تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ئاژاشکە
[[ ئاژ + ئاژ + کە ]]
«نتـ.»، «هۆرێن و شێخان» ١- مووچڕک. ٢- پشێوی فیکری ٣- «جافی، گەرمیان» باوێشک: ئاژاشکە گرتوویە تێبــ.: بەلای منەوە «ئاژ» ی ئەم وشەیە دەگەڵ ڕیشەی فیعلی هەژاندن «هەژ» یەکن و لە «ئاژ» ی دووەمدا دەنگی «ژ» یەکە بە جیرانەتی «ک» بۆتە «ش».
ئاژان
[[ فەرەنسی ]]
«نا.»، «کئێر.» ئەندامی پۆلیسخانەی شارێک: ئاژان لەبەر دەرکی حەمامی ڕادەوەستان و چارشێوی ژنانیان دەدرێ، ئەوەیان نەو لێنابوو ئازادی ژنان * پاسەوان، پۆلیس، شورتی. تێبــ. ــ ئەم وشەیە لە زمانی فرەنسیدا بە مەعنای «نوێنەر» ە جا نوێنەری هەر کەس یا هەرچی بێ، ئەوەی بە مەعنای پۆلیس هاتووە «ئاژان دوێ پۆلیس» ە کە دەبێتە نوێنەری شارەوانی، بەڵام لەبەر درێژی هەر ئاژان دەکوترێ و لە تەشکیلاتی دەوڵەتی ئێرانیشدا کورتەکەی وەرگیراوە و هەر بوم جۆرەش هاتۆتە ناو زمانی کوردییەوە.
ئاژانخانە
[[ ئاژان + خانە]، [فرەنسی. کو.] ]
«نتـ.» داییرەی پۆلیسی شارێک * پۆلیسخانە، شارەوانی، شورتە «عا.».
ئاژاوڵە
«نا.»، «سنـ.» تمـ: ئاژاوە.
ئاژاوە
[[ ؟ ]]
«نا.» ١- حاڵەتی شێواوی و پشێوی شار یا وڵاتێک کە هەر کەسە بۆ خۆی حیساب بێ و هەرچی ویستی بیکا، بێ ئەوەی گوێ بداتە قانوون. ٢- هەرا و هوریا و بەگژ یەکا چوونی مناڵان لە ماڵێکدا. ٣- بە گژ یەکا چوونی خەڵکی شوێنێکی دیاری «بازاڕ، ماڵ...». ٤- بەر بە شۆیی و فیتنە و ئاشوب بە گشتی. * ئاژاوڵە، ئاشوب، پشێونە، پشێوی.
ئاژاوە تێخستن
«مستـ. متـ.» سازکردنی هەرا و هوریا و بەربەشۆیی لە چێگەیەک: ئەم گەڕەکە چەند ئارام و خٶش بوو، ئەم سەرسەرییانە ئەژاوەیان تێخستووە.
ئاژاوە خستنەوە
«مستـ. متـ.» تمـ: ئاژاوەگێڕان.
ئاژاوە گێڕ
[ [ئاژاوە + گێڕ «گێڕان» ] ]
«نفا.» ئەو کەسەی هەرا دەنێتەوە، ئەوەی وڵات دەشێوێنێ * ئاژاوەچی، ئاشووبگێڕ.
ئاژاوەنانەوە
«مستـ. متـ.» تمـ: ئاژاوەگێڕان.
ئاژاوەچی
[[ ئاژاوە + چی ئمـ: فا. تورکی]، [کو. تو. ]]
«نفا.» تمـ: ئاژاوەگێڕ.
ئاژاوەگێڕان
«مستـ. متـ.» سازکردنی فتنە، بەرپاکردنی ئاشووب * ئاژاوەخستنەوە، ئاژاوەنانەوە. ئاشووب گێڕان.
ئاژاڵ
«نا.» حەیوانی وردە، مەڕوبزن: ئەم ئاژاڵەتان بۆچی کردۆتە گەنمەکەوە، ئەم دێیە لەوەڕی باشە بۆیە ئاژاڵی بە کەیفە. * ئاژەڵ.
