تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ئافتاوە و لەگەن
ئافتاوە و قاپێکی دیکەیە لە عەینی مەعدەن «لەگەن» کە دەستی لەسەر دەشۆرێ، بۆ ئەوەی ئاوەکە نەڕژێتە سەر ئەرز یا فەڕشان: دەستێک ئافتاوە و لەگەنی مسواری جوانیان هەبوو.
ئافتاوەدار
[[ ئافتاوه‌+ دار ]]
«نتـ.» خزمەتکارێکی لە دیوەخانی میران و ئاغایان و دەربارەی پاتشایان، بۆ هەڵگرتنی ئافتاوە و ئاو بە دەستی خەڵکدا کردن، تەرخان کرابوو. □ «من کەمتر کەنیز پەرەستار تۆم» «من ئافتاوەدار، خزمەتکار تۆم» «خانا - ٢١٩»
ئافتۆمات
«نا.»، «کئێر.» جۆرێک چەکی شەڕه، لە تفەنگ بچووکتره و لە دەمانچە گەورەتر، بۆ هەڵگرتن سووکە و فیشەک زۆر دەخوا، هەر جارێک میلی ڕابکێشرێ ئیتر پێویستی بەوە نییە پاش تەقاندنی هەر فیشەکێک - وەکوو تفەنگی تر - جارێکی تر میلی ڕابکێشن و فیشەکی بەرنە بەر. هێندێکیان بۆ تەقاندن دەرەجەیان هەیه، یەک یەک، یان دوو دوو، یان هەرچی فیشەکی تێدا بێ هەمووی بە جارێک دەردەکا. کلاشینکۆف و ستێن ئافتۆماتن. تێبــ. ــ ئەم وشەیە هەر عەینی وشەی «ئۆتۆمات» ی فرەنسییە کە لە ئۆتۆماتۆس» ی یۆنانی وەرگیراوە و مەعنای ئەوەیە: «لە خۆیەوە کار دەکا، لە خۆیەوە دەبزوێ». لە شەڕی دووەمدا کاتێ «ئۆردووی سوور» هاتۆتە کوردستانی ئێران ئەم وشەیەش بە شێوەی ڕووسییەکەی هاتۆتە ناو زمانی کوردی. * تەماتیر، تەماتیک: «کعر.» تۆمیگەن. هس.: ئافتاب، ئافتاو بە مەعنای: لەخۆیەوە دەدرەوشێ یا لەخۆیەوە گەرم.
ئافراندن
[ [ستـ: ١- فرا، سوه‌رێس. ٢- فرا، که‌رێت. پهـ: ئافریته‌ن ]]
«مس. متـ.»، «بکـ.» دروست کردن، داهێنان، خەلق کردن «تمـ. ژابا - ١٣» داتاشین. تێبــ. ــ دوو ڕیشەکەی ئاویستایی یەکەمیان بۆ ئەو شتە چاکە و بەکەڵکایەنە کە «ئاهۆرامەزدا، خەلقیان دەکا و دووهەمیش بۆ شتی خراپ و بێ خێر کە «ئەهریمەن» دایان دێنێ. «تمـ. پد. یەسنە. جـ١ ــ ٢٤٣»
ئافریدە
[[ پهـ: ئافریه‌تک ]]
«نمفـ.» خەلق کراو، دروست کراو، مەخلووق: هەموویان ئافەریدەی خودایەکین، هیچ ئافریدەی خوڵای بە حاڵی جوامێر نەبێ. تێبــ. ـ ئەم وشەیە لە قاڵبی ئیسمی مەفعوولدا لە «موکوریان» و «سلەیمانی» و و «سنە» بە کاردێت، بەڵام مەسدەرەکەی لە بیر چۆتەوە و بە هۆی فێعلی موساعیدی «کردن» مەسدەرێکی تێکەڵی لێ دروست کراوه، بەڵام لە لەهجەی باکووریدا «ئافراندن» «تمـ: ــ» هەیە.
ئافریدە کردن
«مس. متـ.» لە نەبوومنەوە دروست کردنی شتێک. داهێنان. خەلق کردن. □ «بەو خودایەی هەموومانی ئافریدە کردووە.»
ئافرەت
«نا.» ١- جسنی مێیینەی ئادەمیزاد. ژن: ئافرەتێکی چاکە «ژنێکی چاکە». ٢- هەندێ پیاو کە ناوی ژنی خۆیان نابەن بەم وشەیە بانگی دەکەن: ئافرەت چیامن هەیە بۆ نیوەڕۆ. * عافرەت. هس.: «١» ئافرودیزیاک «ئینگلیسی، فرەنسی» = ئەو دەرمانانەی کە توانایی جووت بوون زیاد دەکەن و لە «ئافرۆدیت» ی یۆنانی وەرگیراوە کە بە خوای جوانی و دڵداری مەشهوورە و لای ڕۆمانێکان بۆتە ڤێنووس. «2» عەوڕەت، عفریت. «عا.».
ئافڕ
«نا.»، «زا.، هو.» تمـ: ئاخوڕ.
ئافەریم
«نا.»، «مکـ.» تمـ: ئافەرین.
