تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ئامیار
[[٢- ئام + یار]]
«نتـ.»، «هو.» ئاواڵ، ڕەفیق، هاوڕێ □ «چون بەی تەوردەوڵەت ئامیارتەن + ستارەت سەعدەن فەلەک یارتەن» «خانا ــ ٢٦٥».
ئامیان
[[؟]]
«نا.»، «سنـ.، هو.» تمـ: ئامێژەن/ ٢.
ئامین
[ [= عا، له‌عیبری وه‌رگیراوه]‌]
وشەیەکە پاش دوعا و پاڕانەوە لە خوا، دەیڵێن مانای: دوعاکە قبووڵ که، مەبەستەکە پێک بێنه، با وا بێ. تێبــ. ــ ئەم وشەیە دەگەڵ ئیسلامەتی هاتۆته ناو زمانی کوردییەوە و بە شێوەیێکی تایبەتی پاش خوێندنی «فاتیحا» دەکوترێ، مەسیحییەکانیش پاش نوێژ و دوعای خۆیان «ئامێن» دەڵێن.
ئئیحتیڕامی خۆ ڕاگرتن
[[عا. کو.]]
(مست. لا.) ١-ڕەفتار کردنی کەسێ بەجۆرێ کە خەڵک قەدری بزانن و حورمەتی بگرن. ٢- (کن.) بێ ئەدەب نەبوون. با ئیحتڕامی خۆی ڕاگرتبا و هێندەی قسەی زیادی نەکردبا تا وای بەسەر نەهاتبا.
ئارامی
[[ ئارام + 3 - ئی ]]
«ستـ.» حاڵەتی هێمنی، بێدەنگی، بێ هەست و خوستی، بێ شەڕ و شۆڕی.
بادامی
[[بادام + ئی]]
(ست.) ١- هەر شتێکی لە دروست کردنیدا (بادامتێکەڵ بکرێ. باقلاوەی بادامی. ٢- هەر شتێکی شکڵی وەکوو بادام وابێ.