تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



بازرگان
[[فر.]]
(نت) ١- (سیم.، کعر.) کووتاڵ فرۆش، ئەو کەسەی قوماش دەفرۆشێ *کئێر. بەزاز. ٢- (کئێر.) تاجر. تێبــ.-آ) ئەم وشەیە شێوەی داتاشین و داڕشتنی بە لای فارسیدایە،ئەگەر کوردی با، بە لای منەوە دەبوو پاشبەندەکەی کە بۆ (نسبە و اتصاف)ە دەبوو (وان) بێ و بە (٣-ئە) بە (بازاڕ)ەوە لکابا، ئەوسا وشەکە دەبوو بە (بازاڕەوان) هەر وەکوو دەڵێن (دەشتەوان) یا (تووتنەوان). ب)فەرهەنگستانی ئێران چەند ساڵێ پێش شەڕی دووەم ئەم وشەیەی لە جیاتی (تاجر) بووژاندەوە و لەوساوە خۆی و لکوپۆپی لە کوردستانی ئێران وەبەر کەوتنوون.
بازرگانی
[[بازرگان + ئی]]
(فر.، کۆ)، (نمس.) ١- (کئێر.) کاری کڕین و فرۆشتنی کاڵای جۆراوجۆر. (عا.) التجارە. ٢- (سیم.، کعر.) کووتاڵ فرۆشی، قوماش فرۆشی. * (کئێر.) بەزازی.
بازرە کردن
[[بازرە؟+ کردن]]
(مست.، لا.) ١- (مک.) خۆدزینەوەی کەروێشک لەناو تەماڵ بێ ئەوەی ڕاوکەر پێ بزانێ. ٢- (سن.) هەڵبەزینەوەی شتێ (گو للە،بەرد،...) لە ئەرزی و لە شوێنی دیکە وەزەوی کەوتنی. *کەوانەکردن. (سیم.) بازرەقەبەستن.
بازرەقە
[[؟]]
(نت.)، (سیم.) تم: بازرەقە بەستن.
بازرەقە بەستن
(مست.، لا.)، (سیم.) ١- تم: بازرە کردن. ٢- دەرپەڕینی شتێک یا کەسێ بە خێرایی و لە نەکاو. مارەکە بازرەقەی بەست. ٣- فیچقە کردنی خوێن و ئەو جۆرە شتانە. (عا،) فوران.