تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ئایەت
[[=عا.: ئایەت]]
«نا.» هەر ڕستەیەک لە قسەکانی قوڕئان کە لە سەری ڕادەوەستن. «... الحمد للە رب العالمین ٭تێبــ.ینی: ئەم وشەیە بە هۆی ئیسلامەتی و خوێندنی قوڕئان کەوتۆتە زمانی کوردییەوە، ئەگەرچی لە عاڕەبیدا بە مانای «نیشانە» و «بەڵگە» و ئەو جۆرە شتانەش هاتووە، بەڵام لە زمانی ئێمەدا هەر ئەو مانایەی هەیە کە باس کرا. ٭بەند. ئایە تە لکورسی_ «عا.: آیەالکرسی»، «نتـ.» چەند ئایەتێکی قوڕئانە، موسڵمانانی کورد پاش هەموو نوێژێک و لە وەختی مەترسیشدا بۆ دوور خستنەوەی «بەڵا» دیخوێنن. «... اللە لا الا الا هو ٭الحی القیوم...» «قوڕئانی پیرۆز: سووڕەتی ئەلبەقەڕە»
ئایەتی
. «- ئایەتی» _ «پبـ.» ۱- بە دوای ناوێکەوە «زات یا مەعنا» دەنووسێ و ناوێکی تر «مەعنا» ی لێ دروست دەکات کە بەیانی حاڵەتی کەسێ یا شتێ دەکا.: «کوردکوردایەتی، «عەبد» عەبدایەتی «خوشک» خوشکایەتی. ۲- دەلکێ بە دوای ناوی عێل و عەشیرەتانەوە دەیکا بە ناوی نیشتمانی ئەوان: «باڵەک» باڵەکایەتی، «سوێسنی» سوێسنایەتی «شینکی» شینکایەتی، «گەورک» گەورکایەتی، «مەنگوڕ» مەنگوڕایەتی. تێبــ.ینی: ئەسڵی ئەم پاشبەندە بە لای منەوە، لە نیزیک ترین قۆناغی پێش ئێستایدا «هایەتی» بووە کە لە «ها=هەیە+ئەتی=پاشبەندی وجوود» پێکهاتووە. ها، لە هەندێ بن لەهجەکان «جافی و...» بەم مەعنایە دەگوترێ: «خاڵێ «ها» وە بان سەر گۆنای پیرۆز، وەک چرای تۆرەن وە بان «نەکەرۆز» ».