تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ئەڵماس
[[پە: ئەلماست]]
(نا.) ١- بەردێکی سەختی بە ورشە و گرشەی بەقیمەتە، ئەسڵەکەی ڕەژیی (کاربۆن)ە. تێبــ.- لەبەر سەختی و ڕەقی هیچ ماددەیەک کار دە ئەڵماس ناکا و خۆی هەموو ماددەیەک دەڕووشێنێ و شوینی دەکا، بۆیە بۆ کون کردنی هەندێ شت و بڕینەوەی شووشە، لە سەنعەتا کەڵکی لێ وەردەگیرێ. بۆ ڕازاندنەوە و خشڵی ژنان بەکاردەهێنری. ڕەنگی سەوز و سوور و شین و ڕەشی هەیە (مەیلەو ئەو ڕەنگانەیە)، لە هەموان گرانتر و پەسندتری ئەوەیە کە هیچ ڕەنگی نییە وەکوو بلوور. کاتێ لەکان دەریدێنن پارچەکانی ناقۆڵا و کڕێژاوین بۆ لێک و لووس کردن و بریقەدار کردنی بە خاکەی خۆی دەیسوونەوە. کانی لە هیندستان، ئەفریقای جنووبی، ئوسترالیا و جێگای دیکەش دۆزراوەتەوە. لە کوردەواری دەکوترا هەر شوێنیک برووسکی ئاسمانی لێ بدا ئەڵماسی تێدایە. ٢- (مج.) آ) زۆر تیژ: ((پردی سێڕاتێ لە موو باریکتر و لە ئەڵماس تیژترە))، گوێزانەکەی وەها تیژ کردووە دەڵەی ئەڵماسە. ب) هەر شتێکی بریقەدار و ڕوون. ((ئەوا ساماڵی کرد ڕۆژ کەوتە سەر شاخی گڵەزەردە)) ((بەسەر ئەو بەفرەدا تیشکی هەتاو ئەڵماسی خوا کردە)) (پیرەمێرد-١٣٦) ٣- ناوە بۆ ئافرەتان.
باس
[[- عا.: بحث]]
(نا) ١- قسە لەسەر شتێک، دەربارەی کەسێک (ناوهێنانی بەچاک یا خراپ، بەدەم یا بە نووسین): ئەم نامەیە هیچ باسی تۆی تێدا نیە. ڕۆژنامەکان پڕن لە باسی شۆڕش «هەباسە لە دیوانان چ باسە؟». ٢-لێکۆڵینەوەی وردی گشت لایەنە، لەسەر مەسەلەیەک، کارێک یا شتێک.: باسێکی دوور و درێژم لەسەر کۆلێڕا خوێندۆتەوە. «باسی زوڵفی درێژ و چاوی بە خەو + نەبڕاوە بووە تڕی خوسرەو». (حاجی، کم - 75).
باس کردن
[[عا. كو.]]
(مست. لا.) ١-کۆڵێنەوە و دوان لە شتێ یا مەبەستێ، ٢- قسەکردن دەربارەی کەسێ یا هەرچی.
باستانناس
(نت.) زانای ئاساری کۆن (العالم الاثری).
بەنده ناس هەرخودایه
«کن.» 1-هیچ کە س بەو جۆرەی که پێویسته هەموو شتێکی کەسێکی تر نازانێ. 2- هەر خوا خەڵک دەناسێ و لەڕووی کردەوەی خۆیان - که خەڵکی تر نایزانن - ڕەفتاریان دەگەڵ دەکا.