تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



بانک
[[فڕه‌نسی]]
«نا.»، «کئێر.» ١- ڕێکخراوێکی ئابووری، دەوڵەتی یا تایبەتییه که خەڵکی پاره و پووڵی خۆیانی بە ئەمانەت لێ دادەنێن و لەکاتی پێویستاچەک «سەک» دەنووسن و چە ندی بیانە وێ خۆیان یا ئەو کەسەی چەکەکەی بەناوەوه نووسرابێ وەری دەگرنەوه. هەر وەها به پێی بڕوای خۆی «ئیعتبار» بۆ هێندێ کەس دیاری دەکا، ئەو کەسانەی ئەگەر پار ەی خۆشیان له بانکا نەبێ دەتوانن تا ئەو ئەندازەیەی بانک بۆی داناون پاره وەربگرن. کاری بانکەکان ئێستا زۆر لقی لێ بۆتەوه، بۆ گەلێ لایەنەکانی ژیانی ئابووری وڵاتێک بانکی جیاجیا پەیدا بوون:: بانکی کشتوکاڵ. بانکی ڕەهنی، بانکی عەقاری و...و... * «کعر.» بانق.، «عا.» مەسرەف. ٢-قومارێکه بە پەڕان دەیکەن. ٣- ئەو پارەیەی کە لەو یاریەی له ژمارە دوودا باس کرا کۆ دەبێتەوه و یاریکەرێ بە ڕێکەوت هەمووی بە جارێ دەباتەوه.* «کعر.» بانقۆ «بۆ ٢و٣». تێبــ.- ئەم وشەیه لە ڕێگای زمانی فارسی ڕا، هاتۆته ناو زمانی کوردی لەکوردستانی ئێرانو هاوتایەکەشی «بانق» له دەوری دەسەڵاتی عوسمانیدا به هۆی ئەوانەوه هاتۆته ناو زمانی کوردی له کوردستانی عێڕاق. زمانی فڕەنسیس ئەم وشەیەی له وشەی «بانکا» له ئیتاڵی به مانای «پێشخوانی سەڕافان» خواستۆتەوه. «تم: لاڕۆس -٨٨».
بانکوتانەوه
[[١-بان/١+كوتانه‌وه]]
«مست.، مت.» شێلانی بانی خانوو به قاچ و پێ لەقه، له وەختی باران و دڵۆپەێ کەمدا * بانکوتان.
بانکه
[[ڕووسی]]
«نا.»،«مک» ١-کوووپەڵەیەکی شوشەیه له شێوه ی ئوستوانه دروست کراوه، شیرینات و مرەباو ئەو جووره شتانەی تێدا هەڵدەگیرێ. ٢- تم: باکێش/٢ تێبــ.-یەم وشەیە لە ڕێگەی زمانی ئازەربایجانی یا بازرگانی ڕاستەوخۆ ی کوردستان دەگەڵ ڕووسیای پێش شۆڕشی ئۆکتۆبەر هاتۆته ناو زمانی کوردی.
بانبانک
[[؟]]
«نت.»، «مک.» گیاندارێکی کێوییه له شێوەی «سمۆره»، دەستەکانی له قاچی کورت ترن، ڕەنگی به پێی فەسڵ دەگۆردرێ، کەوڵەکەی بۆ هێندێ شتی وەکوو «کیسە باخەڵ» و «بەرگەکالان» بەکەڵک دێت، بۆیه لە زستانا که ڕەنگی سپی و جوان دەبێ زیاتر هەوڵی ڕاوکردنی دەدرێ، لەناو «غەڵ» ه بە رداندا دەژی، لەناو کوردەواریدا دەڵێن ئەم گاینداره پارەی زێڕ دەدزێ و دەیشارێتەوه.