تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



٢- ئەوەندە
[[ئەو + هەندە (هەندەر= جێگا)]]
(نت. بنت.)، (مک.) شوێنێکی دیاری نیزیک. دەڵەی داری چاکییە لەوەندەی چەقیوە// هۆوەندە. هس.: هەندەران، ئەویندەرێ. کوێندەرێ.
٢- ئەک
(ئم.) بۆ دەربڕینی هەست و ویست (زیاتر بێزاری و ناڕازیتی) بارانبەر بە کار و کردەوەی یەکێک.ئەک نەژی بۆ درۆی دەیکا *دەک، هەک.
٢- ئەی
(ئم.)، (سیم.) تم: ئەدی. تێبــ. - ئەم وشەیە هەر (ئەدی) یەکە و لەبن لەهجەی سلەیمانیدا (د)ەکەی کلۆربووە و بۆتە (ئەیی) و ئەوجار بە جارێک سواوە و کەوتووە. ((... ئەی چۆن، کەس هەیە ئەوە نەزانێت کە تۆ سەرکردەیی...)) (بلە:ژان-١٢٢)، ((...دیوەخان چۆڵ و هۆڵ و ڕووت و قووت، وشترخانە، ئەی چییە؟)) (قزڵجی: پێکەنین-٣٨).
٢-ئەدا
[[=عا.: ادا]]
«نا.» ۱- بە جێ گەیاندن، جێ بە جێ کردن، بە جێ هێنان. ۲- تمـ: ئەداکردن/۱. «هەرچەند بە مەسەل خەنجەری ئەڵماسە زبانم» «نابڕێ سەری مۆیێ لە ئەدای شوکری نیعەمتان» «ڕەزا_۳۱»
٢-ئەدەب
[[عا.]]
«نا.» یەکێکە لە زانستە کان کە لکی زۆرن: ڕێزمان، بەیان و بەدیع، عەرووز و قافیە، شێعر و نووسین «معین: فەرهەنگ. جـ۱- ۱۷۸» : ئەدەبی یۆنانی، ئەدەبی عەڕەبی. «لە «ژین» ەوە ئەمە شاباشی ڕێی «گەلاوێژ» ە» «لە پایەی ئەدەبا نوکتە بێژ و هەم گوڵ ڕێژە» «پیرە مێرد- ١٦٠»
٢-ئەر
«ئمـ.» ئامرازی داتاشینی ئیسمی فاعیلە: ١» دەگەڵ ڕیشەی مەسدەران تەرکیب دەبێ و ئیسمی فاعیل پێک دێنێ: نووسەر، خوێنەر، کوژەر، بڕەر. تێبــ.ینی: ئەم شێوە داتاشینە، ئی ئەم۲۰- ۳۰ ساڵەی دوواییە و گەلێ وشەی پێ داتاشراوە. ۲» بە دوای سیغەی موفڕەدی «ئەمر» ەوە دەنووسێ و پاش فڕێدانی ئامرازی ئەمر «ب»، پاشبەندێک پێک دێنێ کە ئەگەر بە دوای ناوێکەوە بلکێندرێ دەیکاتە ناوی فاعیل: بکە «لە: کردن» _ب+ «- ئەر» =- دەر+بانگ=بانگدەر
٢-ئەسپەرە
«نا.»، «سنـ.» گیایەکە بەنی پێ زەرد دەکەن «تمـ: هبێد- ۴۵ و مخـ- ۵۲». هس.: «فر.» ئەسپەرەک هەر بەم مەعنایە ٭زەرتک، گێنوو.
٢-ئەسکەمل
[[؟]]
«نا.»، «کعر.» تمـ: ئەسکەملی.
٢-ئەشکنجه
[ ]
«نا.»، «سنـ.» ۱- ئامرازێک بۆ جزوبەندی کتێبــ.ان جاران لا تەختە دروست دەکرا و ئێستاش ئی ئاسن هەیە. تێبــ.ینی: دوو پارچە تەختەی ئەستوور، نیزیکەی ۲۰سانتیم پان و۵۰ ش درێژ، یەکێکیان دوو میلی ئاسنی بڕغووی مارپێچی «جاران داری لەلە کراو» ی لێ قایم دەکرا و ئەوی تری بەسەردا دەگیرا، کتێبــ.یان دەخستە نێوانی هەردوو تەختەکەوە و بە سەرە بڕغوو توندیان دەکرد و کتێبــ.ەکەی ڕێک دەگوشی ٭ماووش، مەنگەنە، ئەشکەڵە/۱. ۲- ئامرازێکە لە ئاسن دروسن کراوە و دارتاش و ئاسنگەر و... بەکاریدێنن بۆ توند وەستاندنی شتێک، تا بە بڕبەند لێک و لووسی کەن یا بە مشار بیبڕنەوە یە هەر مەبەستێکی تر. ٭گیرە، مەنگەنە.
