تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ئیشک و برینگ
[[؟]]
(ست.) هەر شتێکی هیچ تەڕایی تێدا نەبێ. کچێ بڕۆ هەی مەکرباز! قوڕی چی؟ دنیا ئیشک و برینگە.
ئیشک کردن
(مست. مت.)، آ) نەهێشتنی تەڕایی لە شتێکدا کە خۆی تەڕایی هەبێ، بە هەر هۆیەکی لەلاوە. لە کوردستان گەلێ میوە و گیا و گۆڵ ئیشک دەکەن و هەڵیدەگرن بۆ زستانێ. ب) بە کارێکی مەعنەوی ( بەد قەدەمی، چاوپیسی، بێ شانسی...) خیر لە کارێک یا شتێک بڕین، کەڵک پێوە نەهێشتن. ((بچێتە سەر سیروان ئیشکی دەکا)). ٢-(مست. لا.) آ) تم: ئیشک بوون. هەموو ساڵی لەم مانگەیدا کانی پیرەمەلەک ئیشک (ئیشکی) دەکا، ب) بڕانی شیری مەڕ و بزن و مانگا و... مانگاکەی ماڵی حاجی شەریف ئیشکی کردووە.
ئیشک کردنەوە
(مست. مت.) نەهێشتنی تەڕایی لە سەر شتێکی کە لە لاوە تەڕ کرابێ یا تەڕ بووبێ. دە وەرنە نیزیک سۆبەکە خۆتان ئیشک کەنەوە، ها! ئەوە خاولی دەموچاوی پێ ئیشک کەوە. ٢- (کن.) پاشەکەوت کردن، دەست پێوەگرتن، لەچەری کردن. بە قوربانە! لیرەکان دەست لێ مەدە هەر ئیشکیان کەوە. هیچ خەرج ناکا هەر خەریکە پارەکانی ئیشک دەکاتەوە، ئەم منداڵانەی لە برسان ئیشک کردۆتەوە. تێبــ.- بەکارهێنانی ئەم وشەیە بەم مانایانە، سەر کۆنەی تێدایە.
ئیشکارۆ
[[ئیشک + ئارۆ (؟)]]
(نت.)، (مک.) مەڵبەندی بێ ئاو و گییا. تێبــ.: بۆ کەرتی دووەمی ئەم وشەیە (ئارۆ) بۆ کەرتی دووەمی ئەم وشەیە (ئارۆ) هس.: ئاران.
ئیشکال
[[=عا.:ئیشکال]]
(نمس.)، (کئێر.) دواڕۆژی، ئاڵۆزی، ناڕەحەتی. زۆری ئیشکال تێدایە، ئیشکالێکی گەورەیە، ئیشکالی تێخستووە. * (کعر.) موشکیلە.
ئیشکال تراش
[[ئیشکال + تراش]، [عا. کو.]]
(نفا.)،(کئێر.) ئەو کەسەی کاران وەگران دەخا، ئەوەی کۆسپ دێنێتە بەر کاران. ئیشکالتراشی وەک خدری هەر نابێتەوە.
ئیشکال تراشی
[[ئیشکال تراش + ئی]. [عا. کو.]]
(حمس.)،(کئێر.) کۆسپ هێنانە سەر ڕێی جێبەجێ بوونی کاران، تەگەرە تێخستن. ئەوەندەی ئیشکال تراشی کرد یەکجاری وازم لە کارەکە هێنا.
ئیشکانی
[[ئیشک + ئانی]]
(نت.) ١- هەر شوێنێکی ئیشک کە دەوروبەری قوڕوچڵپاو بێ. ڕۆڵە بە ئیشکانییەکەدا بڕۆ با کەوشەکانت قوڕاوی نەبن. * ئیشکایی. ٢- جێگا وشکەکانی سەر زەوی// دەریا. پاش حەوت ڕۆژان ئیشکانی دەرکەوت. ٣- [ئیشک +ئانی]. (س.) ئەو حاڵەی پاش تەواو بوونی تەڕوقوڕی زستان بە سەر زەویدا دێ. لە باران بڕانەوە ئیتر ئیشکانی دەست پێدەکا.
ئیشکاو
[[ئیشک + ئاو]]
(نت.)،(مج.) دوایی کاران یا شتێ.
