تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



باخڵە
[[؟]]
(نت.)،(سن.) ١- دووکانی کشتووکاڵ کە بۆ شەتڵی هەندێ شیناوەرد و گیاوگۆڵ وەکوو (باینجان، تەماتە، ڕەیحانە، تووتن و...) تەرخان دەکرێت و پاشان دەگوێزریتەوە بۆ جێگای تایبەتی. (عا.) مەشتەل. ٢- قووڵکەیەکە لە دەوری نەمامی دار یا بڕکەی شیناوەردێک دەکرێ تا ئاوی تێدا ڕابوەستێ و دار یا گیایەکە ئاو باش بخواتەوە. ٣- توورەکەیەکە جووتێران تۆوی تێدەکەن و دەیوەشێنن * (مک.) تۆمەدان. تێبــ.- تەنیا مردۆخ ئەم وشەیەی نووسیوە و من بۆ ئەوە دەچم کە بەم جورە [باخ + ئەڵە] پێکهاتبێ و کەم کەمە (ئە)ی (ئەڵە/٢) سوابێ و (باخڵە)ی لێ کەوتبێتەوە.