تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ئەسپەندەر
[[ئەسپەند+ئەر]]
«نتـ.» گیایەکی دەشتەکییە و قەڵای خڕ و بچکۆلەیە و لاسکی بەقەد قامکێک ئەستوورە، ڕەنگی زیاتر «کەوە» یە تا سەوز، بەرێک دەگرێ هێندەی دەنکە نۆکێ، ناوەکەی پڕە لە تۆوی ڕەشی ورد. تێبــ.ینی: آ» بەری ئەم گیایە بە شینی کۆ دەکەنەوە و بە دەزوویەوە دەکەن و بە ناو ماڵا هەڵیداوەسن هەم بۆ ڕازاندنەوەی ژوور و هەم بۆ ئیشک کردنەوەی. ئەم دەنکانە دەگەڵ «کوندر» و «هووشە» یا بە تەنیا دەخەنە سەر پشکۆی ئاگر و بە ناو ماڵا دەیگێڕن تا دووکەڵ و بۆنی دە ماڵ بگەڕێ، دەڵێن بۆ «چاووزار» باشە و گۆیا مار و دووپشکیش لە بۆنی گیایەکە و دووکەڵی دەنکەکانی دەڕەونەوە. ب» بە لای منەوە ئەم وشەیە لە «سپێنتە» ی ئاوێستایی بە مانای: پاک، مقەددەس، تمـ: پد. یگد. جـ۲- ۱۴۵» و «ئەر» ئامرازی فاعیلی پێکهاتووە کە بە تێکڕایی ماناکەی دەبێتە «پاک کەرەوە»، وەکوو باس کرا ئێستاش لە کوردواری خۆمان بۆ دوورخستنەوەی زیانی چاووزار «خاوێن کردنەوەی ماڵ لە چاوی پیس، بەکاری دێنن». ج» زۆر بۆ ئەوە دەچم کە لە پێش ئیسلاما ئەم گییایە لە ئاتەشگەدەکانی دینی زەردەشتی وەکۆ «بخوور» بەکار هێنرابێ.
ئەسپەک
[[؟]]
«نا.» زیپکە و «لیر» ێکی بەهۆی نەخۆشیی کەوتوویی «تیفۆس» لەشی ئادەمیزاد بە تایبەتی سەر، دەری دەدا. هس.: «ستـ.» ئەسپا=دەرد، ئازار. ئەسپەک لەسەر «ی کەسێ» دان_شێت بوون بە هۆی نەخۆشیی ڕەشەگرانەتێ. تێبــ.ینی: ڕەشە گرانەتا کە تووشی یەکێک بوو، کار لە هەموو دەزگاکانی لەشی دەکا، یەکێک لەوانە سەر و مێشکییەتی، لەو حاڵەدا نەخۆشەکە قسان دەڕاوێنێ و ئەگەر نەیکوشت شێتی دەکا، ئەو وەختە دەڵێن: «ئەسپەک لە سەری داوە».
ئەسڕاڕ
[[=اسرار]]
«نا.» ۱- قسە یا کارێکی پێویست بێ هەموو کەس نەیزانێ، ئە، و قسە و کارانە کە بێجگەلە شوێنی خۆیان، نابێ دەگەڵ کەس باس بکرێن. نهێنییەکان. ۲- کار یا قسەیەک هەموو کەسێ سەرەودەری لێ نەکا. «دڵ سیڕڕی ژینی ئەگەر ئەزانی» «ڕێی بۆ ئەسراری مه رگیش نەهانی» «سەلام: خەیام- ۱۷۲»
ئەسکنجە
[[؟]]
«نا.» «مکـ.» شوێنی پێکەوە نووسانی ئێسقانی ڕانی ئادەمیزاد دەگەڵ بەشی سەرەوەی لەشی «سیمـ.» ئەشکنج.
ئەسکوند
[[؟]]
«نا.» باری وەستانی جگ بە قیتی لە یاری جگانێدا.
ئەسکوێ
«نا.» کەوچکێکی گەورەیە لە دار دروست دەکرێ دەسکی درێژە، تەنیا بۆ چێشت لێنان دەبێ. " «لە هەموو دیزەیەکا ئەسکوێیە» «کنـ.» خۆی لە هەموو ئیشێک هەڵدەقوتێنێ. ٭ «بکـ.» هەسکوو، هەسکە، هەسک «تم: ژابا- ۴۴۴وکفـ- ۳۱۴» هس.: ئوسکرە «فر.» گڵێنەی ئاو خواردنەوە.
