تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



بریق و باق
«نت.» تم: بریسکه.
باقڵ
[[بە + ئاقڵ /1]]
(کو. عا.)، (بنت.) تم: ئاقڵ.
باقە بەس
[[باقە + بەس (بەستن)]]
(نت)، (سن) تم: باقەبێن.
باقانن
[[ند]]
(مست. لا.) تم: باڕاندن
باقر
[[مح. تو: پاكر = مس]]
(س،) (مک.) حاڵی حاجەتی لە مس دروست کراو کە (قەڵایی) لێ بووبێتەوە و ڕەنگی سووری (مس) ەکەی دیاری دابێ.
باقر بوون
[[تو. كو.]]
(مست، لا)، (مک.) لێ بوونەوەی قەڵایی لە قاپ و قاچاغی مس، دەرکەوتنی ڕە نگی سووری (مس) لە و جۆرە دەفرانەدا.
باقل
[[ به‌+ ئاقل/١] ]
«کو. عا.»، «بنتـ.» بەوجۆرەی کە ڕێی تێدەچێ، بە شێوەیێکی ئەقڵ لێکی دەداتەوه، وەکوو خەیاڵی لێدەکرێ، وادیاره، وا دەردەکەوێ: باقل ئیمشەویش هەر دەبارێ، باقل ئەوساڵ زۆر گەرم دەبێ. باقل سبەینی وەرێ دەکەون.
باقلە
[[ئیتالی = باچێلی، یونانی + باكێلۆس]]
(نا.)، (کئێر) ١-گیایەکە ساڵەو ساڵ دەچێندرێ،هاوچەشنی (لۆبیا) یە، جار هەیە گەزێک بەرز دەبێتەوە، خواردنی بەری ئەم گیایە ئینسانی پێ تێردەبێ، هە ر بۆیەشە مێژووی دەستچێنێ دەچێتەوە چاخەکانی بەر لە مێژوو (تم: لاڕۆس، چاپی عادی 1960، ل- 431) ٢-بەری ئەم گیایە، کە هەرچەند دەنگی دە (کەلوو) ێک دایە. (*(کعر) پاقلە (سنجوو.) باقلە.(بک) باقلا.
باقڵاوە
[[؟]]
(نت.) ١-جۆرێک خواردنی کوردەوارییە. ٢-جۆرێک شیرنیاتە لە ئارد و شەکر و ڕۆن و نادام یا پستە یا گرێزی کوتراو دروست دە کرێ. تێبــ. - من وای بۆ دەچم کە ئەم وشەیە لە [باقل/ +3- ئە/2+وا] پێکهاتبێ، کەرتی دوایی (وا + با) یە کە لە وشەی (دۆغەوا) و (شۆروا= شۆربا) وناوی هێندێ چێشتی ترا دەبینرێ.
باقڵم
[[ باقڵ + م «ز» ]]
«کو. عا.»، «بنتـ.» تمـ: باقڵ «هەموو مەعناکانی، بەڵام بەوجۆرەی کە یەکێک خۆی تێی دەگاو بە یەکێکی تری دەڵێ» : باقڵم «بە عەقڵی من» ئیمشەو هەر دەبارێ.
باقی
[[عا.]]
١-(س.) پایەدار، بەردەوام.« بیبەنە خزمەت عەرشی عێڕاقی» «بڵێن یار باقی و هەم باقی و هەم سوحبەت باقی (پیرەمێرد 102) ٢-هەرشتێکی کە لە شتێ مابێتەوە، پاشماوە: ماوە دە دینار باقی حیسابەکەی پێشووش ماوە ٣- فەرقی نرخی دوو شتان کە پێکیان دەگۆڕنەوە: ساعەتەکەی دایە و پێنج دیناریشی باقی دایەوە و ڕادیۆکەی لێ وەرگرت.
باقیو ساقی کردن
(مست. لا.) ئالوگۆر کردنی شتان پێکەوە و لەسەردانەوە یا لەسەر ئەستاندنەوەی.: ئەم کابرایە ڕۆژێ هەزار باقی و ساقی داەکا.، کەس تێی ناگا خەریکی چییە.
باقێ
[[= باقیە = بەخیە]]
(نا.)، (مک.) جۆرێک دروومانی وردە بۆ جل و بەرگ و ئارەخچن و... کەژاڵ ئارە خچینێکی بە (قرمە) و (باقێ) ی درووە شتی وا جوان هەرنەبووە.کەوشە ک ت بەرە لای عەوڵا چاو لەحەوا بۆت جووت باقێ کا.
باقە بێن
[[باقە + بێن]]
(نت)، (مک) چڵە گیایەکی درێژی ئەستووریا چەند چڵە گیای پێکەوەیە، کە لە ناوەڕاستی (باقە) ی د ەهاڵێنن و گرێی دەدەن - ئەوەی باقەی پێ د ەبەستن. *(سن.) باقە بەس.
١-باقۆ
[[؟]]
(نا،) (مک)، جۆرێک ماسی بێ پووڵەکەی بێ دڕکە. دەمی لەباتی وەکوو ئەوەی ماسی دیکە لە لەشی باریکتر بێ، پانترە و جوتی سمێلی یەک داوی ئەستوور کە لە هەر لایەکەوە دە سانتیمتر درێژ دەبێ لەولاولای لغاوەی ڕواوە، گۆشتی زۆر خۆشە بە شەرتێ پارچەیەک چەورایەک چەورایی کە لە سەلکی ڕا بە سەر تیغەری پشتیدا تا سەر کلکی گرتووە، فڕێ بدرێ تا بۆنی نەمێنێ.شیعە خواردنی گۆشتی ئەم ماسییەیان بەلاوە حەرامە.(عا.) جوڕڕی. *نەققە.
١-باقە
[[ند.]]
١-دەنگی گیسک و کاریلە. ٢-(مج.) دەنگی گریانی منداڵی ساوا.
٢- باقۆ
[[؟]]
(نا،)، هەنجیرێکی پێش ئەو ی بە چاکی بگا، وەری بێ.
٢- باقە
[[؟]]
(نا،)، (مک، سن، سیم) هێندێک گەنم، جۆ یا گیا کە پاش دروونە وە بەسترابێ. (بک.) باق.(جنو) باقە.
بە لەباقه
[[؟]]
«نت.» 1- دەردێکه دووچاری بزن دەبێ، له باڕ ەی دە خا و دەیکوژێ. «یەک دانوو د ەیکوششت، یەک بەلەباقه» «سیف القضات.» .2- «مج.» سووکه جنێوێکه، له وەختێکا منداڵێ به قسه و هەرا خەڵک وە رەز بکا، پیێدەدرێ. هەروەک بڵێن: ده بیبڕەوه، وست به، دەنگت بڕێ.