تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ئیکمال بوون
[[عا.: ئیکمال + کو: بوون]]
(مست. لا.)، (کعر.) لە ئیمتحانا لە یەک یا چەند دەرس دەرنەچوون و ناچار بە ئیمتحان دانەوەیان بوون.
ئیکە
(تب)، (سیم.) تم: ئیتر. ((کورد ئەوەندە کوردن بە سەد شەیتان کە کوردی ناکەون)) ((ئیکە خەڵقی بۆچی بۆخۆی دەردی سەر پەیدا ئەکا)) (کوردی)
ئیگرەم بێژرەم
[]ئیگرەم= ئیگرمی + بێژ = بێش + ڕەم = درەم]، [تو. کو.]]
(نت.)، (کعر.) سەنگێکە بۆ کێشانی شت، بەشێکە لە شازدە بەشی حۆقەیەک، بە حۆقەی سلەیمانی دەکاتە ٢٢٠ گرام.
ئەهلی ئیمان
(نت.) خوا پەرست، ئیماندار. خۆمان بە ئەهلی ئیمان ئەناسێنین)) ((کەچی، کەچ ڕەوین بۆیە کەساسین)) (پیرەمێرد-٣٨١)
ئەوڕاقی ئیعتماد
(نت.) تم: ئیعتبارنامە.
بە ئیستیلاح
(کئێر.) گۆیا، هەروەک دەڵێن، وەکوو دەگوترێ. تێبــ.- زیاتر بۆ گاڵتە کردن بە قسەی کەسێ یا بە ڕاست نەزانینی بەکاردێت. بە ئیستیلاح تۆبەی کردووە ئیتر قومار ناکا.
بە ئیسمی خودای
شێوە ڕستەیەکە بۆ سوێند خواردن. بە ئیسمی خودای ئاگا و خەبەرم لێ نییە.
بە ئیعتباری...
(کعر.) لەبەر ئەوەی..، بەو حیسابەی کە... بە ئیعتباری ئەوەی ئێوە لە کۆنگرەکە بوون باش دەزانن بڕیارەکانی چن.
خڕ ئیمچوون
ناڵی هەر چوار پەل. ماینەکە بەرەڵای وەستا کەریم خڕ ئیمچوون ناڵی کە.
لە ئیعتباری... وە
(کعر.) لە...وە بەدواوە. لە ئیعتبیباری ئەم ساعەتەوە ئیتر من قسە لەم مەسەلەیە ناکەم.
لە ئیمان دەرچوون
١- بە باشی وەڵامی پرسیار دانەوەی قوتابیان و سەرکەوتنیان لە کلاسێکەوە بۆ کلاسێکی باڵاتر. ٢- چاک هاتنە بەر چاو لە تاقی کردنەوەدا (بۆ هەر مەبەستێ بێ).
نیو ئیمچوون
(نت.) ناڵی دووپەل.
١- (-ئینە)
(ئم.) ئامرازی بانگ کردن و ڕووی قسە تێکردنە بۆ جەمع، بەدوایی سفەت و ناوەوە دەنووسێ، گەلێ جار ئامرازێکی تریش (ئەی، هۆ، هەی) دەخرێتە پیش وشەیەکی کە بەم ئامرازە دروست دەبێ. هۆ خەلکینە، هەی جوامێرینە. ((ئەی کوردینە، ئەی مەردینە.... ((خزمینە مەدەن پەنجە لەگەڵ عەشرەتی جافا)) ((مێروولە نەچێ چاکە بە گژ قوللەیی قافا)) (ڕەزا-٣).
١- ئیختییار
[[عا.: اختیار]]
(نا) ١- دەسەڵات، توانست و دەست بەرەڵڵایی بۆ کردن و نەکردنی کاران. پاشام ئیختییارتان هەیە دەتوانن بشمانکوژن. ٢- سەرپشک بوون. ئیختییاری خۆتە چۆنت پێخۆشە وابکە. بە ئیختییاری خۆت کامەت بە باش زانی ئێمەش ڕازین. تێبــ.- لە کوردستانی ئێران، ئەم وشەیە ئەگەر بە ڕاوێژێکی مەیلەو گاڵتە و بارەوسەر سوڕمانەوە بگوترێ مەبەستەکە پێچەوانە دەکا و بۆ ئەو کەسەی قسەی دەگەڵ دەکرێ بێ دەستەڵاتی دەگەیەنێ.
