تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ئاڵەت
[[؟]]
«نا.»، «مکـ.» ١- بەری گیایەکە، لە هیندستان و شوێنی گەرم دەڕوێ، وەکوو لاولاو بە داروباری دەوری خوێ هەڵدەچێ و بەرەکەی وەکوو هێشوو ترێ شۆڕ دەبێتەوە. دەنکی بە قەدەر دەنکی ماشە. تامی تیژ و ڕەنگی ڕەش. دەیهاڕنەوە و بۆ خۆش کردن و تیژی دەیکەنە چێشتان. ٢- «مجـ.» پیاوی توڕە و توندە میجاز.: ئیسیوەت. «بکـ.» ئیسۆت.
٢-ئاڵەت
[ [= عا.: ئاڵەت ]]
«نا.» ١- ئەو پارچەدارە پچکۆڵە تاشراوانەن کە جاران پێش ئەوەی شووشە لە کوردستان بڵاوببێتەوە، لە ناو چوارچێوەیێکا بە نێرە و مێیە تێکدەکرانەوە و چاوەی پچووک پچووکیان پێ دروست دەکرا و دەبوو بە پەنجەرە. مزگەوتەکان تا ئەم دوایانەش هێندێک لەم جوورە پەنجەرانەیان پێوە مابوو. ٢- «سنـ.» ئەو دارە پچکۆڵانانەن کە وەکوو شیش لێک و لووسیان دەکەن یا بە خەرت دەیانگێڕن و دەخرێنە پشتی کورسی و نیم تەخت، ئێستا لە باتی ئەوانە شیشی مەعدەنی «زەرد» ئاوبەتاڵ بە کاردێت. * «مکـ.» ئاڵات. «سنـ.» ئاڵەتە.
ئاڵەتاج
[[ئاڵ ؟ + ٣- ئە/٢ + تاج]]
«نتـ.» مروارێکی سپی خاڵخاڵی کێوییە، پەڵەیێکی سەوزی سێ سووچی لە تۆقەسەریە. تێبــ. ــ بە قسەی ڕاوکەران چاکترین جسنی مراویانە و ئەو پەڵە سەوزەی بۆ بە تانج حیساب دەکەن *هەڵەتانج.
ئاڵەتە
«نتـ.»، «سنـ.» تمـ: ٢- ئاڵەت.
ئاڵەتەکێویلە
[١[- ئاڵەت + = ٣- ئە/ ٢+ کێو + ئیلە]]
گیایەکە، زیاتر لەدەم جۆگە و ڕووباران دەڕوێ، گەڵای وەکوو گەڵای «شەدانە» وایە و گوڵی مۆرە و بە هێشوو، تامی توند و تیژە وەکوو ئاڵەت، بۆنی توندە.