تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ئەوک
(نا.)، (مک.) ١- شوێنێکە لە نێوان دەم و گەرووی ئادەمیزاد، زارکی گەروو. پارووی دە ئەوکی گیرا، دڕووی ماسی دە ئەوکی مابوو. ٢- (مج.) بەرانبەری ئەو شوێنە (ئەوک)، بەڵام لە دیوی دەرەوە کە دەکەوێتە نێوان قوڕقوڕۆچکە و ژێرچەنە. دەستی دە ئەوکی نابوو هێندەی نەمابوو بیخنکێنێ. تێبــ.- لای پێشەوەی ئەوک زمانە چکۆڵەیە و ئەو لاولای (ئاڵوو)ن لای سەرەوەشی دەگاتە دوایی کونە لووتان و لوولەی هەناسە و ئەو لوولەی کە خواردنی پێدا دەچێتە ورگەوە دەکەونە لای خوارەوەی.