تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



بەیتی بلە
[[وا دیاره به‌یتێك بوه دوور و درێژ و خه‌ڵكی وه‌پێكه‌ین خستووه، به‌ڵام ئێستا به‌یتێك به‌م ناوه له‌ناو ]
«کن.» قسەی دوور و درێژ. «گوێ بگره برا ئەم غەزەلەم نسحەت و پەنده + وا تێ مەگه بەیتی بلەیە، مەیکه به خەنده» «مەلا مارف» .
ئەبلە
[[=عا.: ابلە]]
«سـ.» ئەقڵ سووک، بێ ئەقڵ، تێنەگەیشتوو. ٭حۆل، دەبەنگ، گێژ، نەزان، نەفام. «مەنعی سووتانم دەکا ئەبلە لە عەشقی تەلعەتت» «چۆن نەسووتێم ئەو بە ئاگر، من بە بارێ نەوتەوە» «ئەدەب: بەشیر مشیر_١٠٦»
ئەبلە خەرج
«ستـ.» «مکـ.» کەسێکی پووڵی خۆی بە بێ جێ خەرج دەکا، دەست بڵاو: ئەوەندەی ئەبلە خەرجی کرد تا وا ڕووت و ڕەجاڵ بوو. تێبــ.ینی: هەر دوو کەرتی ئەم وشەیە عەڕەبین، بەڵام شێوەی تەرکیب، جێگەی بەکار هێنان و مەعنای کوردییە و لە عەڕەبیدا هیچ مانایەک نابەخشێ.
ئەبلە ڕەنج
«ستـ.» حاڵی کەسێکی لەبەر تێ نەگەیشتوویی زەحمەتی بە خۆڕایی دەڕوا٭ڕەنج بە خەسار.