٢-ئەغیار
[[=عا.: اغیار «غیر» ] ]
«نا.» بێگانە، کەسانێکی نامەحڕەم حیساب دکرێن بۆ مەسەلەیێک. //خۆمانە، یار. «نە ڕێی حەسحەس بوو، نە بەد، نە ئەغیار» «تەنها سەعاتێک، تەنها من و یار» «پیرە مێرد- ۱٦۷» # «هەروەختێ خەرگای شای سیمین عوزار» «خاڵی بی جەخۆف، وجوود ئەغیار» «خانا- ۷۸»
٢-ئەفسەر
(نا.)، (تب.) ئەو کەسەی لە ئۆردووی دەوڵەتاندا، دەرەجەی لە (ناییب زابت) بەرەژوورە. ((...باپیرئاغا بە کا حسێنیدا وەڵامێکی زۆر توند و تیژی بۆ ئەفسەری عوسمانی ناردەوە...)) (قزڵجی" پێکەنین- ٤٣) تێبــ.- ئەم وشەیە لە فارسیڕا هاتۆتە ناو زمانی کوردی (فەرهەنگستان) لە (ئوفیسیە)ی فرەندی و (ئۆفیسەر)ی ئینگلیسی وەرگرتووە. (تم: معین. فەرهەنگ. ج١-٣١٦)، ئەوانیش لە (ئۆفیسیۆم)ی لاتینی بە مانای (فەرمانبەری گشتی)یان وەرگرتووە (تم: لاڕووس-٦٣٤) *(کعر) زابت، زاووت. (کئێر.) گەورە.
٢-ئەمان
[[عا.: امان]]
(نمس.) ١- هێمنی، بێ ترسی. دنیا ئەمن و ئەمانە دڵتان هیچ غاییلە نەکا. ٢- تم: ٣-ئامان/١. ((وتی یا شێخ ئەمان مەکە مەنعی)) (ڕەزا-٤٤).
٢-ئەو
(نا.) ناوی ئیشاڕەیە بۆ (مشارالیە)ی مفرەدی دوور. ئەو پیاوە لە بن دارەکە نووستوە، ئەو ئەسپەتان لە کێ کڕیوە؟ ((...ئەقڵ لە میشکتدا نەماوە، بە دیار ئەو پیرێژنە ڕەعیەتەوە ئەم قسانە دەکرێ...)) (قزڵجی: پێکەنین-٣٧). تێبــ.- کاتێ (ئەو) بە ناوی ئیشاڕە حیساب دەکرێ کە ناوێکی (مشارالیە) بەدوادا بێت، ئەگەر وانوبوو (زەمیر)ە.
٣- ئەوار
(نا.) تم:هەوار. تێبــ.- ئەم وشەیە وەک پاشبەند لە چەند وشەیێکی کوردیدا دەبیندرێ. لێڕەوار، شوێنەوار. (لێڕهەوار، شوێن هەوار).