ئافەرین
[ [ستـ: ئافرینه، ئافریڤه‌نه‌. پهـ: ئافرین ]]
«ئمـ.» بە مانای: زۆر چاکه، باشه، پەسەنده، باشت کرد، و بۆ ئەم مەبەستانە بە کار دێ: ١- یەکێک کارێکی کردبێ و بەلای یەکێک یا چەند کەسێکی ترەوە باشی کردبێ، بۆ دەڕبڕینی ڕازی بوونی خۆیان و هاندانی و دڵخۆش کردنی ئەو، پێی دەڵێن ئافەرین. ٢- لە ئێران قوتابێکی ئەرکەکانی بە چاکی و ڕێک و پێکی جێ بە جێ بکا، مامۆستای لەسەر دەفتەرەکەی بۆی دەنووسێ ئافەرین. ٣- بۆ دەڕبڕینی ناڕازێتی لە کردەوە و ڕەفتاری کەسێ یا لە کارێکی کردوویه، بە ڕاوێژی سەرسووڕمانەوە دەکوترێ: هەی ئافەرین ! بۆ کاری کردت، هەزار ئافەرین ! بۆ ئەم ئازایەتییە. ٤- ناو بۆ ئافرەتان * ئافەریم. // نەفرین «= نە ئافەرین».
ئافەرین لێکردن
«مستـ. متـ.» بە کەسێ وتن ئافەرین: ئیشەکەی ئەوەندە بە ڕێ جێ بوو هەموو بە جارێک ئافەرینیان لێکرد.
ئاقار
[[؟]]
«نا.»، «مکـ. سنـ.» دەوروبەر، نیزیکان، جێگەو شوێن: لەوان ئاقارانە. لە ئاقاری ماڵی خۆیان، لە ئاقاری «چوارتا» تووشی کاروانە کە بووین. هس.: «عا.» عقار.
ئاقڵ
[[ عا = عه‌قڵ ]]
«نا.»، «مکـ.» ١- هۆش، فام، تێگەییشتن: ڕۆڵە ئاقڵت بێ. ٢- [عا = عاقڵ] * ئەقڵ. ٢- «س.» ا» وشیار، تێگەییشتوو، زانا: ماشەڵڵا کوڕی من ئاقڵە. ب» ئارام، بێ قڕە و بڕه، بی هەست و خوست.: مناڵینە ئاقڵ دانیشن.
ئاقڵ بوون
«مستـ. لا.» «عا. کو.»، «مکـ.» ١- بوونە خاوەن هۆش، هۆش هاتنەوە بەر، هەست کردن و تێگەییشتن، پێ زانین. ٢- تەمبێ گرتوو بوون، دەست کێشانەوە لە کارێک، واز هێنان لە کردەوەیێک: شێرکۆ ئیتر ئاقڵ بووە چیدی قومار ناکا. هەرچی هەیبوو بە ڕایسز دۆڕاندی ئێستا بۆمان ئاقڵ بووە.
ئاقڵ بڕین
«مس. لا.»، «عا. کو.»، «مکـ.» تێگەییشتن و قەبووڵ کردنی کارێک یا مەسەلەیێ بەو جۆرەی کە باسی دەکەن، یا بەو چەشنەی کە پیاو خۆی تێیگەییشتووە و بۆ خەڵکی باس دەکا. : ئاقڵ نای بڕێ ئەو پیاوە شتی وابکا. هەرچۆنێکی ئاقڵی بڕی وادەکا. ئا بەم جۆرە ئاقڵ دەبڕێ. ئاقڵی وای بڕیوە لۆمەی مەکەن. هیچ ئاقڵم نەیدەبڕی ئەم کارە وابێ. ئاقڵ گرتن. * چوونە ئەقڵەوە.
ئاقڵ تێکچوون
«مستـ. لا.»، «عا. کو.»، «مکـ.» ١- شێوانی ئاقڵ، لە دەست چوونی هەستی تێگەییشتن و سەرەودەر کردن لە کاران، لێک نەکردنەوەی چاکە و خراپە.. ٢- «کنـ.» شێت بوون، خەرفان.
ئاقڵ پێشکان
«مستـ. لا.» «عا. کو.»، «مکـ.» سەرەو دەر کردن لە کاران، لە مەسەلەیەک، لە زانستێک، لێزانین: جەوهەر ئاقڵی بەوشتانە ناشکێ، هیچ نەم دەزانی خدر ئاوا ئاقڵی بە شیعر دەشکێ، جوامێر ئیتر گەورە بووە ئاقڵی بە چاکە و خراپە دەشکێ.
ئاقڵ کردن
«مستـ. لا.» «عا. کو.»، «مکـ.» ١- تەمبێ کردنی کەسێک «بە قسە یا هەر کارێکی مەعنەوی کە بی ئێشێنێ، یا بە لێدان و پێ گەیاندنی زەرەری ماددی» : وەهای بە گژ داچوو بۆ حەوت پشتی ئاقڵ کرد. دار و نەداری لێ بردووه، بۆ بابەڵبابی ئاقڵ کرد. ٢- دابین کردنی مناڵان و بێدەنگ کردنیان «بە لێدان یا بە هەڕەشە گوڕەشە» : بێدەنگ دەبن دەنا بانگی دەکەم ئاقڵتان کا. * عاقڵ کردن.
ئاقڵ گرتن
«مستـ. لا.»، «عا. کو.»، «مکـ.» تمـ: ئاقڵ بڕین.
ئاقڵانە
[[ ئاقڵ٢+ ئانه‌١ ]]
«عا. کو.»، «بنتـ.» بە شێوەی یەکێکی عاقڵ، وەکوو کەسێکی تێگەییشتوو: هەرچی پێی بسپێرن ئاقڵانە ڕایدەپەڕێنێ، ئەم کارە ئاقڵانەیە لە دەست هەموو کەس نایێ، خۆ دنیا خرا نابێ جارێک ئاقڵانە بجوڵێتەوە.