێت کە لە چاڵێکی «شەدار» ا ڕاگیڕابن. تێبــ.- گەنم و جۆ ئەگەر چاڵەکەیان نمی هەبێ ئەو ندەش نەبێ که بیان ڕزێنێ و به جارێک له کەرەمیان بخا خۆیان دەخۆنەوه و کاتێ دەکرێنه نان بۆنێکی تایبەتیان لێ دێ که نەک هەر به لووت هەستی پێدەکرێ بگره به تامیشیان ڕا دەزاندرێ که بۆ چاڵیان گرتووه.* «سن.» بۆنماوی.
بۆچرووک
[[1-بۆ+چرووك]]
«نت.»، «مک.» ئەو بۆنه یه که لە برژاندنی گۆشت و سووتانی ڕۆن و له هەوادا بڵاو د بێتەوه، ئەو بۆنەی له کەبابخانان هەڵدەستێ. * «سیهبۆ چڕووک.
بۆچوون
[[3-بۆ/2+چوون]]
«مست. لا.» 1- بەرەو کەسێک یا شتێک ڕۆیشتن:: بۆیان چوون ڕایان کرد. 2- لێکدانەوە و گەیشنه ئەنجام لەسەر مەسەلەیەک بە جۆرێکی وا که تەواو دڵنیایی تێدا نەبێ:: من وای بۆ دەچم کە ئەو ماسته بێ موو نیه. زۆربەی زانایان بۆ ئەوەی چوون که زمانی کوردی، زمانێکی هیندو ئوروپاییه.
بۆچک
«ست.»، «سن.، جن.» تم: بچووک