تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ئاگرباران کردن
«مستـ. متـ.» بۆمبا، گوللە تۆپ و تفەنگ و هەرچی لەم بابەتە بێ بە سەر جێگایەک یا کەسێکدا بەردانەوە.
ئاگربارانە
[[ ئاگرباران + ە ــ ئە/ ]١ ]
«نتـ.» هەوایەکی گۆرانی کوردییە. □ «ئەی خودا لەم ئاگربارانە، ئەی خودا لەو ڕێزە خاڵانە، یار بەبێ تۆ مالم وێرانە». «فۆلکلۆر».
ئیستیخبارات
[[عا.]]
(کعر.)، (مست. مت.) خەبەر وەرگرتن، گەڕان بە شوێن دەنگ و باساندا. ٢- (نا.) داییرەیێکە بۆ کۆکردنەوەی دەنگ و باس و پاراستنی سوپای هەر دەوڵەتێک. *(کئێر.) ڕوکنی دوو. ٣- (مج.) ئەو کەسەی لەم داییرەدا ئیش دەکا.
باوباران
«نت» بایەکی بارانی دەگەڵ ببارێ::هەڵیکرده با و بارانێکی نەبێتەوه.
بۆمباران کردن
«مست. مت.» بەردانەوەی یەک لەدوا یەکی بۆمبابەسەر شوێنێکدا.
بەردباران کردن
«مست، مت.» تم: بەردەباران کردن. «خۆم بە خۆمم کرد، بەردبارانم کەن، ئامۆزاگیان.» «فولکلۆر» .
بەردەباران
«نت.» تم: بەردە باران.
بەردەباران
[[به‌رد/1+3-ئه/2+بزران/2]]
«نت.» جۆره سزایەکە بۆ تاوانباران له کۆنەوه له کۆمەڵگاکانی ئادەمیزادا باو بووه. «عا.» ڕەجم. * سەنگەسار. 2- تم: بەرده باران کردن/2.
بەردەباران کردن
«مست. مت» 1- تاوانبارێک بەم «سزا» یه گەیاندن. تێبــ.ینی: ئەم کارە بەشێوەی جیاجیا ئەنجام دراوه، لە هێندێک کۆمەڵکاگانی ڕۆژهەڵاتا، کابرای تاوانباریان هەتا ناو قەد لە زەوی گرتووه و دەستیان کردووه به بەرد تێگرتنی هەتا مردووه. له هێندێکیشیان له دەشتاییەک ڕایان گرتووه و خەڵکیان لەدەوری کۆ کردۆ تەوه و بە هەر لایەک ڕای کردبێ بەردی پێدادراوه.*سە نگسارکردن. 2- زۆر بەرد بە جێگەیێک دان و تێبــ.ینی: ئەم کاره ب ە نیازی تووڕە کردن و سوکایە تی بەسەر خاوەنی جێگەکە هێنان دەکرێت.