٣- ئەوە
(ئم.) کەەرتی تەواو کەری ئامرازە. ١- دەگەڵ (بە،دە،لە) بەکاردێت و ناوی مەبەست دەکەوێتە نێوانی هەردوو کەرتی (بە... ئەوە) ئامرازەکە ((مەمکت سێوە بە دارەوە، خودا داویە مەیشارەوە)) ((ڕاوەستاوە بە پێوە، پاڵی داوە بە جێوە)، ((ڕێوی خۆی دە کونێوە نەدەچوو قانگەلاشکی وەدوو خۆی دەدا))، ((لەو ڕۆژەوە ڕۆیشتووە تۆراوە دڵی من)). ٢- دەگەڵ (پێ، تێ، لێ) بەکاردێت. آ) ئەگەر مەفعوول دیار بێ، دەکەوێتە پێشەوە هەردوو کەرتی ئامرازەکە تێک دەبنەوە و شکڵی (پێوە، تێوە، لێوە) وەردەگرن. کونی دەرزێکە بچووکە دەزووی پێوە ناچێ، لە لادێ کە سەمەنی دەکەن هەر ماڵەی چەنگە ئاردی خۆی تێوەدەدا، کوا هەرچی تەماشا دەکەم هیچم لێوە دیار نییە. ب) ئەگەر مەفعوول دیار نەبێ زەمیرێکی شەخسی دەچێتە نێوان دوو کەرتی ئامرازەکە. پێیەوە دیار نییە، تێمەوە ڕاما و قسەی نەکرد، لێتانەوە دوورە. تێبــ.- آ) لە بن لەهجەی سلەیمانیدا هەندێ جار [١- ئانی]شی وەک تەواو کەرێکی دوووەم بە دوادا دێت. لە ماڵەوانی بووم، بە دەستەوانێیە بچین. ب) بە پێویستی دەزانم کە ڕوونی کەمەوە: پێ، تێ، لێ یەک بە دوای یەکا تەرکیبێکن لە (بە+ی) و (دە+ ی) و (لە+ی) کە (ی) زەمیری سییەم کەسی مفڕەدە.
٣-(ئەو-)
(پیب.) تم: ٢- (ئاو-)
گەیاندنە ئەنجام
تم؛ بە ئەنجام گەیاندن. لەو باوەڕەدا مەبە کە ئەم ئیشە بگەیەننە ئەنجام.
گەیشتنە ئەنجام
١- (کەسێک) نەتیجە وەرگرتن لە کار و کردەوە و قسە و... بەم جۆرە باسێ ڕۆژی تریش نەدەگەیشتە ئەنجام. ٢- (کار) فایدە بەخشین، نەتیجە لێ پەیدابوون. کاری وا بێ سەرەوبەرە چۆن گەیشتە ئەنجام!
ئەئەوە
[[ئە/١+ ئیڕانە]]
«بنتـ.» تمـ: ئەوە. تێبــ.ینی: بەشی یەکەمی ئەم وشەیە «ئە» ی تەئکید و تەحدیدە، یەعنی: ئەو «ئەو» ەی کە لەو کاتەدا باسی کرابێ یا ئیشاڕەتی بۆ کرابێ.
ئەڵڵاهوئەکبەڕ
[[=عا؛ الله اکبر]]
ڕستەیەکی عەرەبییە و مانای (خوا گەورەترە) ١- لە بانگ و نوێژ و گەلێ ڕێ و شوێنی تری ئیسلامەتیدا دەگوترێ. ٢- بۆ نیشاندانی سەرسوڕمان یا تووڕەیی، بە شێوەیەکی تایبەتی دەیڵێن. ئەڵڵاهوئەکبەڕ! بۆ ئەم شۆخی و نازدارییە. ئەڵڵاهوئەکبەڕ! کوڕە ئاخر دەڵێم وازی لێ بێنە. ((ئەڵڵاهوئەکبەڕ، بەری بەیانە)) ((تاریک و لێڵی ڕووی ئاسمانە)) (گۆران)
خۆئەنگاوتن
(مست. لا.) لە کاتی ڕۆیشتنا بە پاژنەی کەوشی لاقێک لە گوێزینگی قاچەکەی تر دان و بریندار کردنی.
ڕائەنگاوتن
[[ڕا (پبف.) + ئەنگاوتن]]
(مست. مت.) درێژ کردنەوەی: پەت، تەناف، گوریس، تەل و... لە نێوان دوو یا چەند کۆڵەکەی چەقاو یا سینگی داکوتراو یا هەر شتێکی تری لەم بابەتە. خێرا تەنافەکە ڕانگێوە (ڕائەنگیوە) و جلەکان هەڵخە، هێشتا تەلی کارەبایان بۆ گەڕەکی ئێمە ڕانەنگاوتووە. تێبــ.- بۆ تەلی کارەبا و تەلەفۆن و... ڕاکێشان (کعر.) و کێشان (کئێر.) دەکوترێ کە لە فارسی و عەرەبی ڕا تەرجەمە کراوە، بە لای منەوە (ڕانگاوتن) زۆر لە گوێنترە تا کێشان یا ڕاکێشان.