تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



بازاڕ کردن
[[بازاڕ/٤+ كردن]]
(مست. لا.) قسەکردنی کڕیاڕ و فرۆشیار لەسەر نرخی کاڵا، هەوڵدانی بۆ سووکی کردن لە نرخی کەلوپەلدا، *سەودا کردن
بازاڕ گەرمی
(حمس.) تم: بازاڕخۆشی
بازاڕخۆشی
(حمس) کڕین و فڕۆشتنی زۆر لە بازاڕا، دەستاودەست کردنی کاڵا و کەلوپەل بەخێرایی. *بازاڕگەرمی
بازاڕی
[[بازاڕ-ئی] ]
(ست.) ١-کاڵای خراپ، کاڵایەک بە دانستە دروست نەکرابێ *جەڵەبی ٢-(مج.) ئادەمیزادی سووک و هەرزە بەتایبەتی ئافرەت.
بازاڕی کەساد
[[كۆ، عا]]
(نت)، بازاڕێکی کڕین و فرۆشتنی کەم بێ، بازاڕێ ڕمێنی لەسەر نەبێ.
ئۆردوو بازاڕ
[[تو. کو.]]
«نتـ.» ۱- بازاڕێکی لە زەمانی کۆندا دەگەڵ ئۆردوو لە شوێنێکەوە بۆ شوێنێکی تر دەچوو. ۲- «کنـ.» شوێنی بە ئاژاوە و هەرچی و پەرچی کە کەس ئاگای لە کەس نەبێ.
ئەهلی بازاڕ
(نت.) ئەوانەی لە بازاڕ کاسبی دەکەن، بازرگان و دووکاندار و... ((دەستەیەکی تر ئەویش تجاڕە)) ((سیلکی کاسبی ە ئەهلی بازاڕە)) (پیرەمێرد-٢٦٢).
بازاڕ
[[پە؛ ڤاچار]]
١- جێگای کڕین و فرۆشتنی کەلوپەل و کاڵای جووراوجوور. تێبــ.- شوێنێکە وەکوو کۆڵان ئەوبەرەوبەرەکەی دووکان و موغازەی زۆری لێ دروست کراوە. ض(ئەگەر سەری داپۆشرابێ پێی دەڵێن قەیسەری) بازرگان و کاسبکار یا وردە سەنعتکاری وەکوو جلدروو، چەخماخساز، ئاسنگەر و... و... هەریەکە لە دووکانێکدا کاڵای خۆیان دادەنێن و دادەنیشن تا خەڵکی بچن لێیان بکڕن یا خەریکی سەنعاتکاری خۆیان دەبن. لە شارانی گەورەدا هەر سنفەی بازاڕی تایبەتی خۆی هەیە. بازاڕی شیرگەران، بازاڕی کەوش فرۆشان، بازاڕی بەزازان. ٢- مەیدان یا هەر جێگایەکی بەرین لە شاران کە لادێی هەموو ڕۆژێ کاڵای لادێییانەی خۆیان وەکوو: دار، خەڵووز، ماست، ڕۆن، سەوزە گیای خواردن، ئاژەڵ و پاتاڵ دێنن و لەوێ دەیفرۆشن. تێبــ.- ئەم جوورە شوێنە زیاتر بە مەیدان ناودەبرێن. مەیدانی ئاردی (لە مەهاباد)، مەیدانی ماست فرۆشان (لە سلەیمانی) و...و....بەڵام وەبەر مەدلوولی بازاڕ دەکەون و لە ڕاستیدا هەر (بازاڕ)ن. ٣- هەموو وردە بازاڕەکانی لە شارێکدا هەبن. بازاڕی بەغدا، بازاڕی تاران، بازاڕی تەورێز. ٤- (مج.) سەودا و موعامەلە، کاری کڕین و فرۆش تن. ئیمڕۆ بازاڕ نییە، خۆڵا بازاڕت بدا. ٥- جێگایەکی لە نێوان چەند گونداندا کە ناوبەناو (هەفتەی جارێ، ١٥ ڕۆژ جارێ...) لادێیی دەوروبەر و کاسبکارانی شارێکی نیزیک، بە خۆیان و کاڵا و کەلوپەلیانەوە لەوێ کۆدەبنەوە و لە بەیانی ڕا هەتا ئێوارێ خەریکی کڕین و فرۆشتن دەبن و ئێوارێ هەرکەسە جوورە بازاڕاندا گۆڕینەوەی کاڵا بە کاڵا (المقایضە)ش شێوەیەکی کڕین و فرۆتنە کە وێڕای کڕین بە پارە، باوە. تێبــ.