تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ئۆخ
«ند.» ۱- بۆ دەربڕینی بێزاری و ناڕازییەتی، بە هەناسەیێکەوە کە نیمچە دەنگێکی «هـ» لە نێوان «هەمزە» و «ۆ» یەکەدا دەبیسترێ، بەکاردێت.: ئۆخ! دە وازی لێبێنە با بڕوا. ۲- بۆ پێشاندانی سەرسوڕمان. لەم حاڵەتەدا گووپی بۆ هەڵدەدرێ، ئینجا وشەکە لە دەم دێتە دەر. دەنگی «ۆ» یەکە وەکوو دەنگێ لە نێوان «ۆ» و «ئوو» دا دێتە بەر گوێ: ئۆخ! لەوهێ عاجباتێ، وەرە عیسان بچێتە سەر مانگێ.
ئاخر و ئۆخر
دوایی کارێک یا شتێک: زستان ئاخر و ئۆخرێتی.
ئۆخژن
[[=ئۆخیشن]]
«نمسـ.»، «مکـ.» ۱- ئاسوودەیی، سۆکنایی، حەسانەوە، ڕەحەتی. ۲- ڕەزامەندی، دڵنیایی: هەتا هەرچی دەگیرفانی دایە نەیدۆڕێنی ئۆخژنی ناکەوێتێ. تێبــ.ینی: آ» وەکوو لە سەرەوە دیاری کرا، ئەسڵی ئەم وشەیە «ئۆخیشن» ە کە سیغەی «نمسـ» ی زمانی «پەهلەوی» یە و دەبوو ئێستا شکڵی «ئۆخشت» یا «ئۆخست» وەرگرێ، هەر وەکوو لە زۆر وشەی کوردیدا دەبیندرێ «تمـ: ئشت». ب» دەنگی «ش» لەم وشەیەدا لەبەر جیرانەتیی دەنگەکەی دوایی بۆتە «ژ» و ئەمە کارێک نییە لە وشەکانی کوردیدا کەم ڕوو بدا. ج» چەند وشەیەکی تریش هەر وەکوو ئەم وشەیە بە شێوەی کۆنی دەوری زمانی پەهلەوی ماون: بۆڵژن «بۆڵە» زیڕژن «زیڕە». شەققژن «شەقە». بەڵام سەیر ئەوەیە کە هەموو ئەوانە لە دەنگەناو «اسم الصوت» وەرگیراون. د» بە پێی قاعیدە ئەم وشەیە ئیسمی مەسدەرە بەڵام ێیمڕۆ لە زمانی کوردیدا مەسدەری «ئۆخین و ئۆخاندن» نابیندرێن_ئەوەش نازانن ڕۆژێک هەبوون یان نا_جا هەر بۆیەشە ئەم وشە کاری «ناو» دەکا. ٭ئۆخژە، ئۆخە.
ئۆخژە
[[ئۆخش+ ئە/١]]
«نتـ.»، «مکـ.» تمـ: ئۆخژن.
ئۆخە
[[ئۆخ+ ئە/١]]
«نتـ.»، «مکـ.» تمـ: ئۆخژن.
ئۆخەی
«نتـ.» بۆ دەربڕینی خۆشەویستی بەرامبەر کەسێک بەکاردێت، هاندانی تێدایە بۆ کردن یا نەکردنی کارێک.: ئۆخەی! وەرە لای مامی خۆت دانیشە. ٭ئۆخەیچ، ئۆخەیش.
ئۆخەیش
[[ئۆخەیچ]]
«نتـ.»، تمـ: ئۆخەی: ئۆخەیش کچی من عاقڵە !هەر ئێستا هەڵدەستێ دەم و چاوی دەشوا.
ئۆخەیچ
[[ئۆخەی+چ «ئمـ: پچووکی» ]]
«نتـ.»، «سنـ.» تم: ئۆخەی. تێبــ.ینی: دەنگی «چ» بۆ پچووک کردنەوەیێکی ئامێتەی خۆشەویستییە بۆ ئەو کەسەی قسەی دەگەڵ دەکرێ و دەنگیشی لە نێوان «چ» و «ش» دایە.