تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



بازاڕ کردن
[[بازاڕ/٤+ كردن]]
(مست. لا.) قسەکردنی کڕیاڕ و فرۆشیار لەسەر نرخی کاڵا، هەوڵدانی بۆ سووکی کردن لە نرخی کەلوپەلدا، *سەودا کردن
بازاڕ گەرمی
(حمس.) تم: بازاڕخۆشی
بازاڕخۆشی
(حمس) کڕین و فڕۆشتنی زۆر لە بازاڕا، دەستاودەست کردنی کاڵا و کەلوپەل بەخێرایی. *بازاڕگەرمی
بازاڕی
[[بازاڕ-ئی] ]
(ست.) ١-کاڵای خراپ، کاڵایەک بە دانستە دروست نەکرابێ *جەڵەبی ٢-(مج.) ئادەمیزادی سووک و هەرزە بەتایبەتی ئافرەت.
بازاڕی کەساد
[[كۆ، عا]]
(نت)، بازاڕێکی کڕین و فرۆشتنی کەم بێ، بازاڕێ ڕمێنی لەسەر نەبێ.
بازبازانێ
[[باز+باز+ ئانێ]]
(نت)، (هل.) تم: بازبازێن.
بازبازێن
[[باز+ باز+ئێن]]
(نت.)، (سیم.) یاری منداڵانە کە بۆ خۆخافڵاندن و کەیف لە جێیەکی بەرز (نسبیا) خۆیان فڕی دەنە نزمایی. تێبــ. - ئەم یارییە دۆڕاندن و بردنەوەی تێدانییە. *بازبازانێ، بازدبازدێن، بازبازۆکێ، بازدبازدۆکێ.
بازی
(نا) ١-(کک) بەشتێکەوە خەریک بوون یا خۆ خەریک کردن و خۆ خافڵاندن *گاڵتە، گەپ گەمە، کایە، وازی، یاری. ٢-(کئیر.) قومار. تێبــ. - بە م مانایە لە فارسی ڕا هاتۆتە ناو کوردی * (کعر)، یاری. بازی بازی، بە ڕیشی باباش بازی؟ - (کن.) بەڕدێنی (بابا) یاری ناکرێ، تۆ ناتوانی فێڵ لەمن بکەی. تێبــ. - (باباعەیار لە چیرۆکی ئەسکەندەرنامەدا، پیاوێکی زۆرزانی و فێڵبازە و کۆسەیە، چەند داوە موو نەبێ بەچەنەگەیەوە نیە بۆیە یاری پێ ناکرێ.
برا زازا
[[برازا+زا]]
«نت.» منداڵانی برازای کەسێک، ئەو منداڵانەی کە باوکیان برازای کەسێک بێ.
٢-بازە
[[؟] ]
(نا،) (کعر) کۆتاڵێکە لە پەمبۆ درووست دەکرێ دیوێکی تۆزێ تێسکنە *(کئیر.) بەمبازی
ئاتەشبازی
[ [ئاتەش + بازی] ]
«حمسـ.» هەڵدانی فیشەکەشێتە و تەقەمەنی ڕەنگاوڕەنگ و جۆربەجۆر لە جێژن و ئاهەنگاندا، بۆ کەیف و خۆشی □ «ئاتەشبازی بە کونگی خاڵی ناکرێ».
ئازا
«سـ.» ١- بەجەرگ، دلیڕ، نەترس «بەگشتی». ٢- کەسێکی لە شەڕا چاوی نەترسێ و جێگای خۆی بەجێ نەهێڵی. ٣- «مجـ.» خیڕا، چوست و چالاک: ئازاکە، دەی لە مامت کەوێ بڕۆ بەڵام ئازا بیێەوە «خیڕاوەرەوە». ٤- ساغ، بی عەیب.: گوێزی ئازا، حەسەن وەک گوێزی ئازای لێهاتووە. // پووت، پووچ، پووچەڵ، نەخۆش. ٥- تمـ: ئازاد: گەردنت خۆش و ئازا بێ، «ئازا و ڕزگاری قاپی خوڵای بی».
ئازا
[ [= عا.: اعضاء] ]
«نا.» ئەندامی لەشی گیانداران بە تایبەتی ئادەمیزاد: هەموو ئازای بەدەنی تێک شکابوو، ئازای لەشی هەلاهەلا بێجەو ساوە نیەت ڕۆزەم ئاوەردەن هیچ ئازام جەهیچ زۆرەش نەوەردەن «مەولەوی: مکبـ ــ ٤٨». تێبــ.: ئەم وشەیە لە شێوەی جەمعی عەرەبیدا هاتۆتە زمانی کوردییەوە، وەکوو «مفرد» بە کار دێت. بۆ جەمع کردنەوەی وشەی «هەموو» ی دەخرێتە پێش. * ئەعزا/١، ئەندام/١.
