تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



بە لایە کداخستن
«مست. مت.»، «مک.» تم: بە بارێکا خستن.
بەرودواخستن
«مست. مت.» جێگوڕکێ کردن بەچەند کار یا چەند کە س و... که تەرتیبێکی تایبە تیان وەرگرتبێ.
بەقوونداخستن
[[به/12+قوون+دا خستن]]
«مست. مت.»، «مک.» وەدواخستن. وەدرەنگی خستن. کەم تەرخەمی کردن لە جێ بە جێ کردنی کاران .
بەیاخدار
«نت.»، «سیم.» 1- ئەو کەسەی له ناو لەشکر و مەیدانی شەڕا ئاڵای هەڵدەگرت. 2- «کن.» «ئافرەتی بێ شەرمی شیڕەت» «تم: خا ب1 1، ل- 179» .
تێ ئاخنین
«مستـ. متـ.» ١- ئاخنین لە سەرڕا بۆ خوار. ٢- «مجـ.» لە ڕووی گاڵتە یا دڵگرانییەوە بۆ زۆر خواردن.: ئەرێ حەمە ئەوە بۆ هێندەی تێ داخنی دەڵەی تێرەنەخۆرت گەیوەتێ. ● «دەڵێی عیسا گرتوویە و مووسا تێی ئاخنیوە» «کنـ.» بۆ پیاوی زۆر قەڵەو. // هەڵاخنین.
هەڵاخنین
[[ هەڵ + ئاخنین] ]
«مستـ. متـ.» ١- کەڵەکە کردنی شت بەسەر یەکا، قەڵا پەچن کردن «هبید.» ٢- پڕ کردنی دەفر یا هەر چێکی وەکوو دەفر بێ لە ژێرڕا بۆ سەرەوە. // تێ ئاخنین.
١- ئاخر
[ [عا.: آخر.] ]
«نا.» ١- ئەنجام و دوایی کارێ یا شتێک: با بزانین ئەم کارە ئاخری بەچی دەگا. ئاخری ئەم مانگە دەچێتە بەغدا. □ «سەت ساڵ بکەی بێگانە پەرەستی، ئاخرییەکەی دینی نشوستی». شۆڕەژن من لە هەوەڵ پێم نەکوتی ئاخری حەزرەتی شێخ تێت ئەکوتی «مەلا: گمـ.» ٢- دوایی، دواڕۆژ، عاقیبەت: ئاخرشەڕ. ئاخرت خێر بێ.
١- ئاخری
[[ ئاخر + ٣- ئی]، [عا. کو. ]]
«ستـ.» دووامین شت، ئی دوایی: کتێبــ.ەکەی هەرە ئاخری.
٢- ئاخر
[[ عا. ]]
«ئمـ.» بۆ سەرکۆنەکردن، لۆمە یا داوای نەکردنی کارێک. □ «کوڕە ئاخر وازی لێ بێنە»، «ئاخر لە سەر چیم هەیە غەیانی». «تحفە: ج٢- ٢١٥» : ئاخر ئەمە کاری کردنێیە؟ ئاخر نەچی باشترە.
٢- ئاخری
[[ ئاخر + ١- ئی/ ٢]، [عا. کو.] ]
(ئم.) بۆ لۆمە و سەرکۆنە کردنە لە سەر کردنی کارێک کە لە پێشدا داوای نەکردنی کرابێ: ئاخری هەر چووی، ئاخری شکاندت، ئاخری وای لێدەکەی بە کەڵکی هیچ نەیەت.
٣- ئاخر
[[ عا. ]]
«سـ.» هەر شتێکی لە چاو هاوچەشنەکانی خۆی لە دوای هەموانەوە بێت: ئاخر شەوی پاییز، ئاخر ڕۆژی جەژن، نەریمان ئاخر کەس بوو هات. // هەوەڵ، یەکەم.
ئاخ هەڵکێشان
[ [١- ئاخ + هەڵ + کێشان ]]
«مستـ. لا.» هەناسە هەڵکێشانی تێکەڵ بە کڕووزانەوە و ناڕەحەتی. بە وشەی «ئاخ» دەست پێ دەکا و بە ڕستەیێ کە هۆی ناڕەحتییەکە پێشان دەدا، دەبڕێتەوە: ئاخ لە دەست مناڵی ئەم زەمانە.
ئاخ و داخ
«نتـ.» ئاهـ و ناڵەی تێکەڵ بە نیمچە گریان و کڕووزانەوە و زیاتریش لە جارێک.
ئاڵچاخ/غ
[[ = تو: ئاڵچاق: نزم ]]
«سـ.»، «سیمـ.» پیاوی بێ قیمەت، سووک و چرووک، کەسێکی لە ناو کۆمەڵدا حورمەتی نەگیرێ: ئەگەر ئاڵچاخ نابەیە تەماحی دە ماڵی هەتیوان نەدەکرد. کەسێ ئاڵچاخ نەبێ خراپەی قەومی خۆی ناکا.
ئێلاخ
[[محر. تو: یایلیق، یایلاق]]
(نا.) هاوینە هەواری عێل و عەشیرەتی مەڕدار کە گەرمێن و کوێستانێ دەکەن. دەست کردی شیرین لەیلی ئێلاخان)) ((چیخی پشت پۆڕک پەردەی دیواخان)) (سەلام-٩١) *لێلاخ، کوێستان (مج.)، هەوار، (بک.) زۆزان (مج.).
ئەسپەناخ
«نا.»، «کعر.» تمـ: ئەسپەناغ.
باخ
(نا.)، (کعر.)، (سن.) ١- تم: باغ. ٢- تم: باخچە.
بەرزاخ
[[به‌رد/4+زاخ]]
«نت.». «سن.» تم: بەرکاو.
بەرزەوڵاخ
[[به‌رز/4+3-ئه/2+وڵاخ]]
«نت.» کعر.» ئەسپ، ئێستر.* «مک.» وڵاغی بەرزه.
بەیاخ
«نا.»، «سیم،» تم: ئاڵا. هس، بەیداغ.
بەیداخ
«نا.»، «سن.» تم: ئاڵا.
١- ئاخ
[ «ند.» ]
١- لە کاتی ئازار پێگەییشتندا دەکوترێ: ئاخ پشتم ٢- بۆ دەربڕینی کڕووزانەوە و خەم و خەفەت و بێ دەستەڵاتی: ئاخ چبکەم، ئاخ چیم بە خۆم کرد، ئاخ برا ڕۆ * ئاهـ / ١.
٢- ئاخ
«نا.»، «بکـ.» ١- خاک و خۆڵ، تۆز. ئاخی باڕوود «خاکی بارووت» شۆرە. تێبــ. ـ ئەم وشەیە لە لەهجەی ناوەندی زمانی کوردیدا لە بیر چۆتەوە و تەنیا لە هەندێ مەڵبەند، زیاتر لە هەولێر و دەور و پشتی لە وشەی «ئاخەلێوە» دا ماوەتەوە کە ئەمەشیان لە موکوریان و هێندێ ناوچەی تر هەر بۆتە «خاکەلێوە».