تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ئێوارەبازاڕ
(نت.) ١- بازاڕی چۆل و کەم کڕیار لەبەر درەنگە وەختی. وەرە وەرە هەڵیگرە هەر چەند زەرەریش دەکا بەڵام ئێوارە بازاڕە قەیدە ناکا. ٢- (کن.) بازاڕی کەساد و بێ برەو. ئەوە ئەم بازاڕە بۆ وای لێهاتووە هەر دەڵەی ئێوارە بازاڕە.
ئێوە
(ز.)، (کعر.، سن.) تم: ئەنگۆ.
ئێوەمانان
[[ئیوە + مان (ئم: وێچواندن) + ئان]]
(نت. کعر.) ئەوانەی وەک ئێوەن. * (سن.) ئێوەگەل.
ئێوەگەل
(نت.٩، (سن.) تم: ئیوەمانان.
ئێک
(پب.) تم: ئێ.
ئێکجار
(بنت.) تم: ئێجگار.
ئێگزۆز
(ئینگلیسی)، (نا.) ئامرازێکە (لوولە) لە ئوتۆمبیل و ماکینەی ترا کە بە نەوت و بەنزین ئیش دەکەن، دووکەڵی مۆتۆڕی پێدا دێتەدەرێ.
١- ئێرەیی
(نمس.)،(مک.) حەسوودی، بەغیلی. هەموویان ئێرەیی بە وەتمان دەبەن.
١- ئێل
(نا.) عەشیرەت، تایفە، قەبیلە. ((نەکەڕۆز گەڕام وادی بە وادی)) ((شوێنی هەوارگەی ئێلی مرادی)) (پیرەمێرد-١١٥). تێبــ._ معین ئەم وشەیەی بە تورکی داناوە (فەرهەنگ: ج١-٤١٨). بەلام هس. ٢- ئێل. *عێل. خێڵ.
٢- ئێرەیی
[[ئێرە +ئی]]
(ست.) خەڵکی شار یا ئاوایی یا هەر شوێنێکی کە پیاو لە وەختی قسە کردندا لەوێ بێ، خەڵکی (ئێرە). لەوە ناچێ ئەو کوڕە ئێرەیی بێ، بزانن خەڵکی کوێیە.
٢- ئێل
(ئم.) ئامرازی جەمعە لە لەهجەی جنووبی و هەندێ بن لەهجەی ناوەندی زمانی کوردیدا. کوڕ (کوڕێل)، کچ (کچێل)، ئەسپ (ئەسپێل). ((کوڕە هەی مریشک خۆرێل لێرەش وازمان لێ نایەرن)) (کابرایەکی جاف لە دەوری کەلار). *یەڵ، یێڵ، گەل. تێبــ.- بە لای منەوە ئەم وشەیە و (ئێل) و (گەل) هەرسێکیان یەکن، چونکو دەلالەت لە (جەمع) دەکەن. هس.: خێڵ.
ئەئێرانە
[[ئە+ئێرانە]]
«نتـ.، بنتـ.» هەر ئەم دەوربەرە، تەنیا ئەم شوێنانەی لەم نیزیکانەن.
ئەئێرە
[[ئە+ئێرە]]
«نتـ.، بنتـ.» هەر ئێرە و هیچ جێگایەکەتر نا.