تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ئیکمال بوون
[[عا.: ئیکمال + کو: بوون]]
(مست. لا.)، (کعر.) لە ئیمتحانا لە یەک یا چەند دەرس دەرنەچوون و ناچار بە ئیمتحان دانەوەیان بوون.
ئەستوور بوون
«مستـ. لا.» ۱- ئاوسان و هەڵمسانی لەش یا ئەندامێکی لەشی ئادەمیزاد و هەندێ گیاندارانی تر، لە ئەنجامی نەخۆشی دەروونی و کوان و ئەو جۆرە شتانەدا: جیرانەکەمان زۆر نەخۆش بوو ئەمڕۆ ئەستووریش بووە، ئەو ساڵە نەخۆشیی ماڵات داکەوتبوو هەر مەڕ بوو ئەستوور دەبوو و بە لادا دەهات. تێبــ.ینی: لە کوردەواریدا وا بڵاوە کە ئەگەر لەبەر چاوی یەکێکی چڵێس و نەوسن شتێ بخۆن و بەشی نەدەن ئەستوور دەبێ. ۲- «کنـ.» قەڵەو بوونی ئادەمیزاد: تەماشای! دەتکوت شەمی شایی بایییە، چۆن ئەستوور بووە.
ئەغیار بوونەوە
[[ئەغیار+بوونەوە]]
«مستـ. لا.» وە هۆش هاتنەوەی کەسێکی سەرخۆش.
ئەمەگ بەسەرەوە بوون
ژێرباری کەسێک بۆ کەسێکی تر لەبەر ئەوەی کە پێیەوە ماندوو بووە. ((ڕەفیقینە ئەمە زۆرمان ئەمەگی ئەو پیاوەی لەسەرە...)) (تحفە: ج١-١٩٨).
ئەنگاوتە بوون
(مست. لا.)، (مک.) کتوپڕ نەخۆش کەوتن، تووشی بەڵایەک بوون ( بێ ئەوەی هۆیەکی دیاری هەبێ).
بازگەشت بوونەوە
[[فر. کو.]]
(مست.، لا.)، (مک.) پەشیمان بوونەوە، پاشگەز بوونەوە. خوایە تۆبە لە گوناحی خۆم بازگەشت بوومەوە. تێبــ.-آ) فارسی (بازگەشت) بە مانای گەڕانەوە لە شوێنێک دەکاردەکا. ب) لە نێوان (پاشگەز)ی سلەیمانی و ئەم (بازگەشت)ەدا پێوەندی هەیە و بە لای منەوە (بازگەشت) بۆتە (باشگەزت) و لە پاشان (پاشگەز٩ی لێ کەوتۆتەوە.
باش بوون
[ [باش / 1+ بوون]]
(مصت. لا،) ١-گۆڕانی حاڵی شتێ یا کارێ لە خراپی ڕا بۆ چاکی: ئێستا دنیا زۆر باش بووە جاران کێ د ەیوێرا بەم ڕێگایانەدا بڕوات. ٢-بەرەو چاک بوونەوە یا هەر چاک بوونەوەی کەسێکی نەخۆش: دوور لەگیانت حەمەی کوڕم دوێنێ زۆر نە خۆش بوو بەڵام شوکر ئیمڕۆ باش بووە.
باغر بوون
[[مست. لا.]]
(کعر.) تم: بایی بوون.
باقر بوون
[[تو. كو.]]
(مست، لا)، (مک.) لێ بوونەوەی قەڵایی لە قاپ و قاچاغی مس، دەرکەوتنی ڕە نگی سووری (مس) لە و جۆرە دەفرانەدا.
باوەڕ پێ بوون
«مست.مت.» تم: باوەڕ پێکردن.
باڵق بوون
[[عا. كو]]
(مست.، لا.) پێگەیشتنی کوڕ یا کچ، گەیشتنە تەمەنێکی ئینسان هەوەسی ژن هێنان یا مێرد کردن دەکا.
بریتی بوون له
شامل بوون، پێکهاتن له... تێبــ.- که دەڵەین فڵانە شت بریتییه له فیسارە شت مەبەست ئەوەیە کە «فڵان» ەکە لە «فیسار» ەکە دروست بووە و پێکهاتووە. کتێبــ. بریتییە لە چەند لاپەڕه کاغەزێ مەبەستێکی لەسەر چاپکرابێ و جزوبەند کرابێ و بەرگی تێ گێرابێ.
بناو بوون
[[بن/1+ئاو/1+بوون]]
چوونه خواری شتێک به ئاوی چۆم و ڕووبار و....دا و لەبەر چاوم گوم بوونی «گرینگ نییه چەنده بەئاوا دەچێته خوار، هەر ئەوەنده بەسە ئاوی بەسەر بکشێ و ون ببێ.
به چاوی پیشەوه بوون
مست. لا.» تم: بەچاوەوە بوون.
بواردان
[[1-بوار+دان]]
«مست.، لا.» تەنک بوونی هێندێ جێگەی چۆم و ڕووبارانه که ماوەی لێدانی بۆ ئینسان هەبێ.:: «جەغەتوو» قەت بوار نادا. «خاسه» و «ئاوەسپی» بەهاران بوار نادن.
بواردن
«مست. مت.» به جێ هێشتنی شتێ و بە حیساب نەهێنانی، به هیچ دانانی:: هەردوان بژمێره و سێ یەمینیان ببوێره لەو مەجلیسەدا کەسی نەبوارد و قسە ی به هەموویان گوت. *هەڵبواردن.
بوارەدان
«مست. مت.» » ڕێگا پێدان، ماوەدان بەکەسێ بۆ کردنی کارێ:: ده بوارەی ئێمەش بد ەن با دوو قسە بکەین. *«سن.» بگارەدان.
بوت پەرستی
«حمس.»، «کئێر.» تم:، بت پەر ستی.
بوتخانه
«نت.»، «کئێر» تم: بتخانه.
بوتری
[[محر.بوتل]]
«نا.»، «کئێر.» تم: بوتڵ.