تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ئێسقان
(نا.)،(کعر.) تم: ئێسک. ((...دەستی کە هەر ئێسقانی ڕووت بوو تەقەی لە قاپی هەستاند...)) (قزڵجی: پێکەنین-٢١).
ئێسقانی ڕەش بێ
(کن.) بمرێ. جوێنە و ژنان بە یەکتری دەدەن.
ئێسک
[[ست: ئەستی. پە: ئەستەک]]
(نا.) ١- ئەو شتە ڕەق و سەختەیە کە هەیکەلی لەشی ئادەمیزاد و گیاندارانی تری خاوەن تیغەرە پشتی لێ پێکهاتووە و نەرمایی لەش (گۆشت...) بەوەوە ڕاوەستاون لە (فۆسفات) و (کاڕبۆناتی کالسیۆم) دروست بووە، دەرەوەی ئیشک و سەختە و لە ناوەوە بەشێکی تەڕ و نەرمتر (مۆخ) هەیە. ((دوعا خوازیت کە کرد ئێسکم بە جارێ کەوتە ناڵە ناڵ)) (( لە ناو ئەو ناڵەدا باڵووڵی دڵخۆش نەی سوارێکە)) (پیرەمێرد-٢٠٣). ٢- (مج.) شکڵ و شێوەی ئینسان *ئێسک، هێسک، (هو.) پێشە. ئێسخوان، ئێسقان. (بک.) هەستی، هەستوو، (هەکاری) هێستە.
ئێسک سووک
[[ئێسک + سووک]]
(ست.) ئینسانی لەبەر دڵان، کەسێکی شکڵ و شێوە یا جووڵانەوە و ئاکاری لە بەر چاوانی نەخا. * ڕەزاسووک، ڕەزا شیرن، خوێن شیرن (شیرین).
ئێسک قورس
[[ئێسک + قورس]]
(ست.) کەسێکی لەبەر شکڵ و شێوە یا جۆری هەڵسان و دانیشتنی نەچێتە دڵانەوە. * ئێسک گران، ڕەزا قورس، ڕەزا گران، خوێن تاڵ.
ئێسک و پڕووسک
[[ئێسک + و + (عت.) + پڕووسک ؟]]
(نت.) ١- پاشماوەی مردووی نێژراو کە ڕزیبێ و مشتێ ئێسقانی نیوەڕزیوی مابێتەوە. ئەوە تۆ دەڵەی چی بە خوا ئێسک و پڕووسکیشی نەماوە. ٢- هەموو ئەو ئێسقانەی پاش خواردنی گۆشتی مریشک و باڵندەی تر دەمێنێتەوە. ئەگەر مریشکتان نەخواردووە ئەی ئەم ئێسک و پڕووسکانی چن؟
ئێسک گران
[[ئێسک + گران]]
(ست.) تم: ئێسک قورس.
ئێسکی خواتەوە
(کن.) بمرێ. جنێوێکە لە ناو ژناندا باوە، پیاو نایڵێن *ئێسقانی ڕەش بێ، ئێسکی مرێ.
ئێسکی فیل
(نت.)،(مک.) ١- شفرەی فیل، عاج. ٢- ٠مج.) کاڵایەکی لە دووکانا زۆر بمێنێتەوە و نەفرۆشرێ.
ئێسکی مرێ
(کن.) تم: ئێسکی خواتەوە.
ئێسکی ڕەش بێ
(کن.) تم: ئێسکی خواتەوە.
ئێسە
(بن.)، (سن.) تم: ئێستە.
ئێسەتێ
(بنت.)، (سن.) تم: ئێستە.
ئێش
[[ست: یەسکە]]
(نا.) ئازار و ژانی لەش (فیزیکی و ماددی) ئازاری گییان (ڕووحی و مەعنەوەی). ((لێرەش وا کەوتووم بە دەم دەردەوە)) (( لە ئێشی دووری و ئاهی سەردەوە)) (پیرەمێرد-١١٧). تێبــ.- ژابا (یەسکە)ی ئاویستایی بەرامبەر بە (ئێش) دەزانێ ٠تم: ل-٣٠)، بەڵام ئەورەنگ بە بیماری و نەخۆشی داناوە (تم: بەهرام- ٢٥١) و لە بن لەهجەی (هەوێرکی)دا (ئێشان) بە نەخۆشی دەڵێن: پچەکی دێشم= تۆزێ نەخۆشم.
ئێش پێ گەیاندن
(مست. مت.) تم: ئێشاندن.
ئێشان
(مست. لا.) ١- هەست کردن بە ژان و ئازار (ماددی و مەعنەوی). پێیان بڵێ پشتی دێشێ (دەئێشێ) ناتوانێ بێ. منداڵەکان هەموو چاویان دێشا (دەئێشا). دڵی ئێشاوە. ٢- پەیدابوونی ئازار لە ئەندامێکی لەش. چۆن پشت لەخۆڕا دێشێ دەبێ سەرما کاری لێکردبێ. ((ئەمان مردم لە داخی دڵ لەبەر گریان و هاوارێ)) ((دریغ سووتام لە قرچەی ئاگری ئێشان و ئازارێ)) (دڵدارڵ گم-٦٠).
ئێشاندن
(مست. مت.) ١- پەیداکردنی ئازار لە لەشی کەسێکدا. زۆریان لێدابوو تەواوێک ئێشاندبوویان. ٢- ئازاردانی کەسێ بە قسە یا هەر وەسیلەیەکی تری غەیرە ماددی.
ئێشک
(نا.)،(کعر.) کاری ئاگا لێبوون و پارێزگاری کردنی شتێ. *(کئێر.) کێشک. تێبــ.- بە لای منەوە ئەم وشەیە لە (ئێشک ئاغاسی) تورکی دەورەی عوسمانی بە مەعنای (پاسەوانی ئەرەمسەرا) وەرگیراوە.
ئێشک گر
[[ئێشک + گر (گرتن)]، [تو. کو.]]
(نفا.)، (سفا.) (کعر.)، (تت.) تم: ئێشکچی.
ئێشک گرتن
(مست. مت.)، (کعر.) ١- ئاگا لێبوون، پاراستنن، پاس کردن. ٢- بە دیار شتێک و کارێک یا کەسێکەوە بوون. (ماندووی سەر خەوێک بشکێنە لە لام)) (( ئێشکت ئەگرم، مەترسە، ئازام)) (پیرەمێرد-٤٢٠). ٣- بە دیار ژنی زەییسان و منداڵەکەیەوە شەو تا ڕۆژ دانیشن تا (ئاڵە) و (شەوە) دەستیان لێ نەوەشێنن. ((ئێشکت ئرگرم نەک چل شەو، چل ساڵ)) ((لە ترسی شەوە و ترسی دایکی هاڵ)) (سەلام-١٤٤). *(کئێر.) کێشک کێشان.