تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



١-باقۆ
[[؟]]
(نا،) (مک)، جۆرێک ماسی بێ پووڵەکەی بێ دڕکە. دەمی لەباتی وەکوو ئەوەی ماسی دیکە لە لەشی باریکتر بێ، پانترە و جوتی سمێلی یەک داوی ئەستوور کە لە هەر لایەکەوە دە سانتیمتر درێژ دەبێ لەولاولای لغاوەی ڕواوە، گۆشتی زۆر خۆشە بە شەرتێ پارچەیەک چەورایەک چەورایی کە لە سەلکی ڕا بە سەر تیغەری پشتیدا تا سەر کلکی گرتووە، فڕێ بدرێ تا بۆنی نەمێنێ.شیعە خواردنی گۆشتی ئەم ماسییەیان بەلاوە حەرامە.(عا.) جوڕڕی. *نەققە.
٢- باقۆ
[[؟]]
(نا،)، هەنجیرێکی پێش ئەو ی بە چاکی بگا، وەری بێ.