تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



بادە
[[پە: باتەک]]
(نا.) شەڕاب. ((بە جامی بادە تێر نابم ئەگەر مەیلت هەیە ساقی + گلێنەی خۆم دەنێرمە خزمەتت بۆم تێکە تا بیبا)) (هێمن، تاریک و ڕوون، ل-١٣٩).
بادەوە
[[با + دەو ؟ + ئە]]
(نت.)، (مک.) کاغەزێکی چوارگۆشە یا درێژۆکەیە، چەند کەوانەی قامیشی لێ قایم دەکەن و کلکێکی پەڕۆ یا ئاڵقە کاغەزی تێدەخرێ، چوار پارچە دەزووش لە چوار قولنجکی دەبەستن و پێکەوە گرێ دەدرێن، ئەوجار هەندێ دەزووی تێدەخەن و کاتێ (با) هەڵدەکا، منداڵان هەڵیدەدەن بۆ حەوا. * (کعر.) کۆلارە. (سن.) بازی هەوایی، بەرزە هەواییلە. بەرزە حەوایلە.
بادەڵێن
[[با + دەڵێن (دەڵاندن)]]
(نت.) کە لەبەر، درز و قەلشتی بچکۆلە کە لە دەرگا و پەنجەرە و دیواراندا (با)ی پێدا بێتە ژوورەوە. هەموو بادەڵێنی ژووورەکەمان ئاخنیوە، ئەو سەرمایە بە کوێدا دێتە ژوور؟