تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ئازاردان
[[ ١- ئازار + دان] ]
«مستـ. متـ.» ئێش گەیاندن بە کەسێک چ بە لێدان چ بە قسە یا هەر شتێکی تر: کەوشی تەنگ قاچ ئازار دەدا، قسەی ئەم کابرایە هێندە ڕەقن دڵی پیاو ئازار دەدەن.
ئازاری سی
[[ ئازار + سی ]]
«نتـ.»، «سنـ.» تمـ: / ئازاری سیل [ئازار + ١- ئی + سیل = عا.: سل]، «کو. عا.»، «نتـ.»، «مکـ.» ناخۆشییەکە زیاتر لە سیپەلاک دەدا و پیاو زوبوون دەکا و تا دێ باریکتر و بێ هێز تر دەبێ و ئوگەر چارەی نەکا دەیکوژێ. * ئازاری سی، تەبەرکوڵۆز «فرەنسی»، دەردەباریکە، سیل، سیل و دیق. تێبــ. ــ ئەم نەخۆشیە بە هۆی «باسیل» ێکەوە پەیدادەبێ کە لە ئالکۆل و ئاسیدا خۆ رادەگرێ، دەتوانێ لە هەموو ئەندامەکانی لەشا سەر هەڵبدا. بەڵام زیاتر لە ناو «سی» پەیدا دەبێ. باسیلی ئەم نەخۆشییە چونکوو «کۆخ» ی ئەڵمانی دۆزیوێتەوە مەشهوورە بە «باسیلی کۆخ» لە بەڵغەم و تفی نەخۆش و ئەو ئەندامەی کە تووشی هاتووە دەبیندرێ. میکرۆبی سیلی پاتاڵ ــ گا، مانگاــ لە ئینسانیش کار دەکا و خواردنەوەی شیری مانگای سیلاوی پیاو تووشی ئەم نەخۆشییە دەکا. جاران سیل دەردی بێ دەرمان بوو زیاتر بە ڕۆنی ماسی دەرمان دەکرا، بەڵام ئێستا باش چارەی دەکرێ.
ئازار
[[ پهـ: ئازار ]]
«نا.» ١- ئێش، ژان: سوورەکوان ئازاری زۆرە، ئەم مناڵە لەو جێگە بەرزەڕا کەوتەخوار کەچی ئازاری نەگەیی. ٢- نەخۆشی گیانداران جگە لە ئینسان: مریشکەکان ئازاریان تێکەوتووە. ٣- نەخۆشی ئادەمیزاد، ئەوانەی زوو تەشەنە دەکەن و خەڵک زۆر دەکووژن «تاعوون، کولێڕا...» تێبــ. ــ مەڵبەندی سابڵاغ، ساڵی ١٣٣٦ی کۆچی کۆلێڕای تێکەوتووە ئێستاش بە «ساڵی ئازاری» مەشهوورە. ٤- ئەزێت، جەزرەبە، عەزاب، ئێش و ژانێکی پیاو لە پاش ماندووبوون، لێدان و کارکردن هەستی پێدەکا. «بنوویسن وەبان سەنگی مەزارم، شەهیدی عەشقم مەدەن ئازارم». «فۆلکلۆڕ».
ئازار
[[ = عا.: ئازار، لە سوریانی] ]
«نا.». «کعر.» تمـ: ئادار.