تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ئەسپە ئاسنینە
«نتـ.» تمـ: ئەسپە داریینە.
ئەسپە دارینە
[[ئەسپ+ئە+دار+ئینە]]
«نتـ.»، «مکـ.» مەکینەیەکە ئینسان سواری دەبێ و هاتو چۆی پێدەکا، دوو تەگەر «تایە» ی هەیە و بە هۆی زنجیرێکی تایبەتی کە چەرخێکی ددانە داری پێوەیە، دەسووڕێنەوە. تێبــ.ینی: لە چیرۆکی فۆلکلۆری کوردیدا باسی ئەسپێک دەکرێ کە لە دار دروست کراوە، یەکەم جار کە ئەم مەکینەیە هاتۆتە موکریان، لە «مەهابات» پێیان کوتوە: ئەسپە دارینە، هەروەکوو کتێبــ.ەکانی پێش شەڕی دووەم کە لە عێراق بۆ خوێندنی کوردی چاپ کراون بە «ئەسپە ئاسنینە» یان ناو بردووە. ٭«کعر.» پایسیکل، «کئێر.» دووچەرخە.
ئەسپە شینە
[[ئەسپ+ئە+شین+ئە]]
«نتـ.»، «سیمـ.» «باڵندەیەکی ڕەنگاوڕەنگە، لە کەڕەواڵە گەورەترە، لە کاتی هەڵفڕینا دەنگێکی لێوە دێ لە حیلەی ئەسپ دەچێ» «خا: جـ۱- ۴»، «زەردەواڵەخۆر- باڵندە» «هبێد- ۴۵» ٭«مکـ.» کاسەڵە شینکە.
ئەسپەر
«نا.»، «سنـ.» تمـ: ئەسپەرە.
ئەسپەردە
«نمغـ.، سمغـ.»، «سنـ.» تمـ: ئەسپاردە.
ئەسپەناخ
«نا.»، «کعر.» تمـ: ئەسپەناغ.
ئەسپەناغ
«نا.»، «مکـ.» گیایەکی بەهاریی دەشتەکییە، گەڵای پانە و لاسکی باریک و شلکە، لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستەوە چۆتە ئورووپا «تمـ: لاڕووس- ۳۸۸» ئێستا دەستچێنیشی هەیە. تێبــ.ینی: لە کوردستان ئەم گیایە بە گەلێ جۆر دەخورێ: دەگەڵ هێلکە دە ڕۆنا سووری دەکەنەوە، زەردی دەکەن و ماستی بەسەردا دەکەن، دەگەڵ گۆشت خۆرشتی لێ دروست دەکرێ. «کعر.» ئەسپەناخ.
ئەسپەندەر
[[ئەسپەند+ئەر]]
«نتـ.» گیایەکی دەشتەکییە و قەڵای خڕ و بچکۆلەیە و لاسکی بەقەد قامکێک ئەستوورە، ڕەنگی زیاتر «کەوە» یە تا سەوز، بەرێک دەگرێ هێندەی دەنکە نۆکێ، ناوەکەی پڕە لە تۆوی ڕەشی ورد. تێبــ.ینی: آ» بەری ئەم گیایە بە شینی کۆ دەکەنەوە و بە دەزوویەوە دەکەن و بە ناو ماڵا هەڵیداوەسن هەم بۆ ڕازاندنەوەی ژوور و هەم بۆ ئیشک کردنەوەی. ئەم دەنکانە دەگەڵ «کوندر» و «هووشە» یا بە تەنیا دەخەنە سەر پشکۆی ئاگر و بە ناو ماڵا دەیگێڕن تا دووکەڵ و بۆنی دە ماڵ بگەڕێ، دەڵێن بۆ «چاووزار» باشە و گۆیا مار و دووپشکیش لە بۆنی گیایەکە و دووکەڵی دەنکەکانی دەڕەونەوە. ب» بە لای منەوە ئەم وشەیە لە «سپێنتە» ی ئاوێستایی بە مانای: پاک، مقەددەس، تمـ: پد. یگد. جـ۲- ۱۴۵» و «ئەر» ئامرازی فاعیلی پێکهاتووە کە بە تێکڕایی ماناکەی دەبێتە «پاک کەرەوە»، وەکوو باس کرا ئێستاش لە کوردواری خۆمان بۆ دوورخستنەوەی زیانی چاووزار «خاوێن کردنەوەی ماڵ لە چاوی پیس، بەکاری دێنن». ج» زۆر بۆ ئەوە دەچم کە لە پێش ئیسلاما ئەم گییایە لە ئاتەشگەدەکانی دینی زەردەشتی وەکۆ «بخوور» بەکار هێنرابێ.
ئەسپەک
[[؟]]
«نا.» زیپکە و «لیر» ێکی بەهۆی نەخۆشیی کەوتوویی «تیفۆس» لەشی ئادەمیزاد بە تایبەتی سەر، دەری دەدا. هس.: «ستـ.» ئەسپا=دەرد، ئازار. ئەسپەک لەسەر «ی کەسێ» دان_شێت بوون بە هۆی نەخۆشیی ڕەشەگرانەتێ. تێبــ.ینی: ڕەشە گرانەتا کە تووشی یەکێک بوو، کار لە هەموو دەزگاکانی لەشی دەکا، یەکێک لەوانە سەر و مێشکییەتی، لەو حاڵەدا نەخۆشەکە قسان دەڕاوێنێ و ئەگەر نەیکوشت شێتی دەکا، ئەو وەختە دەڵێن: «ئەسپەک لە سەری داوە».
١-ئەسپەرە
[[؟]]
«نا.» ۱- پارچە دارێکە «۲۰» سانتی مەتر درێژ و پێنج سانتی مەتر ئەستوور دەبێ، پاش لێک و لووس کردن و تاشینی ڕوویەکی پان و ڕاست و لایەکی تری لە ناوەڕاستا ئەستوورە، وردە وردە بە ڕاست و چەپا تەنگ دەبێتەوە، کونێکی خڕی تێدەکرێ و دەخرێتە سەر دەسکە بێڵ و پێمەڕە، لە وەختی ئیشا قاچی دەخرێتە سەر تا پێمەڕەکە هاسانتر و خێراتر لە زەوی بچێتە خوار و ئەوەندەش پێویستی بە هێزی دەست نەبێ. ۲- پارچە دارێکە دەخرێتە بەینی میچ و کۆڵەکەی خانوو، تا ئەو شوێنەی میچی دەکەوێتە سەر تۆزێ پانتر بێ و قورسایی میچەکە دابەش ببێ. تێبــ.ینی: وا دیارە ئەسڵی ئەم وشەیە «ئەسپارە» بێ و لە «ئەسپاردن» داتاشرابێ. ژابا «ئەسپارە بوویین» ئاوا مەعنا لێدەداتەوە: پاڵ دانەوە بەسەر کەسێکدا، کۆمەگ و پشتیوانی کردنی یەکێک، هەڵپەساردنی شتێک بە شتێکی ترەوە، قەوەت و زۆر خستنە سەر شتێک. «تمـ: ژابا- ۸»
٢-ئەسپەرە
«نا.»، «سنـ.» گیایەکە بەنی پێ زەرد دەکەن «تمـ: هبێد- ۴۵ و مخـ- ۵۲». هس.: «فر.» ئەسپەرەک هەر بەم مەعنایە ٭زەرتک، گێنوو.