تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



بڵ
«س.» 1- حاڵی کاڵەک و شەمامه و هەنار و پر تەقاڵ و... که زۆر گەیبن و له دار و بڕکه کرابنەوه و لەناوەوه کەمیان کردبێ و توێکڵەکەیان پڕنەکەنەوه و کاتێ ڕێک بگوشرێن، لەلایەکەوه بقووپێن و کەم کەمه لە خۆیانەوه وەکوو خۆیان لێ ببێتەوه.. 2- حاڵی مە مکی ئافرەت که تورتی و شەقی خۆی لە دەست دابێ.:: ئەم کاڵەکه هێنده بڵ بووه کەڵکی خواردنی پێوەنەماوه. مەمکی ئەو کجه ئەو ەنده دەستکاری کراوه بڵ بووه.
ئەوەندەی بڵەی یەک و دوو
(کن.) خیرایی زۆر.
بڵا
[[= بهێڵه، سیغه‌ی موخاته‌بی ئه‌مره له مه‌سده‌ری «میلان» ] ]
«سیه.، سن.» تم: 2- با. *«بک.» بلا، بلانێ. «مک.» بەڵا، «سن.» بلا، بلانه، بڵانه، بێڵا، بێڵانه.
بڵامک
«نت،»، «مک.» تم: بزمۆک. تێبــ.- له نێوان دەنگی «م» و «ک» دا بزوێنە کوردی هەیه و دەبێ «بڵام، ک» تەلەفووز بکرێ. هس.: دەمامک.
بڵانه
«سن.»، تم؛ بڵا.
بڵاو
[[؟]]
«حمس.» حاڵی کۆمەڵێ شت یا گیاندار که له شوێنێک بن بەڵام به تەنیشت یەکە وه نەبن، لێک دووربن.// کۆ، پر، کۆ، چڕ «زولفت به قەد داکه پەرێشان و بڵاوه» «ئیمڕۆ لەمنی شیفته ئاڵۆز و بەداوه» «مکب، نالی، ل- 532» * «بک.» بەلاڤ.
بڵاو بوونەوه
«مست.، لا.» 1- لێک دوور کەوتنەوه:: شوانەکه نووستبوو مەڕەکانیش لەو دەشته بڵاو ببوونەوه. قەرەچی به هەموو دنیادا بڵاو بوونەوه. 2- تەشەنه کردن «قسه، دەنگ و باس، نەخۆشی و درم و پەتا.» :: دەنگی شکانی ئیسڕائیل لە شەڕا دەگەڵ عەڕهبان به هەموو دنیادا بڵابوونەتەوه. ئەنفوڵانزایەکی گران بڵاو بۆتەوه، ناوبەناو کۆلێرا لە هەندێ شوێن بڵاو دەبێتەوه. 3- «تت.» دەرچوونی ڕۆژنامه، کتێبــ.، بەیاننامه و....و گەییشتنه دەستی خەڵک.
بڵاو کردن
«مست. مت» ل، لێک دوورخستنەوە، لێک جیاکردنەوە:: شانی تووکی سەر لێک بڵاو دەکا.
بڵاو کردنەوه
«مست. مت.» 1- بەشینەوەی شتێ بەسەر خەڵکا:؛ پارەیەکی زۆری بەناو مەنگوڕاندا بڵاو کردۆتەوه ڕۆنی لێ سەلەم کردوون. 2- «تت.» دابەش کردنی ڕۆژنامە و بەیاننامه....:: لەوەتی دەوڵەتی عیڕاق دامەزراوه، گەلێ کتێبــ. و ڕۆژنامەی کوردی بڵاو کراوەتەوه. ڕادیۆ دەنگ و باسان بڵاودەکاتەوە. «عا..» نشر، ئیزاعە.
بڵاوه
[[بڵاو+5-ئه/2]]
«نت.0 لێک دووری، جوودایی.
بڵاوه لێکردن
«مست. لا.» تم: بڵاوەکردن.
بڵاوه پێ کردن
[[بڵاوه +پێ «به‌+ی» + کردن ]]
«مست.، مت.» به کۆمەڵێ خەڵک لێکتر یا له شوێنی دوور خستنەوه.:: پۆلیس خۆ پیشاندانەکەی بڵاوه پێکرد. لەشکەرەکەیان بڵاوه پێکرد.
بڵاوه کردن
«مست. لا.» به ولاولادا ڕۆیشتنی کۆمەڵێ خەڵک که له شوێنێکا کۆ بووبنەوه:: کابرا قسەکانی هێنده بێ ڕێ وجێ بوون خەڵکەکه زوو بڵاوەیان کرد.* بڵاوەلێکردن.
بڵاوکراوه
«نمف.»، «تت» نشریات، منشورات. تێبــ.- ئەم وشەیه تەنیا له کاروباری سیاسی و چاپ کردنی کتێبــ. و ڕۆژنامه و.... بەکار دێت، و دەبێ له مەسدەرهی تێکەڵی «بلاو کردنەوه» داتاشرابێ، بۆیه د ەبێ ئەسڵەکەی «بڵاو کراوەوه» بێ و لەبەر ئەوەی بەم شکڵه لە سە ر زمان قورسه، هەر زۆر زوو بە چەند ساڵێک خۆی کورت بۆتەوه و پیاو وادەزانێ که له مەسدە ر ەکەی «بڵاو کردن» داتاشراوه.
بڵح
[[؟]]
«س.» 1-«مک.» حاڵی کەسێکی کردەوەی سەیر بێ، ئەدا و ئەتوار د ەرێنێ، به فیز و ئیفاده بڕوا، هەر له خۆیەوه بداته قاقای پێکەنین.:: کچێ بڵمێ ئەو ترتریقە ت لە چییه؟. 2- «سن.» حاڵی ئەو کەسەی درەنگ تێد ەگا.
بڵحانه
[[بڵح+ئانه/1]]
«بنت.» بەشێوەی بڵح، وەکوو بڵح، به بڵحی.:: وەها بڵحانه بەڕێدا د ڕوا پیاو بێزی هەڵد ەستێ.
بڵحی
[[بڵح+2-ئی]]
«حمس.» تم: بڵحێتی.
بڵحێتی
[[بڵح+ئێتی]]
«حمس.» ئەنجامی کردەوە و ئاکاری کەسێکی بڵح:: ئاخر بڵحێتیش- ئەنداز ەی هەیه !.* بڵحی.
بڵسک
[[؟]]
«نا.»، «سیه.» تم: 1- بسته /1.
بڵق
[[ند]]
«نا.»، «مکسیه.» پۆرگی بچکۆڵەیه: 1- بە زەبری قورسایی تنۆکی باران لەسەر ڕوووی ئاوی چۆم وحەوز، یا هەر ئاوێکی له شوێنێکا کۆدەبێتەوه، ساز دەبێت. 2- له ئەنجامی کوڵینی ئاو یا هەر تراوێکی دیکه، به زەبری هاتنەدەری هەوایەکی لەناو تراوەکەدایه بەدی دێت.* «سن.» بڵقاو.
بڵقاو
«نت.». «سن.» تم: بڵق.