تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



باڵیۆز
«نا.» ١- نوێنەری دەوڵەوڵەتێک لەلای د ەوڵەتێکی دیکه. ٢- بەگشتی هەرکەسێک لە دەوڵەت یان کەسێکەوه پەیامی بۆ دەوڵەت یان کەسێکی تر بەرێ. *ئێلچی، باڵوێز، سەفیر، قاسد. تێبــ.- عوسمانی ئەم وشەیان لەقاڵبی «بالیۆس» دا لەزمانی ئیتالی یا یۆنانی خواستۆتەوه و بەشکڵی «باڵوێز، باڵیۆز» هاتۆتە ناو زمانی کوردی.
باڵیۆزخانه
«نت»، «تت»، ئەو خانوو بەرەیەی د ەزگا و دائیرەی سەفیری دەوڵەتێکی له وڵاتێکدا، لێ دادەمەزرێ.:: باڵوێزخانەی عێڕاق لە مۆسکۆ. *باڵوێزخانە «کعر»، سەفاڕەت، «کئێر،» سەفاڕەتخانه.