تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ئایی
«پبـ.» ۱- بە دوای سفەتەوە دەنووسێ و دەیکا بە ناو «حاسڵ مەسدەر» : «درێژ» درێژایی، «سوور» سوورایی، «ڕووناک» ڕووناکایی. ۲- دەگەڵ هەندێک ناوان تەرکیب دەبێ و ناوێکی تازە «حاسڵ مەسدەر» ی لێ دروست دەکا.: «ترووسکە» ترووسکایی، «دەشت» دەشتایی، «گۆڕ» گۆڕایی.
ئاییا
[[؟]]
«نا.»، «سنـ.» خوشکی باوک «تمـ: مخـ. جـ۱_۳۷». ٭پوور، میمک، میمی.
ئاییسان
«مسـ. لا.»، «مکـ.» سووتانی شتێک بە گڕەوە، چ بۆ ڕووناکیی وەکوو چرا، چ بۆ گەرمایی وەکوو ئاگرێکە بە دار و سووتەمەنی تر بۆ چێشت لێنان و مەبەستی دیکە دەکرێتەوە.: ئاگرت ناییسێ «نەئایسێ»، بزانە ئاگرەکە داییسێ «دە ئایسێ» ؟، تا درەنگ چرایان هەر دایسا «دە ئایسا». _هەڵایسان [هەڵ «بێبفـ.» +ئایسان] «مستـ. لا.» «کنـ.» پەیدابوونی شەڕ و شۆر و هەرا لە نێوان دوو یا چەند کەس، یان دەوڵەتاندا.
ئایین
[[په: ئایێن، ئایین]]
«نا.» ۱_مەزهەب، ڕی و شوێنی دینی. «زەعیف بێ خوا نە خواستە ئیعتقادت» «بە ئایین و بە ئەرکان و بە ئەتوار» «ڕەزا_۲۳». ۲_ڕئ و شوێن بە موتڵەقی، داب و دەستوور.
ئاییندە
[[فر]]
«نا.، سـ.» ئەو زەمانەیە کە لە مەو پاش دێت، ئەو وەختەی دادێ، ڕۆژگارێکی هێشتا «لە وەختی لێدوانیدا» نەهاتووە.: بەاری ئاییندە، ساڵی ئاییندە.
ئایینە
«نا.» تمـ: ئاوێنە. ««نەزمی نالی ئیسلی ئاو و ئایینە ڕەنگی نییە» «دوو ڕووە بۆ سەیری خاتر: یەک خەفی، یەک ئاشکار» «نالی: مقبل_۱۵»