تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ئاوێز
«نا.»، «سنـ.» شتێکی بچووک کە بۆ مەبەستێک بە شتێکی گەورەتروە هەڵواسرابێ و پێیدا شۆڕ بووبێتەوە و بلەرێتەوە.: ئاوێزی گوارە، ئاوێزی لالە. هس.: پەراوێز. تێبــ.ینی: ئەم وشەیە لە ئەسڵا ڕیشەی مەسدەرێکە کە ئێستا لە زمانی کوردیدا شێوەی: «هەڵاوەسین، هەڵواسین» ـی بەخۆیەوە گرتووە. ٭ «مکـ. سیمـ.» ئاوێزە. «سنـ.» داڵۆچکە، داڵۆچە، داڵۆزکە، داڵۆسکە.
ئاوێزان
[[ئاوێز+ئان]]
«سفا.» حاڵی کەسێ یا شتێ کە بە جێگایەکەوە یا بە کەسێک و شتێکەوە هەڵاوەسرابێ. «وەرگەڕێ ئاوێزانت بم، شۆرابەی گوارەی جوانت بم».
ئاوێزان کردن
«مستـ. متـ.» هەڵاوەسینی شتێک بە شتێکەوە. «چۆن نەسیم یاوا بە جەختێ» «ئاوێزانش کرد نە پای درەختێ» «خانا_٦۰»
ئاوێزە
[[ئاوێز+ەئە]]
«نتـ.»، «سیمـ.، مکـ.» ۱-تمـ: ئاوێز. ۲-چلچرا. ئاوێزەی گوارە_ «نتـ.» پووڵەکەی بچووکی زێڕ، زێو یا هەر شتێکی تر کە قوڵاپی تێدەخرێ و بە گوارەدا شۆڕدەبێتەوە. ٭پرپرە، پڵپڵە، شۆڕابە.