تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



بالەبال
[ [ند.]]
بالۆکە
[[بال (؟)+ ئۆكە]]
(نت.)، (مک.) زیپکەیەکی بچوکی ڕەقە لە دەست و پل و جێگای تری لەشی ئینسان دێت. (تێبــ.- ١) کەرتی (بال) لەم وشەیەدا بەلای منەوە(بەل) ـه کە بە مانای (قیت) هاتووە. (ب) لە ناو کوردەواریدا وا قاو بووە کە هەر کەسێ دەستی وە (بوق)کەوێ یا (بوق) وە جێگایەکی لەشی بکەوێت، بالۆ کەی لێدێ.) بۆ چار کردنی بالۆکە چەند شێوەیەک لەکوردستان باو بوو: ١-حەوت دەنکە گەنم و حەوت کڵۆ (خوێ) یان دهەێنا و حەوت (قل هواللە) یان بەسەردا دەخوێند دەپەڕۆیەکانەوە دەپێچا و لە شوێنێکی شەدار دەیان خستە ژێر خاکەوە، دەگوترا هەر دە مایە کی ئەو گەنم و خوێیە ڕزین بالۆکە کەش هەڵد ەوەرێ. ٢-گیایەکی ساقەت ئەستوورە لە کوردستان هەیە (تیرۆک) یا (دار بالۆکە) ی پێدەڵێن، ئەو کەسەی بالۆکەی لێ هاتبا دەچوو پەلێکی ئەو گیایەی بادەدا و وەلایان وا بوو بەم کارە بالۆکەکەی ئیشک دەبێ.٣ - بە جەوهەری گۆگرد (ئەسید سولفوریک = حامز کبریتیک) دەیان سووتاند. * (سیم.) بالوکە. (بک بالۆک. سن) بالۆک.
بالۆکە
(نت.) ١-(سیم.) تم: بالۆکە. ٢-(مک.) بالۆکەیە لە شوێنی بێ تووکی یەکسمان دێت.
بالیفە
[[بالیف + ئەك /١]]
(نت.)، (مک.)، دۆشەکەڵەیەکە لە ناو لانکەدا بۆ منداڵ ڕادەخرێ. تێبــ. - دەنگی (ک) ی ( ئەک /) کەوتووە و دوایی ئە م وشەیە وە کوو (٥- ئە/١) دێتە بەرچاوان.
بالە
[١-[ند]، ٢-[؟]]
١-بالە - تم: باڕە. ٢-بالە - (نا)، (سن) دەستەوانەیەکی چەرمە (بازەوان) لە وەختی عاملاندن و چەشت کردنی بازی تازە گێراو، یا لە کاتی ڕاوا بۆ هەڵگرتنی بازی ڕاوکەر دە دەستی دەکا، تا پەنجەی باز د ستی بریندار نەکات.
بەیت و بالۆره
«نت.» تم: بەند وباو.
بەیت و بالۆره بۆ هەڵبەستن
سازکردن و بڵاوکردنەوەی بەندو باوی دژی کەسێ یا کەسانێ.
بالەبال
[ [ند.]]
ئیستیقبال
[[-عا.: ئیستیقبال]]
(نمس.) تم؛ ئیستیقبال کردن. ((مەزانۆ مەیۆ بە ئیستیقبالت)) (( زەروورەن بە دین جەمین لاڵت)) (خانا- ٨٧).
ئیستیقبال کردن
[[عا. کو.]]
(مست. مت.) ١- بەرەوپیرچوون، پێشوازکردن. ٢- بە خۆشی وەرگرتنی قسە یا کاری کەسێک.