- آ) دوکتۆر معین دەربارەی وشەی بازاڕ دەڵێ: ((لە پەهلەویدا (ڤاچار)، لە پارسی کۆنا (ئەباجاری)یە کە پێکهاتووە لە (ئەبا) لە سانسکرێتیدا (سەبهە) بە مانای (شوێنی کۆبوونەوە) و کەرتی دووەم مەسدەری (جەڕی)یە بە مانای (لەوەڕان)، (تم: معین، بورهان، ج١، ل-٢١٨، پەراوێز). ب) ئەو چەشنە بازاڕەی لە ژمارە (٥)دا باس کرا، بە لای منەوە ئی ئەو سەردەمانەیە کە هێشتا (شار) دروست نەبوون و ڕەنگە بیری کۆبوونەوەی خەڵکی هەمە ڕەنگی لە جێگایەک و پێکەوەنانی ئاوەدانییەک بە ناوی شار، هەر لەم چەشنە بازاڕەوە پەیدا بووبێ و پاش سازبوونی (شار)انیش، بازاڕەکان هەروا مابنەوە، لە لەهجەی باکووری زمانی کوردیدا (باژێر) بە (شار) دەڵێن. ج) لە مێژوودا هەندێ بازاڕانی ژمارە (٥) ناوبانگیان دەرکردووە؛ سوق عکاظ (لە مەککە)، سوق الاهواز (لە ئەهواز)، بازاڕی مەکارە (لە ڕووسیای قەیسەری). د) لە کوردستان خۆشمان ئەو جوورە بازاڕە هەبوون و تا شەڕی دووەمیش لە دەوروبوری شاری مەهاباد (بازاڕی قەباکەندی) و (بازاڕی محەممەدیار)ی هەر مابوون. ه) ئێستا پێشانگەکەیان (المعارض)- کە هەموو ساڵێ ئەغڵەب دەوڵەتان دایدەنێن و دەوڵەتانی دیکەش هاوبەشی دەکەن و کاڵای خۆیانی تێدا پیشان دەدەن تا ئەندازەیەک جێگای شێوەی سەرەتایی (بازاڕ)یان گرتۆتەوە. پێشانگای دەوڵەتی بەغدا (عێراق). پێشانگای دەوڵەتی دیمەشق (سووریا). پێشانگەی لاپیزیک (ئەڵمانیای دیمۆکرات). * (بک. جنو.) بازاڕ. (هل.) باژێر.
بازاڕی خۆش
(نت) بازاڕێکە سەودا و مامەڵەی زۆری تێدا بکرێ، بازاڕی گەرم.
بازاڕی مردوو
(نت) بازاڕێکی سەودا و مامەڵەی ئەوەندە کەم بێ، وەک نەبوون وابێ.
بازاڕی گەرم
(نت) ١-تم: بازاڕێ خۆش. ٢-هاتووچۆی زۆری خەڵک بۆ شوێنێ. تێبــ. - ئەم مانایە تەوس و تانوتی تێدایە مە بەستی (سەلبی) بەکار دێت. حەمە شەل ئیمڕۆ بازارەکە ی گەرمە.
بازبازانێ
[[باز+باز+ ئانێ]]
(نت)، (هل.) تم: بازبازێن.
ئێوارەبازاڕ
(نت.) ١- بازاڕی چۆل و کەم کڕیار لەبەر درەنگە وەختی. وەرە وەرە هەڵیگرە هەر چەند زەرەریش دەکا بەڵام ئێوارە بازاڕە قەیدە ناکا. ٢- (کن.) بازاڕی کەساد و بێ برەو. ئەوە ئەم بازاڕە بۆ وای لێهاتووە هەر دەڵەی ئێوارە بازاڕە.