ئەسکڵ
«نا.» خەڵووزی گەشاوەوە. ئاگرێکی لە داری سووتەنی کەوتبێتەوە و هیچ ڕەشایی نەمابێ ٭پۆلوو، ۱- پەرەنگ، پشکۆ، پەنگر، سکڵ کە «ئە» یەکی سوواوە جێگەی گرتۆتەوە.
ئەسکینناس
«نا.»، «مکـ.» پارەی کاغەز. ٭«سنـ.» ئەسکەناس. «کعر.» بانقەنۆت. «نازت بوو، نازت بێ+سەت تمەن ئەسکینناس پایەندازت بێ» «فۆلکلۆر» .: گیرفانی پڕ بوو لە ئەسکینناس، جاران ئەسکینناسی سەد دیناریش هەبوو. تێبــ.ینی: وەکوو دەزانن پارە لە پێشدا مەعدەن «مس، زێڕ، زێو،...» بوو، لە شۆڕشی فەڕەسادا پارەی کاغەز «حەواڵە بۆ سەر خەزێنە ی میللی» داهێنرا کە پێیان دەکوت «ئاسسیگنات» ئەم وشەیە لە ڕێگای زمانی عرووسیڕا «تمـ: معین: فەرهەنگ. جـ۱- ۲۷۱» هاتۆتە ناو زمانی فارسی لەوێش ڕا بۆ کوردی. لەوانەشە بە هۆی بازرگانیی ڕاستەوخۆی نێوان بەشێک لە کوردستانی ئێران و عرووسیات، هەر ڕاستەوخۆ لە ڕووسیڕا هاتبێتە ناو زمانی کوردی.
ئەسکەلە
[[لە ئیتالی: سکالۆ]]
۱- ئەو شوێنەیە لە کەناری دەریا، کە کەشتی لەنگەری لێ بەردەداتەوە و ڕادەوەستێ. ٭«کئێر.» بەندەر، «کعر.» مێنا. ۲- هەموو ئەو «خانوو، عەمبار و بارەنداز» انەی بۆ ڕاپەڕاندن و هاسان کردنی کاروباری لەنگەر خستنی پاپۆڕ «دابەزین و سوار بوونی خەڵک، بارکردن و بارداگرتن» لە قەراغ بەحر دروست کرابێ.
ئەسکەملی
[[؟]]
«نا.»، «کعر.» کورسییە بۆ لەسەر دانیشتن لاجامەیێکی هەیە پشتی وێ دەدرێ. ٭«کعر.» ۲- ئەسکەمل، «کئێر.» سەندەڵی.
ئەسکەملە
[[؟]]
«نا.»، «مکـ.» قومارێکە بە پارەی مەعدەن دەکرێ. ٭۱- ئەسکەمل، «سنـ.» بەرزیلان، شێروخەت.
ئەسکەناس
«نا.»، «سنـ.» تمـ: ئەسکینناس.
ئەسکەنجەبین
[[ئەسک+ئەنگەبین]]
«نتـ.»، «کئێر.» شەربەتێکی مزرە لە سرکە و هەنگوین سازدەکرێ. تێبــ.ینی: آ» ئەم وشەیە لە پێشدا «سکەنگەبین» بووە و کراوە بە عەڕەبی، چونکوو لە زمانی عەڕەبیدا «ابتدا ساکن» نابێ کردوویانەتە «اسکنجبین» و سەرلە نوێ گەڕاوەتەوە ناو زمانی کوردی و فارسی، لە فارسیدا «ا» یەکەیان دیسان لێ فڕێ داوە بەڵام لە کوردیدا هەر وەک فارسی دەنگی «گ» بۆتە «ج» و «ا» کەش هەر ماوەتەوە. ب» ژابا «۲۴۰و۲۴۴» و معین «فەرهەنگ: جـ۲- ۱۹۰۰» وشەی «سک» یان بە «سرکە» مەعنا لێداوەتەوە. ج» حەوت بەش هەنگوین «ئێستا قەند و شەکریش» دەگەڵ چوار بەش سرکە تێکەڵاو دەکەن و دەیکوڵێنن، ناوبەناو تۆزێکی دەخەنە نێوان دوو پەنجەرە و نەختێک دەیسوونەوە ئەگەر هەودا هەودا بوو «کێشی هات» ئەوا دایدەگرن و پاش سارد بوونەوە دەیکەنە شووشە یا هەر دەفرێکی ترەوە و هەڵی دەگرن، وەختی خواردنەوە بە دڵخواز ئاوی تێ دەکەن، لەگەڵ «کاهوو» ش دەخورێ. ٭ئەسکەنجەمین.
