تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ئاگربڕ
«نتـ.» ١- کاری کوژاندنەوە و بەرگرتن لە تەشەنەکردنی ئاگرێ کە بەر دەبێتە خەرمان و ڕەز و ئەو جۆرەشتانە. تێبــ. ــ لە کوردستان باوە کە ئاگرکەوتەوە، خەڵکی ئاوایی کۆدەبنەوە و لک و پۆپی داری تەڕ دەبڕن و لە چواردەورەی ئاگرەکەوە بەردەبنە شووڵ لێدانی و ئەو شوێنانەی ئاگریان تێبــ.ەربووە لەوانەی هێشتا نەیان گەیوەتێ دادەبڕن، بەم جوورە پێش بە تەشەنەکردنی دەگرن و نایەڵن دەوروبەری خۆی بسووتێنێ، لەو جێگایانەش کە داروباری نەبێ، بە دەوری ئاگرەکەدا وەکوو جۆگە ئەرز هەڵدەقەنن. ٢- «تتـ.» ڕاگرتنی شەڕ لە نێوان دوو هێز کە پێکەوە بە شەڕ دێن. ٣- بەرگرتنی تەشەنەی هەرا و دەمەقاڵی نێوان دوو یا چەند کەس.
ئاگربڕ کردن
«مستـ. متـ.»، کووژاندنەوەی ئاگرێکی دەکەوێتەوە بەو شێوەیەی لە «ئاگربڕ» داباس کرا.
بابڕ
[[با + بڕ (بڕین)]]
(سفا.) حاڵی سمێڵی زۆر گەورە و ئەستوور.
ببڕ
[[٢-ب/٢+بڕ «بڕین» ]]
«نفا.» سفا.»، ئەو شته یا ئە و کەسە یاخۆ حاڵی ئەو شته و کەسەی که توانایی بڕینی هەبێ. «بکووژ و ببڕ هەر خۆیەتی». *برنده.
بەنبڕ
[2- 2- به‌ن + بڕ «بڕین» ]، ]
«نت.»، «کن.» چەقۆ، تیخ و...