تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ئێش
[[ست: یەسکە]]
(نا.) ئازار و ژانی لەش (فیزیکی و ماددی) ئازاری گییان (ڕووحی و مەعنەوەی). ((لێرەش وا کەوتووم بە دەم دەردەوە)) (( لە ئێشی دووری و ئاهی سەردەوە)) (پیرەمێرد-١١٧). تێبــ.- ژابا (یەسکە)ی ئاویستایی بەرامبەر بە (ئێش) دەزانێ ٠تم: ل-٣٠)، بەڵام ئەورەنگ بە بیماری و نەخۆشی داناوە (تم: بەهرام- ٢٥١) و لە بن لەهجەی (هەوێرکی)دا (ئێشان) بە نەخۆشی دەڵێن: پچەکی دێشم= تۆزێ نەخۆشم.
ئێش پێ گەیاندن
(مست. مت.) تم: ئێشاندن.
ئێشان
(مست. لا.) ١- هەست کردن بە ژان و ئازار (ماددی و مەعنەوی). پێیان بڵێ پشتی دێشێ (دەئێشێ) ناتوانێ بێ. منداڵەکان هەموو چاویان دێشا (دەئێشا). دڵی ئێشاوە. ٢- پەیدابوونی ئازار لە ئەندامێکی لەش. چۆن پشت لەخۆڕا دێشێ دەبێ سەرما کاری لێکردبێ. ((ئەمان مردم لە داخی دڵ لەبەر گریان و هاوارێ)) ((دریغ سووتام لە قرچەی ئاگری ئێشان و ئازارێ)) (دڵدارڵ گم-٦٠).
ئێشاندن
(مست. مت.) ١- پەیداکردنی ئازار لە لەشی کەسێکدا. زۆریان لێدابوو تەواوێک ئێشاندبوویان. ٢- ئازاردانی کەسێ بە قسە یا هەر وەسیلەیەکی تری غەیرە ماددی.
ئێشک
(نا.)،(کعر.) کاری ئاگا لێبوون و پارێزگاری کردنی شتێ. *(کئێر.) کێشک. تێبــ.- بە لای منەوە ئەم وشەیە لە (ئێشک ئاغاسی) تورکی دەورەی عوسمانی بە مەعنای (پاسەوانی ئەرەمسەرا) وەرگیراوە.
ئێشک گر
[[ئێشک + گر (گرتن)]، [تو. کو.]]
(نفا.)، (سفا.) (کعر.)، (تت.) تم: ئێشکچی.
ئێشک گرتن
(مست. مت.)، (کعر.) ١- ئاگا لێبوون، پاراستنن، پاس کردن. ٢- بە دیار شتێک و کارێک یا کەسێکەوە بوون. (ماندووی سەر خەوێک بشکێنە لە لام)) (( ئێشکت ئەگرم، مەترسە، ئازام)) (پیرەمێرد-٤٢٠). ٣- بە دیار ژنی زەییسان و منداڵەکەیەوە شەو تا ڕۆژ دانیشن تا (ئاڵە) و (شەوە) دەستیان لێ نەوەشێنن. ((ئێشکت ئرگرم نەک چل شەو، چل ساڵ)) ((لە ترسی شەوە و ترسی دایکی هاڵ)) (سەلام-١٤٤). *(کئێر.) کێشک کێشان.
ئێشکچی
[[تو.]]
(نفا. سفا.)، (کعر.) ١- ئەو کەسەی بۆ پاراستنی شتێ شەو ڕۆژ دەکاتەوە. ٢- ئەو کەسەی لە سەبازخانە و... بە پێی فەرمان بە نۆرە ڕادەوەستێ. ئێشکچی بەندیخانە. *حەرەس (عا.)، (کئێر.) کێشکچی، قەرەووڵ.
ئێشکچێتی
[[ئێشکچی = ئێتی]، [تو. کو.]]
(حمس.)، (کعر.) کارێکی ئێشکچی دەیکا. (عا.) حەڕاسەت. ((... بە زۆرە ملی هەوڵی ئەدا خەو نەیباتەوە و ئێشکچێتیەکەی بە وریایی تا ڕۆژ بەرێتە سەر.)) (بلە: ژان-).