تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



بژار
«نا.» 1- کاری خاوێن کردنەوەی کشتوکاڵ و شیناوەرد، لە گیا و گۆڵی بە زیان. 2- «سن.» ئەنجامی خۆدۆزینی ئینسان و مریشک و پەلەوەری دیکە. 3- «مج.»، مک. گیا و گۆڵی زیاندار کە لەناو شیناوەردا ڕوابێ:: ئەم باخچەیە بژاری زۆربووە * «سن.» بژارە/٢. هس «جن.» بژەر: ئەوەی بێژنگ دایناوە.
بژار کردن
«مست. مت.» 1- هەڵکێشانی گییای هەرزه و به زیان له باخچه و کشتوکاڵ. 2- خاوێن کردنەوەی هەمووشتێ لەو شتانەی هاوجسنی خۆی نین. «عا.» تطهیر، تنقیح.
بژاردن
«مست. مت.» 1- تۆڵەکردنەوەی زە رەر و زیانێکی له کەسێ کەوتبێ. «عا.» تعویض:؛ ئەسپەکەی شامراد له ژێر کوێخا تۆفیقدا سەکەت بوو. بۆی بژارد. 2- خاوێن کردنەوەی دانەوێڵە لەو شتانەی هاو جسنی خۆی نین: برنجەکه ببژێره. ساوار به بژاردن پا نابێتەوه دەبێ بە ردەشۆر کرێ. هس.: «فر.» بووجاری + له بێژینگدانی د غەڵ و دانەوێڵه. 3- «مج.» ئەژمارتن له هەندێ بن لەهجەی موکریانیدا.* «بک.» بژارتن.
بژاردنەوه
«مست.، لا»، «سن.» گێڕانەوەی خەو «تم: مردۆخ، ب1، ل-167» .
بژارده
«نمف.: له بژاردن»، «محر.»، «مک.» تم: ئەژمارده:: نەچی هەروا بیدەیه دەستی، بژارده تەسلیمی که.
بژاره
[[بژار/2+5-ئه/1]]
1- «نمس.»،، «مک.» لێک جوداکردنەوەی ڕایەڵ و پۆی تێکاڵاو یا پاش و پێش کەوتەی «کر». 2- «نمس.»، «سن.» وە رگێڕان له زمانێکەوه بۆ زمانێک. تەرجەمه «تم: مردۆخ، ب1، ل-167» تێبــ.- مردۆخ بەرانبەر بەم وشەیه چە ند وشەیەکی فارسی: «پەچوو، نوورەند، دەستیدازه، پایخوان و هەم سیراز» ی نووسیوه، له «برهانی قاتیع» دا هەموو ئەوانه به مانای «وەرگێڕان له زەمانێکە وه بۆ زمانێک» نووسراون، بەڵام «معین» یەکێکیشیانی نەنووسیوه. ئەوەی سەرنجی ڕاکێشام وشەی «پەچوو» ه که له لەهجەی باکوریدا دپاچڤه، هەیه به مانای تەرجەمه. 3- «نا.»، «سن.» تم: بژار /1و 2. 4- «نا.»، سن.» تۆڵەی زەرەره و زیان بۆ کەسێ دەکرێتە وه، ئەنجامی کاری بژاردن /1.
بۆ بژاردن
[[4-بۆ/2+بژاردن]]
«مست.، لا.» تۆڵەی شتێکی له دەست کەسێدا زایه بووبێ یا زەرەری پێگەیشتبێ، تۆڵە بۆ خاوەنی شتێک کردنەوه.
پێ بژاردن
«مست.، مت.» تۆڵەی زەرەر و زیانی خۆ لەو کەسەی زەرەرەکەی داوه ئەستاندن:: نەریمان قەڵەمەکەی فەرهادی وون کردبوو پێی بژارد.
هەڵبژاردن
[[ «پیبف» +بژاردن]]
«مست. مت.» 1- جودا کردنەوەی هەندێ شت لەناو کۆمەڵێ هاوجسنی خۆی. «عا.» انتقا.:: خۆت کیلۆیەک ترێی چاکم بۆ هەڵبژێره. 2- «تت.» دیاری کردنی نوێنەری کۆمەڵێ خەڵک بۆ کۆڕ و ئەنجومەنان:: هەڵبژاردنی نوێنەر بۆ پەرلەمان مافی میللەته، «عا.» انتخاب.
هەڵبژارده
1- شتێ که لەناو کۆمەلێ هاوجسنی خۆی جیا کرابێتەوه. 2- کەسێکی که بۆ کار و مەبەستێ ئینتخاب کرابێ. «بەڵام ئەی هەڵبژاردەی خۆم + ئەم ڕێگایەم گرتووه و ئەگرم»، «دلێر، ئاگر، ل- 72» .