١- ئیراد
[[عا.]]
(نا.)، (مک.) عەیبە، ڕەخنە. زۆر ئیرادە پیاوی گەورە قسەی ناشیرن بکا. بە ئیرادەی مەزانە. ئەوەشیان لێکرد بە ئیراد. تێبــ.- ئەم وشەیە ئەگەرچی عەرەبییە، بەڵام ئەو مەعنایانەی لە کوردیدا وەریگرتووە فڕی بەسەر مەعنا عەرەبییەکەوە نییە. هس.: ئیراد.
١- ئیش
(نا.)،(کعر. سن.) ١- کۆششێکی سەرف دەکرێ (بە هێزی مێشک، دەست و بازووی ئینسان یا هەر سەرچاوەیەکی دیکەی هێز) بۆ بەرهەم هێنان، دروست کردن، ساز کردن، ڕێکخستن و...ی ماددەیەک، شتێک یا مەسەلەیەک و.... ٢- هەر کۆششێکی ئینسان بۆ وەدەست هێنانی بژیوی خێزانی خۆی دەیکا. ئەم کابرایە لەوەتی هەیە ئیشی دارتاشییە، خدر گوێ ناداتێ هەر ئیشێکی دەست کەوێ دەیکا. ((هەموو بێ ئیشن و بێ کار و تەوەززەل)) (( ورگ پان و مل ئەستوور و سەلک زل)) (مەلا: گم-١٣). ٣- هەر مەسەلەیەکی جێبەجێ کردنی پێبوێ. ((... کاوە بە ئیشێک چووە دەری ژوورەکە...)) (بلە: ژان-١١١). ((بە ڕیشی گرژ و پرچی پڕ لە ئەسپێ)) (( بناغەی ئیشی کوردان چۆن ئەچەسپێ)) (مەلا: گم-١٣). ٤- کردەوە. (( بە ئیشی تۆش ناشێ بەڵام چار نییە))، (( بەقوربانی ئیشی خوا بم کەسی تێ ناگا)). * کار، (بک.) خەبات، (با) شۆل.
١- ئیشکەڕۆ
[[ئیشکە + ڕۆ (ڕۆیین)]]
(ست.) وڵاغێکی بەرزە کە خێرا نەڕوا، گران بوڕوا و دەست و قاچی خراپ باوێژێ. خۆشڕەو.
١- ئیفادە
[[؟]]
(نا.)،(مک.) فیز، دەعیە. تەکەببور.
١- ئیللا
[[؟]]
(نا.)، (مک.) باری هەڵکەوتنی (جگ)ە لە یەکێ لەو یارییانەی بە میچ دەکرێن. تێبــ.- جگەکە لەسەر پشت دەکەوێ و لا زەقەکەی لە سەرەوە دەبێ. * سۆفی ( لە یارییەکی ترا).
٢- (-ئینە)
(پب.) بە ئاخری وشەیەکەوە دەلکێ و دەیکا بە سفەت بۆ وشەیەکی تر، کە بە هەرتکیان ناوێکی تازە پێکدێنن. ئەسپە دارینە، شێرە بەفرینە، کاڵە مووینە (موویینە)، کتکە نەوتینە، کۆلکەزێڕینە، مێرگەنەخشینە. تێبــ.- هەم ئەم پاشبەندە و هەم (١-ئینە)ش کاتێ بە وشەیەکەوە دەلکێن کە بە یەکێ لە دەنگ بزوێنەکان دوایی هاتبێ ئەوا دەنگی (هەمزە) باتی ئەوەی بسوێ و لەناو بچێ دەبێتە دەنگی (ی). برایینە، موویینە، دۆیینە و ئەوجار دەنگ بزوێنی (ی) لەبەر قورسی تەلەفوز فڕێ دەدرێ. براینە، مووینە، دۆینە.