تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



باشوو
[[باش+ ئوو]]
(نت.)، (مک.) باڵندەیەکی ڕاوەکەری بچکۆلەیە کە درێژایی دەوری سی سانتیمیتر دەبێ، چاوی زەردن، پشتی کەوەڕەنگ و بەر زگی سپییە پەڵەپەڵەی زەردی تاریکی تێدایە، لەحەوا باڵندەی تر دەگرێ و جار و باریش هێلکەی پەلەوەران دەخوا، لە کوردستانی خۆمان هەیە، *(کعر.، سن.، جنو.) واشە. تێبــ. -1) بۆ کەرتی یەکەمی ئەم وشەیە (باش) تم: ١- باز، تێبــ. - ج. ب) ئەگەر چی لە بەرگی یەکەمدا ( ئۆ) بە ئامرازێک دانراوە کە دەگەڵ ڕییشەی هێندێ مەسدەران سفەتی مەفعوولی دروست دە کا، بەڵام لەبەرچاو ڕاگرتنی (تێبــ.، ج) ی وشەی (باز) وامان لێدەکا بڵەین ئەم ئامرازە سفەتی فاعلیش پێک دێنێ.
باشۆکە
[[باشوو + كە (ئم: بچووكی)]]
(نت.)، (سیم.) «باڵەندەیەکی دەنووک کەوانەییە، لە واشە بچوکترە، ڕاوە چۆلەکەی پێدەکرێ.» (خا. ب1، ل- 1.1).
باشە
[[١-باش/1+ ئە]]
(شی.) بۆ قبووڵ کردن با بەڕاست زانینی قسەی کەسێک بەکار دێت: ئێوارێ بچۆ لای دوکتۆر (-باشە). لە بیرت نەچێ نامەیەک بنووسە بۆ عەزیز (- باشە). ٢-وەڵامی پرسیارە د ە ربارەی کەسێ یا شتێ: نەخۆشەکەتان ئیمڕۆ چۆنە؟ (- باشە). دەگەل شێرکۆ نێوانتان چۆنە؟ (- باشە). *چاکە، خاسە، قنجە، (جنو) خووە.
باعاندن
[[ند.]]
(مست. لا،)، تم:ڵ باراندن.
باعە باع
[[ند.]]
تم: باڕە باڕ /1.
باغ
[[ست: باغە.، پە: باژ]]
(نا)، (مک.) پارچە ئەزرێکە داری میوەی لێ نێژرابێ (جمی) باغات. *(بک.)، باغ (جنو، کعر.) باخ
باغر
[[؟]]
(ست)، (کعر.)، تم: بادیهەوا.
باغر بوون
[[مست. لا.]]
(کعر.) تم: بایی بوون.
باغەوان
[[باغ + ئەوان]]
(نت).(مک.) ئەو کەسەی سەرپەرشتی باغێ دەکا *(کعر.. سن.) باخەوان.
باغەوانی
[[باغەوان + ئی]]
(حمس) کارو پیشەی ئەو کەسەی ئاگای لە باغ دەبێ و سەرپەرشتی دەکا: ئەوساڵ بێتەوە ئیدی من بێ و باغەوانی ناکەم. سەرپەرشتی کردنی باغ، نیگاداری کردن و ئاگا لە باغ بوون.
بافتە
[[فر.]]
(نا.) تیسماڵکێکە پانایی سانتیمترێک یا زیاتر، لە ئاوڕیشم یا دەزوو چندراوە، بۆ (کۆبە)ی هەندێ شوێنی جل و بەرگ د کار دەکرێ و نایەلێ قوماشەکە هەڵوەشێ یا ڕیشاڵی لێ هەڵبێ. تێبــ. - (ا) گەلێ جار لە باتی ئەمە هەر لە قوماشەکە خۆی یا قوماشێکی تر بۆئەم مەبەستە کەڵک وەردەگرن. ب) ئەم وشە یە سیغەی مەفعولی مە سدەری فارسی (بافتەن) ه بە مانای (تەنین) و (چنین) و(هۆنینەوە) ی کوردی.
بافڵ
[[؟] ]
(نا.) (قەڵا سێوەکە) 1-تم: ئاوشار. 2-ناوە بۆ نێرینە: بافڵەکەی چە می ڕەزان سەیرانگەیەکی خۆشە.
بافیش
[[با+فیش]]
ئەنجامی خۆڕانان و گۆڕەگۆڕێکی بێ کرد و یی پێوە دیاربێ.. تێبــ. - بۆ مانای کەرتی دووەمی ئەم وشەیە هس.: فیشاڵ، فیز.
بافیش کردن
(مست. لا.) جۆ، خۆهەڵکێشانی درۆزنە، خۆڕانانی بێ جێ.
باقانن
[[ند]]
(مست. لا.) تم: باڕاندن
باقر
[[مح. تو: پاكر = مس]]
(س،) (مک.) حاڵی حاجەتی لە مس دروست کراو کە (قەڵایی) لێ بووبێتەوە و ڕەنگی سووری (مس) ەکەی دیاری دابێ.
باقر بوون
[[تو. كو.]]
(مست، لا)، (مک.) لێ بوونەوەی قەڵایی لە قاپ و قاچاغی مس، دەرکەوتنی ڕە نگی سووری (مس) لە و جۆرە دەفرانەدا.
باقل
[[ به‌+ ئاقل/١] ]
«کو. عا.»، «بنتـ.» بەوجۆرەی کە ڕێی تێدەچێ، بە شێوەیێکی ئەقڵ لێکی دەداتەوه، وەکوو خەیاڵی لێدەکرێ، وادیاره، وا دەردەکەوێ: باقل ئیمشەویش هەر دەبارێ، باقل ئەوساڵ زۆر گەرم دەبێ. باقل سبەینی وەرێ دەکەون.
باقلە
[[ئیتالی = باچێلی، یونانی + باكێلۆس]]
(نا.)، (کئێر) ١-گیایەکە ساڵەو ساڵ دەچێندرێ،هاوچەشنی (لۆبیا) یە، جار هەیە گەزێک بەرز دەبێتەوە، خواردنی بەری ئەم گیایە ئینسانی پێ تێردەبێ، هە ر بۆیەشە مێژووی دەستچێنێ دەچێتەوە چاخەکانی بەر لە مێژوو (تم: لاڕۆس، چاپی عادی 1960، ل- 431) ٢-بەری ئەم گیایە، کە هەرچەند دەنگی دە (کەلوو) ێک دایە. (*(کعر) پاقلە (سنجوو.) باقلە.(بک) باقلا.
باقڵاوە
[[؟]]
(نت.) ١-جۆرێک خواردنی کوردەوارییە. ٢-جۆرێک شیرنیاتە لە ئارد و شەکر و ڕۆن و نادام یا پستە یا گرێزی کوتراو دروست دە کرێ. تێبــ. - من وای بۆ دەچم کە ئەم وشەیە لە [باقل/ +3- ئە/2+وا] پێکهاتبێ، کەرتی دوایی (وا + با) یە کە لە وشەی (دۆغەوا) و (شۆروا= شۆربا) وناوی هێندێ چێشتی ترا دەبینرێ.