ئازاد
[ [ستـ: ئازاتە. پهـ: ئازات] ]
«سـ.» ١- کەسێکی بەندە و عەبد نەبێ، زەرخریدی کەسێکی تر نەبێ، دیل و ئێخسیر نەبێ * سەربەست. ٢- میللەتێک یا وڵاتێکی لە ژێر دەستی بێگاناندا نەبێ، سەربەخۆبێ. ٣- ئافرەتێکی ڕووی خۆی دانەپۆشێ و شەرم لە پیاوان نەکا. ٤- ناوە بۆ نیڕینە. تێبــ.: ئەم وشەیە شکڵێکی کۆنتری «ئازا» یە کە بە مانای «شجاع» ە. هس.: زات = جورئەت «کوردی»، ئەسەد= شیڕ «عەرەبی».
ئازاد کردن
«مستـ. متـ.» ١- بەرەڵڵاکردنی یەکێک لە بەندیخانە و دیلی و ئێخسیری. ٢- پساندنی پێوەندی بەندەیی و غوڵامێتی لە ئەستۆی کەسێ، دەرهێنانی تۆقی عەبدایەتی لە ملی ئەو کەسانەی «عەبد» ن. ٣- ڕزگارکردنی وڵاتێ لە دەس بیگانە. ٤- داماڵینی بەندوداوی ماددی و مەعنەوی لە کەسێک یا لە شتێک: ئازاد! «وەڵامی سڵاوی عەسکەرییە لە سوپای ئێران و کەوتۆتە ناو زمانی کوردییەوە، وەکوو ئەو سەربازەی سڵاوی نیزامی بۆ ئەفسەرەکەی دەکا، بەسترابێتەوە.»، شۆڕشی چاردەی تەمووز، عێراقی لە دەست ئیمپڕیالیزم ئازاد کرد. ٥- «مجـ.» تەڵاق دان و بەرەڵڵاکردنی ژن.
ئازادی
[[ پهـ: ئازاتیهـ ]]
«حمسـ.» بەندە و عەبد نەبوون، جڵەو بە دەست خۆوەبوون، ژێردەستەی کەس نەبوون * ڕزگاری. «بکـ.» ئازاهی. □ ئازادیی، سەربەخۆیی و میری و گەورەیی، داوا دەکەین بە زار و زمان و ددان و لێو «سەیفی قازی».
ئازادیخوا
«نفا.» تمـ: ئازادیخواز.
ئازادیخواز
[[ ئازادی + خواز «خواستن» ]]
«نفا.» ئەو کەسەی ئازادی دەوێ، ئەوەی بۆ ئازادی وڵات یا میللەت یا بیروباوەڕی «ئازادی گشتی» خەبات دەکا: ئازادیخوازان لە پێناو ئازادی نەتەوەی کوردا بە گژ ئیمپڕیالێزم و نۆکەرەکانیدا دەچن.
ئازادیخوازانە
[[ ئازادی + خوازی + ئانە] ]
١- «ستـ.» هەر کار و کردەوە و شتێکی پێوەندی بە ئازادیخوازییەوە هەبێ: خەباتی ئازادیخوازانەی میللەتان، مەقالەی ئازادیخوازانەکانی ڕۆژنامەی «نوور» بزووتنەوەی ئازادیخوازانەی نەتەوەی کورد. ٢-[ ئازادیخواز + ئانە]، «بنتـ.» وەکوو ئازادیخوازان، بە شێوەی ئەو کەسانەی ئازادییان دەوێ: ئازادیخوازانە بیر لە مەسەلەکە بکەوە. تێبــ.: ئەم وشەیە ئەگەر «سفەت» بێ لە وشەی «ئازادیخوازی» وەردەگیرێ و لە جوملەدا پاش ناو دێت و لە ئەسڵا دەبێتە «ئازادیخوازیانە» بەڵام دەنگی «ی» ەکە لەبەر قورسی دەکەوێ. بەڵام ئەگەر «بەند = قید» بێ لە وشەی «ئازادیخواز» دادەتاشرێ و هەمیشە پێش ناو دەکەوێ.
ئازادیخوازی
«حمسـ.» خەبات کردن لە پێناو سەربەستیدا، لایەنی ئازادی گرتن.