تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



بنه تا
«نت.» میقدارێک «کاڵا» که له نیوەی لابارێک کەمتر جێگا بگرێ و لەبنی گونیه و جەواڵ و...دا دابندرێ.:: تووتنەکەمان داگرت پێنج فەرده بوو به قەدە ر بنه تایێکیش ماوەتەوە.
بنه تۆم
«نت.» .، تم: بنە تۆو.
بنه ماڵ
[[بنه+ماڵ]]
«نت.» 1- خێزانی ئەشراف و نەجیب. 2- هەر ئینسانێکی له خێزانێکی ئاوا کەوتبێتەوه * خانەدان.
بنه
[[په:بونه‌ك][بن/7+5-ئه‌/1]]
«نت.» ماڵی ئەسڵی ئەو کەسانەی لەماڵێک زیاتر یان هەیه. ماڵی ناو ئاوایی ئەوانەی هاوینان بۆ خاتری مەڕ و ماڵاتیان دەچنه هەواری.:: بنەی تیرەی «ڕۆغزایی» جافان له «گامه خەڵ» ه. 2- کەلوپەلی ژیانی تایبەتی ئەوانەی به کاروان له وڵاتێکەوه بۆ وڵاتێک یا شارەو شار بۆ سەودا و کڕین و فرۆتن دە ڕۆییشتن. 3- نوختەی ناو ڕاستی خەرمانێک که به «گا» گێره دەکرێ. 4- یەک دوو گوندن. لە دەوری چەمچەماڵ له کوردستانی عێڕاق:: بنەو بنەکان. تێبــ.- گایەکی بەتین و توان دەخرێته ناوەند و «گاکانی دی بەسەر «کلۆش» دا بڵاو دەکرێنەوه و دەست دەکەن بە سووڕان لەسەر خەرمانەکه، بەلام «گا» یەکەی نێوەڕاستێ هەر بە دەوری خۆیا د سوڕێنێتەوه و جێگۆڕکێی زۆر کەمه «هەروەک نە بێ وایه»، جا بۆیه وتراوه «دەڵەی گای بنەیه هەر نابزوێ». 1-4» کۆختەیەکه، ڕاوەکەر به پۆش و پە ڵاش و چڕوچیلکه دەیکەن و لەوێ ڕا تفە نگ دەتەقێننه نێچیر. ب» هەر بن پنچک و دەوەنێک که بۆ مەبەستی خۆشاردنەوه له نێچیر، ڕاوچی کە ڵکی لێ و ەربگرن.* * «مک.» سیپه /1. حەشارگه..
بنه بان
[[بن/6+3-ئه/2+1-بان/3ج]]
«نت.» ئاخرین شوێن له جێگەیێکی مەحدوودا.:: تابنەبانی ئەشکەوتەکه چووین. ئەو کتێبــ.ەی بن بانێم بۆ بێنه.
بنه بڕکردن
«مست. مت.»، «سیه.، سن.» تم: بن بڕ کردن.
بنه تار
«نت.»، «جف.» تم: بنار.
بنه توو
«جن.» تم: بنە تۆو.
بنه تۆ
«نت.» .، تم: بنە تۆو.
بنه تۆو
[[بن/7+3-ئه/2+تۆو]]
«نت.»، «مک.» ئەوە نده گەنم و جۆ «یا دانەوێڵەی تر» که دەکرێ به «تۆ» و دادەجندرێ.:: ئەم گەنمه بنەتۆوی سێ تەغاره. *بنەتۆ، بنە تۆم، بنەتووو. «جن.» بۆتۆم.
بنه جوو
[[عا.كو.]]
«نت.»، «مک.» تم: بنجوو.
بنه دار
«نت.» کۆتەره و پاشاوەی دارێکی بڕابێتەوه و هێندێکی مابێ.
بنه ماڵه
[[بنه‌ماڵ+5ئه‌/1]]
«نت.» .، «مک.» کۆمەڵێ خزم و قەومی یەکتر «دوور و نزیککه بنەچەکەیان دەچێتەوە سەر کەسێک::بنەماڵەی شێخان گەلێ لق و پۆپی لێ بۆتەوه، بنەماڵەی ئەردەڵان چەند پشت له سنه والی بوون. «بک.» ماڵبات.
بنه مێو
[[بن/8+3-ئه/2+مێو]]
«نت.» تاکه دارێکی ترێ..:: ڕەزی مەلا قادری سیتەک هەزار بنەمێو دەبوو.
بنه پێت
«نت.»، «مک.» تم: بنخەرمان.
بنه چه
[[بن/6+3-ئه/2+چە (چەک) ؟]]
«نت.» تم: بنەچەکه.
بنه گرتوو
[[بنه+گرتوو «نمف:گرتن» ]]
«سمت.» » حاڵی کەسێ یا کارێ که ڕەگی داکوتابێ و سە ری گرتبێ.:: ئەوەی میللەت نەیەوێ قە ت بنەگرتوو نابێ.
بنه گۆگەم
[[بن/7+3-ئه/2+گۆگه‌م]]
«نت.»، «مک.»، 1- بنی گیای گۆ گەم بەکەڵکی سووتان دێ و ئاگری درە نگ دەکووژێتەوه، دەیکوتن کە فێکی لێ پەیدا دەبێ دەیکەنه گۆمەوه ماسی دەکوژێ. 2- پیاوی کورتەبنەی تێک سمڕاو.