ئیشکاوهاتن
(مست. لا.) ١- بڕانەوە و جاری نەبوونی ئاو بە جۆگەدا. ٢- (مج.) دوایی هاتن، بڕانەوە و تەواوبوونی هەر شتێکی تر. (( وەکوو کەو لە فرە چوو، دارم، لە گونجی)) ((قسەی ڕاکرد و هات ئیشکاوی دەنگی)) (هەژار).
ئیشکاووز
[[ئیشک + ئاو + وەز]]
(ست.)، (هل.) دەغلێکی پیش بارانی پەڵە چاندرابی. تێبــ.- کەرتی سێیەمی ئەم وشەیە بە لای منەوە (وەرز)ە کە یەکێک لە مەعناکانی بە زمانی پەهلەوی (چاندن)ە (تم: فرە، پفا-٤٥٤) و هەر وشەی (وەرز)ی ئێستایی خۆمانە کە بە مانای (حول)ی عەڕەبی بەکاردێت.
ئیشکایی
[[ئیشک + ئایی]]
(نت.) تم: ئیشکانی.
ئیشکیل
(نا.)، ١- (مک.) پارچە تەختەیەکی شێوە سێ سووچی درێژۆکەیە، بە تاقە بزمارێک لە لای سەر و خواری پەنجەرە دادەکوترا بۆ ئەوەی نەهێڵێ بکرێتەوە. * شەیتانۆکە ٢- (سن.) پێوەند یا هەر شتێکی تر کە دەست و قاچی وڵاغی پێ دەبەستنەوە. ٣- (مج.)، (سن) فەرمان، حوکم، دەسەڵات.
ئیشکیل کردن
(مست. مت.)، (سن.) ١- پاشبەند و پێشبەند کردنی وڵاغی بەرزە. بەم گوریسە ماینەکە ئیشکیل کە با ڕانەکا. ٢- بەستنەوەی دەستێک و قاچی وڵاغ بۆ هەر مەبەستێ بێ.
ئیشکە
[[ئیشک + ئە]]
(ست.) ١- مەڕ و بزن یا مانگایەکی نەزابێ. ٢- پارەیەکی لە لاوە داندرابێ و نەخرێتە سەوداوە. دەهەزار دینار پارەی ئیشکەی لە ماڵێ هەیە.
ئیشکە سۆفی
[[ئیشک + ئە + سۆفی]]
(نت.) ١- سۆفێکی زۆر بە تەنگ جێبەجێ کردنی داب و دەستووری سۆفیاتێوە بێ، سۆفی موتەعەسیب. ((زەمزەمەی بولبولی بەهارانی، ئیشکە سۆفی دەخاتە گۆرانی)) (؟) ٢- کەسێکی وا پیشان دەدا کە سۆفییە و ئاکاریشی سۆفیانە نەبێ. تێبــ.- بەم مانایە وەکوو لاتاو بەکاردێت.
ئیشکە سەرما
[[ئیشک + ئە + سەرما]]
(نت.) سەرمایەکی بەفر یا بارانی دەگەڵ نەبێ. ئیشکە سەرمای کەرکووک لە مۆخی ئیسقان کاردەکا.
ئیشکە کەڵەک
[[ئیشک + ئە + کەڵەک]]
(نت.) دیواری بەرد، کە بەردەکان چین چین لە سەریەک داندرابن بێ ئەوەی قوڕیان لە بەیندا بێ. بەردەمی ئەشکەوتەکەی (خلەگەر)مان بە ئیشکە کەڵەک هەڵچنی.
ئیشکەدۆ
[[ئیشکە+ دۆ]]
(ست.)،(کی.) حەیوانێکی نەزابێ و شیری هەبێ.
ئیشکەر
١- (نفا.) ئەو کەسەی بۆ پەیدا کردنی بژیوی خۆی و خێزانی توانست و هێزی کار کردنی خۆی دەخاتە گەڕ. ٢- (سفا.) کەسێکی چاک هەڵدەسووڕێ و کاران ڕادەپەڕێنێ. ئەوەی حەزی لە ئیش کردنە. ئیشکەری وەک خۆی هەر نابێتەوە. ئیشکەرمان زۆرە بۆیە حاڵمان وا خۆشە.