تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



برژاندنەوه
«ست. مت.» ڕاگرتنی خوێن لە شوێنێکی لەشی ئادەمیزاد که بەشتێکی تیژ «چەقۆ، خەنجەر، شووشه،....» بڕابێ یا بە گولله و هەر شتێکی دیکه بریندار بووبێ و خوێنی لێ بێ. تێبــ.- ئێستا دوکتۆران ئەم کاره به داو و دەرمانی تازه «تەنتووریۆد، مێرکوورکڕۆم،...» دەکەن. جاران لەکوردستان، پەڕۆ و پاڵیان دەسووتاند و سووتوەکەیان دەخسته سەر برینەکه یا ڕۆنی داغیان بەسەردا دەکرد خوێنی ڕادەو ستا. بۆ برینی بچووک سووتوی جگە ره و گڵە سووریش بەکار هاتووه. *«سن.» برژاننە وه.
برژانن
«مست. مت.»، «سن.» تم: برژاندن. تێبــ.- دە نگی «ن» ی یەکەم لەو وشەیەدا و له هەموو مەسدەرێکی دیکەشا که له ناوچەکانی بێجگه له «سنە» به «ئاندن» دوایی دێت و لەبن لەهجە ی سنەییدا د بێته «ئانن» - تۆزێ دەگیرێ «مشدد» ه، لەڕاستیدا هەر دەنگی (د)، کەی برژاندن دەچێتە ناو دەنگی (ن)ە کەوه «دەغم دەبێ» و ئەو گیراوییه پەیدا دەکات. ئەمەش بەلای منە وه شێوەیە کی دیکەی «د» ی کلۆری بن لەهجەی سلەیمانیە کە لەبن لەهجەی سنەییدا له باتی ئەوەی وەکوو سلەیمانی دەنگی «گ» ێکی سووکی لە دوای «ن» ەوه لێ دەربچێ، به جارێک کلۆر دەبێ و دەفەوتێ.
برژوا
«نمف. له مس. برژان.»، «مک. سیم. هل.کک.» ١- هەر شتێکی خواردەمەنی که ڕاست وخۆ به هۆی ئاگرەوه له حاڵەتی کاڵی و خاوی هاتبێتەدەر و بۆ خواردن ئامادە بووبێ:: گۆشتی برژاو. ماسی برژاو، *برشته «تەنیا بۆ نان». «سن.» برژیاگ. «بک.» براشتی. ٢- زۆر شارەزا و لێزان بوونی کەسێک له کارێکا.*کوڵاو.سووتاو.
برژان
«مست.، لا.» ١- ئامادە کردنی هەندێ خواردەمەنی کە ڕاستەو خۆ بە ئاگر ڕادێرابن.:: ئەم مریشکه باش برژاوه. ٢- «مج.» زۆر کار تێکردنی گەرما:: ئەم هاوینه هێندە گەرم بووو خەڵک وەختابووو ببرژێن. *«سن.» برژیان.
برژاندن
[[په:بریشته‌ن]]
«مست. مت.» ئاماد ه کردنی هەندێ خواردەمەنی بە خستنەسەر ئاگر و پێ ڕاداشتنی:: خێرا کەن دووو سێ فرووج سەر بڕن و بۆمان ببرژێنن. وەستا گیان کەبابە کەی من باش ببرژێنه *«بک.» براشتن، «سن.» برژان.
برژاننەو
«مست. لا.» ڕاوەستانی خوێنی برینی لە شی ئینسان.*«سن.» برژایانە وه.
برژانگ
[[په: موزه‌ك]]
«نا.»،«سیه.» دوو ڕێزە «موو» ی که له کەنارەکانی دووپێڵووی چاوان دەبیندرێن. *«مک» مژۆڵ، بژۆڵ. «سن.» بژانگ، موژه. «بک.» مژگان (تم: کف- ٥٣٨). تێبــ.- ژابا «مژانگ» ی لەباتی به جه معی داناوه «تم: ژابا - ٣٩٧».
برژیان
«مس. لا.»، «سن. جف.» تم: برژان.
برژیاگ
«نمف. له: مس، برژیان»، «سن.، جف» تم: برژاو.