ئەسکەنجەمین
«نتـ.»، «مکـ.» تمـ: ئەسکەنجەبین.
ئەسکەنە
[[ئەس «؟» +کەن «هەڵکەندن» +ئە]]
«نتـ.» ئامرازێکی دارتاشانە، بۆ کوڵین و هەڵکەندنی دار و تەختە بەکاردێت. تێبــ.ینی: شیشێکی پۆڵای چوار پاڵووە، ۱۰- ۱۲سانتیمەتر درێژە، هەر پاڵوێکی سانتیمیترەک یا زیاتر پانە، سەرێکی دەسکی داری ڕێدەخرێ و سەرەکەی تری وەکوو قەڵەمی قامیش دادراوە و چەشنی چەقۆ تیژ دەکرێ، ئەو جێگەیەی بیانەوێ بیکۆڵن لەسەری دادەنێن و بە کوتکێکی دار لە دەسکەکەی دەدەن، پارچە پارچە تەڵاش و تەڵەزم لە تەختەکە هەڵ دەکا، هەر بەم جوورە چۆنی پێویست بێ شوێنەکە گەورە و پان و قووڵ دەکرێ.
ئەسڵ
[ [=عا.: اصل] ]
«نا.» ۱- ڕیشە، بناغە، بنج و بناوان. ۲- ڕەگەز، بنەچەکە، توخم «بۆ گیانداران» ۳- مەبدەء «سیاسی» ۴- چاک، ڕەسەن، نەجیب//خراپ، بەدەڵ: ئەم کارە لە ئەسڵا وانەبوو ئێوە واتان لێکرد، ئەسڵی نەتەوەی کورد دەچێتەوە سەر «ماد» ەکان، ئەم ئیستیکانە عرووسی ئەسڵە. «یەکێک لە نیشانەکانی قیامەتێ سەرداری بەد ئەسڵانە». «بێت و ئەسپێ چەند ئەسڵ بێ، سواری چالاکی نەبێ» «قابیلە دەرچێ؟ لە مەیدانی جیدال و جێگەڕەوت» «دڵدار: گمـ- ۱۹»
ئەسڵ زادە
[[عا. کو.] ]
«ستـ.» نەجیب زادە، ئەوکەسانەی لە بنەماڵەیێکی ناوداربن//بۆرە پیاو.
ئەسڵ و فەسڵ
[[عا.]]
«نتـ.» ۱- ڕیشە و بناغەی کارێک، حەقیقەتی شتێک. ۲- باوباپیری کەسێک یا بنەماڵەیێک: ئەمەی خوسرەو باسی دەکا هەر ئەسڵ و فەسڵیشی نییە، کەس نازانێ ئەسڵ و فەسڵی چییە و لە کوێڕا هاتووە؟
ئەسڵەن
[ [=عا.: اصلا] ]
«بنـ.» ۱- ئەوی ڕاست بێ، هەر بەڕاستی، لە حەقیقەتدا. «... ئەسڵەن هەموو شتێک لەبەر یەک ڕەویوەتەوە...» «قزڵجی: پێکەنین- ٣٦» ۲- هیچ کاتێ، بە هیچ چەشنێ: ئەسڵەن هەر سەریشی لێ دەرناچێ، ئەسڵەن وا نییە، ئەسڵەن ئەو کوڕە حەزی لە خوێندن نییە.
ئەسیر
[[=عا.: اسیر]]
«نا. وسـ.» تمـ: ئێخسیر. «ئەگەر بێ یادی زولف و چاوەکەت یەک لەحزە سابیر بم» «ئەسیری بەندی کافر، کوشتەیی بێدادی ساحیر بم» «وەفایی: گمـ- ۴۴»