تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



بلچ
[[؟]]
«نا.»، «هو.، سن.»، بەری دارێکه له لێڕەوارەکانی کوردستان زۆره، دارەکەی زۆر گەوره نییه، تۆزێ دڕواویه، گوڵی سپی و بۆ نخۆش دەکا. بەرەکەی دەخورێ و هێندێک مزره، سوور و زەردی هەیه، پاییزان پێدەگا. * «کعر.» گۆییژ. «مک.» گێوژ.
بلچه سووره
[[بلچ+3-ئه/2+سوور+5-ئه/1]]
«نت.»، «سن.» گوێژی سوور.
بلچەزەرده
[[بلچ+3-ئه/2+زه‌رد+5-ئه/1]]
«نت.»، «سن.» گێوژی سوور.
بلۆق
[[؟]]
«نا.»، «مک.» هەڵتۆقینی شوێنێکی لەشی گیانداره «ئاد ەمیزادو....» که ل ە ئەنجامی سووتان یا لەبەر ڕێ ڕۆیشتنی زۆر، پەیدادەبێ و زنچکاوێکی زەردەباوی ڕوونی تێدا کۆدەبێتەوه.* تلۆق. «سن.» گۆزاوڵه.
بلۆک
[[فڕنسی]]
«نا.» 1- کۆمەلێ دەوڵەت که له یەکیێتیەکدا کۆ بوونەوە و یەک ڕێبازی سیاسیان هەبێ.::بلۆکی ڕۆژاوا، بلۆکی ڕۆژهەڵات، بلۆکی کۆمەنوێڵس 2- «کعر.» خشتی چیمەنتۆ.
بلیت
«نا.»، «کعر.» تم: بڵیت. تێبــ.- ئەم وشەیه له ڕێگای زمانی ئینگلیسێدا هاتۆته کوردستانی عێڕاق و پەڕیوەته ناو زمانی کوردی.
بلیمەت
«نا.، س.» 1- «سیه.، کعر.» پیاوی زۆر بەکار و لێهاتوو، ئادەمیزادی کارزان و زۆر زان. «عا.» نابغه، داهیه. 2- منداڵێکی لەچاو تەمەنی تێگەیشتن و فامینی زۆر بێ.*«مک.» سۆدره، سەرەسۆدره «تەنیا بۆ کچۆڵان». 3- «سن.» هەر شتێکی سە یر و عاجباتی «تم: مردۆخ، ب1، ل-181». تێبــ.- من وا تێدەگەم که ئەسڵی ئەم وشەیه «بو الهمة» ی عەڕەبییه و به ماناکەیەوه جەڕاوه.
بەیتی بلە
[[وا دیاره به‌یتێك بوه دوور و درێژ و خه‌ڵكی وه‌پێكه‌ین خستووه، به‌ڵام ئێستا به‌یتێك به‌م ناوه له‌ناو ]
«کن.» قسەی دوور و درێژ. «گوێ بگره برا ئەم غەزەلەم نسحەت و پەنده + وا تێ مەگه بەیتی بلەیە، مەیکه به خەنده» «مەلا مارف» .
بایبلکه
[[٣-با/١+ئیلكه]]
«نت.» «سیەگوڵی گیایەکی دڕکاوییه «گۆیا - کەڵەوی - یه»، پاییزان له گیایەکه دەبێتەوه و به شکڵی «گۆ» یەکی پچووک که هەمووی هەودا هەودای باریکە و لە ناوکێکی ڕەقی وەکوو ئاڵقە هەڵچەقیون بە دەشت و چۆڵاندا بڵاو د بێتەوه *«مک.» پشیله پاییزه، پەپووله پاییزه. «سیهباویلکه، باویلێ. «هل.» پشیلۆکه، گەورەگله. «سن.» شەلەمین کەره.
ئیبلیس
[[عا. لە یۆنانی وەرگرتووە: دیابۆلۆس= درۆزن، دووزمان]]
(نا.) ١- شەیتان. ٢- (مج.) آ) ئەو کەسەی بە فێڵ و درۆ و دەلەسە خەڵکی هەڵخەڵەتێنێ. ب) پیاوی زیرەک و زۆرزان کە زیرەکی خۆی زیاتر بۆ خراپە دەکاردەکا.
ئەبلە
[[=عا.: ابلە]]
«سـ.» ئەقڵ سووک، بێ ئەقڵ، تێنەگەیشتوو. ٭حۆل، دەبەنگ، گێژ، نەزان، نەفام. «مەنعی سووتانم دەکا ئەبلە لە عەشقی تەلعەتت» «چۆن نەسووتێم ئەو بە ئاگر، من بە بارێ نەوتەوە» «ئەدەب: بەشیر مشیر_١٠٦»
ئەبلە خەرج
«ستـ.» «مکـ.» کەسێکی پووڵی خۆی بە بێ جێ خەرج دەکا، دەست بڵاو: ئەوەندەی ئەبلە خەرجی کرد تا وا ڕووت و ڕەجاڵ بوو. تێبــ.ینی: هەر دوو کەرتی ئەم وشەیە عەڕەبین، بەڵام شێوەی تەرکیب، جێگەی بەکار هێنان و مەعنای کوردییە و لە عەڕەبیدا هیچ مانایەک نابەخشێ.
ئەبلە ڕەنج
«ستـ.» حاڵی کەسێکی لەبەر تێ نەگەیشتوویی زەحمەتی بە خۆڕایی دەڕوا٭ڕەنج بە خەسار.
بەبله
[[به‌به+له «پب» ]]
نت.»، «سن.» تم: بەبه
بلبل
«نا.»، «کعر.» تم: بولبول.