تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ئارامی
[[ ئارام + 3 - ئی ]]
«ستـ.» حاڵەتی هێمنی، بێدەنگی، بێ هەست و خوستی، بێ شەڕ و شۆڕی.
ئارام
[[ ئا+ ره‌م. ]]
1- «ند.» ئۆقره، ئیسراحەت، تابشت، توانا، حەجمین: ژانە سەر ئارامی لێ هەڵگرتبوو، لە تاو ئێشی برینەکەی هیچ ئارام ناگرێ. 2- «سـ.» هێمن، لەسەرخۆ. // تۆرە و تۆسن: مام نادر پیاوێکی ئارامە. 3- کش و مات، بێ هەست و خوست، بێ تەقە و ڕەقه، بێ شەڕ و شۆڕ، بێ قڕە و بڕە: چەند ڕۆژێکە زۆر ئارامه، ماڵ وەک ماڵی کاک برایمی ئارام هەر نەبووه، منداڵدکە ئارام بن دەنا دێم لێتان دەدەم، ئارام دانیشە 4- «بنـ.» بە ئاسپایی، لە سەرەخۆ، بە یەواشی: ئارام ئارام لێی چوومە پێش. تێبــ. - بە قسەی دوکتۆر معین «فەرهەنگ: جـ 1، ل - 40» و پوورداوود «یگد، جـ 2، ل - 54» ئەم وشەیە لە مەسدەری ئاوێستایی «رەم» بە مەعنای حەسانەوە و پێشبەندی تەئکیید «تا» پێکهاتووە و سانسکرێتییە کەی «رامەیەتی» یە «تمـ: معین، بورهان، جـ 1، ل- 30».
ئارام بوون
«مستـ. لا.» 1- بێ دەنگ بوون، لە جووڵە کەوتن. 2- بڕانەوەی شەڕ و هەوا و ئاژاوە. 3- نێشتنەوەی ڕق و تووڕەیی. 4- بەس کردن لە گریان و هەرا و هوریا و قیژەقیژ. 5- شکانی ژانی برین و کەم بوون یا دامرکانی ئێش و ئازاری نەخۆشی.
ئارام لێ بڕان
«مستـ. لا.» ناڕەحەت بوون بە هۆی ژان و ئێش و نەخۆشی یان خەم و پەژارە و خەیاڵاتەوە: چەند ڕۆژە نەوزاد سوورەکوانێکی لێ هاتووە ئارامی لێ بڕاوه، لە تاو پیرۆت ئارامم لێ بڕاوه، ئەوەندی پەرۆش بوو ئارامی لێ بڕابوو* ئارام لێ هەڵگیران.
ئارام لێ بڕین
«مستـ. متـ..» کارێکی، ناڕەحەتی فیکری و جیسمی بەسەر کەسێکی دێنێ: ئەم سوورەکوانە ئارامی لە نەوزاد بڕیوە. * ئارام لێ هەڵگرتن.
ئارام لێ هەڵگرتن
«مستـ. متـ.» تمـ: ئارام لێ بڕین.
ئارام لێ هەڵگیران
«مستـ. متـ.» تمـ: ئارام لێ بڕان.
ئارام گرتن
«مستـ.. لا.» تمـ: ئارام بوون 1 و 3 و 4.