ئاژاڵ
«نا.»، «سنـ.» ١- سەرزەگیا. ٢- وردە دار و چێو. ٣- چڕوچیلکە. ٤- پووش و پەڵاش. تێبــ. ــ مردۆخ ئەم وشەیەی هەر بەم مەعنایە هێناوە و لە «١- ئاژاڵ» نەدواوە. لە فارسیدا «ئاخال، ئاشخال، ئاشغال» بەو مەعنایە و «شتی بێ کەڵک» یش هاتووە. «تمـ: معین ــ فەرهەنگ، جـ ١ ــ ٦٠». هس.: ئاژار = پیت و بەرەکەتی زەوی «تمـ: ژابا ــ ٧».
ئاژداد
[[ = عا.: اجداد «جد» ] ]
«نا.»، «سیمـ.» باوباپیر، باپیران. □ «... بابە وازمان هێنا سەریان بە گۆڕی ئاژداد و ئابایان...» «بلە: ژان ــ٧٣».
ئاژن
[[ ریـ. فعـ. «ئاژنین» ]]
«پبـ.» ١- بە دوای «ناو» ەوە دەنووسێ و سفەتی مەفعوولی لێ دروست دەکا.: دەرزی ئاژن «دەرزییاژن»، سووژن ئاژن «سووژناژن». ٢- ئیسمی ئالەت ساز دەکا: ددان ئاژن «وا دەزانم هەر ئەم وشەیە هەبێ».
ئاژن کردن
«مستـ. متـ.»، «مکـ.» دابەش کردنی ئاو لە «ماکاو» ڕا بۆ ناو دێراوی کشتو کاڵ و شیناوەرد. تێبــ. ــ رەنگە لە ئەسڵا ئاو ئاژن کردن بووبێ و کورت کرابێتەوە.
ئاژنین
[[ مستـ. متـ. ]]
نەشتەر و درەوشە و سووژن یا هەر ئامرازێکی نووک تیژ چەند جار دە شتێک ڕاکردن و دەرهێنانەوەی: ئارام نەبێ دێم بەم سووژنە هەموو گیانت داژنم «دەئاژنم».
ئاژۆتن
«مستـ. متـ.»، «بکـ.» ١- لێخوڕینی ئەسپ و هەموو جۆرە وڵاغ و گیاندارێ. ٢- لێخوڕینی ئوتۆمبیل و تڕاکتور و ئەو جۆرە شتانە «پاش ئەوەی ئوتۆمبیل و... لە کوردستانی عێڕاق پەیدا بووە، بە کار دێت». ٣- شتێک وە پێش خۆدان و بۆ پێشەوە ڕادانی: ڕانەکەمان ئاژۆت. جۆتەکەی باژۆن «بئاژۆن». ٤- خێرا ڕۆیین □ «سوبح حەیا ئێڤاری باژۆین»، «ژابا ــ ٨».
ئاژۆتی
[[ نە + ئاژۆتی ]]
«ستـ.» زەویێکی بەکەڵکی کێڵان نەیێت. «تمـ: ژابا ــ ٤١٤». تێبــ. ــ وەکوو دەبیندەێ ئەم وشەیە لە دوو بەش ــ «نە، نا» کە ئامرازی «نەفی» یە و «ئاژۆتی» لە قاڵبی «نمفـ.» ی مەسدەری «ئاژۆتن» دایە ــ پێکهاتووە و دەبێ مەعناکەی «نەکێڵدراو» بێ نەک ئەوەی بە کاری کێڵان نایە. * ڕانن «جنـ.» لیخورین، هاژۆتن. تێبــ.: «... «ئیژا» کە بە مانای تێکۆشان و دڵنییایی و غیرەتە لە بەندی ١٠ی هاتی ٤٩ و بەندی ٨ی هاتی ٥٠ و بەندی ١ی هاتی ٥١ تووشی دێین و لە بەندی ٥ی هاتی ٤٩دا مانای بەختیاری و بە ئامانج گەییشتن یا بەری تێکۆشان و ئەنجامی هەوڵ و کۆششە کە دەکا بە ئامانج گەیین و بەختیاری، «ئاژو» ش هەر بەو مەعنایە لە نەبدی ٧ی هاتی ٥٣دا بە کار هاتووە...» «پد: یگد ــ ١٧٧».