تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ئێشکچی
[[تو.]]
(نفا. سفا.)، (کعر.) ١- ئەو کەسەی بۆ پاراستنی شتێ شەو ڕۆژ دەکاتەوە. ٢- ئەو کەسەی لە سەبازخانە و... بە پێی فەرمان بە نۆرە ڕادەوەستێ. ئێشکچی بەندیخانە. *حەرەس (عا.)، (کئێر.) کێشکچی، قەرەووڵ.
ئێشکچێتی
[[ئێشکچی = ئێتی]، [تو. کو.]]
(حمس.)، (کعر.) کارێکی ئێشکچی دەیکا. (عا.) حەڕاسەت. ((... بە زۆرە ملی هەوڵی ئەدا خەو نەیباتەوە و ئێشکچێتیەکەی بە وریایی تا ڕۆژ بەرێتە سەر.)) (بلە: ژان-).
ئێق
(ند.) دەنگێ کە لە حاڵی ڕەشانەوەدا لە گەروو دەبیسترێ.
ئێق دانەوە
(مست. لا.) ١-گەڕانەوەی ئاو بەرەو سەرچاوە، پاش ئەوەی لە ئەستێڵ و... پۆنگ دەخواتەوە. ٢- بڵاو بوونەوەی خەڵک و حەشامات بۆ ئەو لاوە، پاش ئەوەی لە شوێنێک پۆنگ دەخواتەوە و جێگەی نابێتەوە. ۆەشامەتەکە هێندە زۆر بوو لەبەر دەرکی سەرا جێی نەدەبۆوە و یێقی دابۆوە لای جادەی سابوونکەران و مزگەوتی هەورە.
ئێق کردنەوە
(مست. لا.) ١- بەتاڵ کردنی ئەوەی لە ناو (مەعدە) دایە، بە ڕێگای گەروودا. ڕشانەوە. ٢- (مج.) کردنەوە و گەڕاندنەوەی شتێ (پارە،...،...) بە ناچاری کە ئەو کەسەی شتەکەی هابەلاوە، وا بزانێ یەواو قووتی داوە و خەیاڵی دانەوەی نەبێ. نەیدەدایەوە بەڵام پێمان ئێق کردەوە. بۆ کوێی دەبا هەر دەبێ ئێقی کاتەوە. * یەق کردنەوە.
ئێل بەگی
[[کو: ئێل + بەگ + تو: ئی (ئم: نسب.)]، [کو. تو.]]
(نت.) گەورەی عێل، سەرۆکی خێڵ. ((کۆچ خێرت بۆ ئیمساڵ چۆن ساڵان)) ((تا لای ئێل بەگی ئێل نەوهاڵان)) (مەولەوی: مکب-٤١٧). *سەرئێل، سەرخێڵ، سەرکۆمار.
ئێلاخ
[[محر. تو: یایلیق، یایلاق]]
(نا.) هاوینە هەواری عێل و عەشیرەتی مەڕدار کە گەرمێن و کوێستانێ دەکەن. دەست کردی شیرین لەیلی ئێلاخان)) ((چیخی پشت پۆڕک پەردەی دیواخان)) (سەلام-٩١) *لێلاخ، کوێستان (مج.)، هەوار، (بک.) زۆزان (مج.).
ئێلچی
[[ئێل + چی]، [کو. تو.]]
(نت.) کەسێکی پەیام و قسە و ڕاسپاردەی کەسێ یا هەیئەتێکی ئیجتماعی بۆ لایەکی تر دەبا. ((ئەگەر هەڵنەستی نەبی بە ئێلچی لە دووی من، نەیە شاری ویرانە چزیرێ...)) (تحفە: ج١-٢٣٧). * باڵیۆز، سەفیر، قاسید.
ئێلچی گەری
(حمس.) پەیام گەیاندن، هێنان و بردنی قسەی کەسێ یا هەیئەتی بۆ لایەکی تر. ((میوانینە! میر ئەمنی ناردۆتە کن ئەنگۆ بە ئێلچی گەرییە.)) (تحفە: ج٢-٩).
ئێمە
(ز.)، (کعر. سن.) تم: ئەمە.
ئێمە گەل
(نت.)، (سن.) (جەمعی ئێمە) تم: ئێمەمانان.
ئێمەمانان
[[ئێمە + مان (ئم: وێچووواندن) + ئان]]
(نت.)، (کعر.) خەڵکی وەک (ئێمەئەوانەی وە ئێمە دەچن، ئەو کەسانەی حاڵیان وەک حاڵی مەیە. *(مک.) مەمانان. ئێمەومانان. (سن.) ئێمەگەل.
ئێمەومانان
(نت.)، (کعر.) تم: ئێمەمانان.
ئێوار
(نا.) تم: ئێوارە. ئەوە دنیا ئێوارە با بڕۆینەوە ماڵێ. * (بک.) ئێڤار، هێڤار.
ئێواران
[[ئێوارە + ئان]]
(نت.) هەر ئەو کاتەی کە پێی دەکوترێ (ئێوارە) و کاتێکی تر نا. ئێوارانیش بچێتە مەکتەب هەر باشترە لە نەخوێندن.
ئێوارێ
[[ئێوار + ئێ]]
(بنت.) لە کاتی ئێوارێدا. ئێوارێ وەرە دەچینە لای سمکۆ.
ئێوارێکی درەنگ
(نت.) کاتی زەردەپەڕ، ئەو دەمەی ڕۆژ نیزیکی ئاوا بوونە.
ئێوارە
[[پە: ئێڤارەک]، [ئێڤار + ئە]]
(نا.) ئاخر وەختی ڕۆژ، کە دەکەوێتە پاش نیوەڕۆیەکی درەنگ و ئاوابوونی ڕۆژ. *(هو.) ڤێرەگا.
ئێوارە وەخت
(نت. ست.) ١- کاتی ئێوارە. ٢- (مج.) درەنگ وەخت. ((ئێوارە وەختە، جرپن بە بەختە)) (خا. پەند-٧٢). تێبــ.- ئەم وشەیە ئەگەر (مبتەدا) بوو ناوە و ئەگەر بە دوای ناوێکیشەوە هات سفەتە. * ئێوارە وەختە.
ئێوارە وەختە
[[ئێوارە وەخت + ئە]]
تم: ئێوارە وەخت. ئێوارە وەختێکی درەنگ بە دێر و ژوانەوە گەڕایەوە ماڵێ.